حاجیەڕا
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
کەوتووەتە نێوان لوتکەی (هەسوون) و کەلی (کەمانجەڕ) لە زنجیرە چیای هەورامان. ڕێگەیەکی خاکیی پێچاوپێچی تێدایە، ئەڕواتەوە بۆ گوندی (دەرەوکێ) لە هەورامانی خۆرهەڵات و (کەلی هەسوون و نوەیجەڕ). بەرزیی ئەم لوتکەیە نزمترە لە لوتکەی هەسوون و نزیک بە (٢٥٠٠م)ـە. دەربارەی ناوەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە پێشتر ئەو کەسانەی، کە سەفەری حەجیان کردووە لە خۆرهەڵاتی کوردستان و هەورامانەوە لەم ڕێگەیەوە هاتوچۆیانکردووە، پێش ئەوەی سنورە دەستکردەکان دابنرێن.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (زەینەدین ساحیب محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: خانەنشین، لە ١٠ی ١ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید