چایخانەکە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10
کەوتووەتە سەر شاخی شنروێ. ڕێگەی هاتوچۆی خەڵکی گوندەکانی هاوار و هاوارەکۆن و دەرەتوێ بووە بۆ عەبابەیلێ و هەڵەبجە. (١٥٨٤) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لەو شوێنەدا چایخانەیەک هەبووە. کەلێکی بەرزە. دەڕوانێت بەسەر شاری هەڵەبجە و دەشتی شارەزوور. لە خۆرئاوا وە چەم و دۆڵەکانی گوندەکانی هاوار و گریانە و دەرەتوێ و هاوارەکۆنە. لە خۆرهەڵاتی، سێ ڕیانێکی خۆڵی تێدایە. ڕێگای سەربازی بوون لە جەنگی (عێراق و ئێراندا) دروستکراون و یەکیان لە عەبابەیلێوە دێت و دابەشدەبێت بۆ یاڵی ئەشکەوڵ و کەلی شنروێ و دۆڵی ڕەش.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هێمن حەمەحسین حەمەسلیم)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٤ی ٣ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید