بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی نەیجەڵە. شاخێکی سەختە، ڕێک و ڕکە. دەڕوانێت بەسەر ڕوباری سیروان و شاخەکانی خۆرهەڵاتی کوردستاندا. سەرکەوتن پێیدا زەحمەتە. وەک لەوەڕگای بزن بەکاردێت و هێندە سەختە بۆ مەڕداری نابێت. لە قەدپاڵەکانیدا چەندین ئەشکەوتی تێدایە، بەناوبانگترینیان کەورگی حەمەڕەشید بەگە. دەربارەی ناوەکەی بەواتای شوێنێکی تار دێت، کە ئاماژەیەکە بۆ سەختی و هەڵدێریی شاخەکە.
زنجیرە گردێکی درێژە. کەتوونەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (گڵێجاڵ). لەبەرئەوەی خاکەکەی شینە و لە جۆری قەمتەر و کەوەلەیە، درەختی زۆر لێ ناڕوێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی بانیبنۆک. لە زنجیرە چیای سورێن هەڵکەوتووە. بەرزترین لوتکەی چیاکەیە. دەڕوانێت بەسەر هەردوو دیوی خۆرهەڵات و باشوری کوردستاندا. لەسەر ئەم چیایە بەنداوی دەربەندیخان و زرێبار لە شاری مەریوانی خۆرهەڵاتی کوردستان دیاردەکەون. لە قەدپاڵەکانیدا ئەشکەوتی مەلیک بوونی هەیە. شێخ مەحموود لەوێ خۆی حەشارداوە. چاپخانەیەکی تێدابووە کە هەندێک بڵاوکراوەیان لەوێوە بۆ ناوچەکانی ژێردەسەڵاتیان چاپکردووە.
کەوتووەتە باکوری گوندی یاڵانپێ و کۆتاییەکانی سنوری گوندەکە لەگەڵ چیای سورێن پێکدێنێت و لە ڕاستیدا ئێرە سنوری جیاکەرەوەی نێوان چیای هەورامان و چیای سورێنە. (١٩١٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە دامێنی چیای منارەکەوە. بەرزییەکی زۆری هەیە و دەڕوانێتە سەر ناوچەکانی چواردەوری لە گوندی یاڵانپێ و بانیشار و بناری چیای سورێن و دەشتی شارەزوور، بۆیە لەڕووی سەربازییەوە گرنگیان بۆ پاراستنی شۆڕشەکان و پێشمەرگە زۆر بووە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و لە وەرزی بەهاردا خەڵک بۆ هێنانەوەی گژوگیای بەهارە سەردانیدەکەن. ساڵانە ڕێژەیەکی باش باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاوی کانییەکانی ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تێدا دەژین و بەهۆی سەختی و زۆریی بەرزییەکەیەوە، هەموو کەس ناتوانێت سەردانیبکات، بۆیە گەشتن بەم لوتکەیە پێویستی بە شارەزایی و لێهاتوویی جەستەیی هەیە.
کەوتووەتە بەشی باشوری خۆرهەڵاتی ناوچەی هەورامان و خۆرهەڵاتی ناوچەی گەشتوگوزاری ئاوێسەر. بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات بۆ خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، لە دوای چیای دەرەقوڵ دەستپێدەکات و درێژ دەبێتەوە تاوەکو دەگاتە چیای هەرگا و جەمباز و پەشتە و بانا. لەڕووی درێژیی چیاکە (٠,١٩کم) دەبێت. بەناوی جۆرە ڕووەکێکەوە ناونراوه، کە لەو شوێنە زۆرە. چەندین چەم و کانیاوی سروشتی تێدایە وەک (چەمی چنارە و هانە دەشتڵێ و هانە کڵە و هانەو وەسا ڕەحیمی)، دەوڵەمەندە بە ئاژەڵ و باڵندەی کێویی و چەندین پەناگە و کون و کەلەبەری سروشتی تێدایە، کە بوونەتە شوێن جێگەی ئاژەڵ و باڵندەکان، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی، وەک دارستان سروشتی.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی زنجیرە چیاکانی باڵامبۆ، لە نێوان دۆڵی دڵی و پەلی نان پارێز لە سنوری گوندی چاوگی ناوچەی کۆکۆیی. دەڕوانێت بەسەر شاری هەڵەبجەدا، لە چەند تەپ و گردێک پێکهاتووە، چەمی باسکە لێژ و چەمی دەوەرانی پیادا تێـپـەڕدەبـێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتوێ). نزیکەی (١١٩٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێت بەسەر چەم و گوندی (هاوارەکۆن)دا. وەک سەیرانگایەک و هەوارگەیەک وایە. (٢٧٤م) لە ڕێگای سەرەکی گوندەکەوە بە ئاڕاستەی باشور هەڵکەوتووە. چەند ئەشکەوتێکی تێدایە. لە گوندی (هاوارەکۆن)دا پێیاندەوترێت (کەورگە ڕەش) و هەردوو ناوەکە بۆ ئەم شاخ و کەلە بەکاردێت.
کەوتووەتە نزیک گۆڕستانی شێخ موئمن لە گوندی سازان. لەگەڵ بەرفراوانبوونی ڕێگای گوندەکەدا، بەر جادەکە کەوتووە. خەڵکی ناوچەکە پێیانوابووە، کە شوێنەواری کۆنی تیایە و بەردەوام خەڵکی پاشماوەی گۆزەی تێدا دۆزیوەتەوە. تەپێکی بچوکی تێدایە. هەوارگەی بۆینیان بووە و لەوێ ماونەتەوە بۆ ئاژەڵداری. دارەکانی زیاتر بەڕوون و قەزوانی کەمە.
کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (زەمەقیى خواروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و هاوسنورە لەگەڵ گوندى (قشڵاخەڕووتە)دا. نزيکەى (١٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لەسەر ڕووبەرى نزيکەی (٧٠٠م) هەڵکەوتووە. بەهۆى بوونى لەتەکوپەڵه، پێدەچێت گردێکى شوێنەوارى بێت. بەهۆى ئەوەى گردەکە لە ڕەشەگڵێک پێکهاتووه، ناونراوە تەپە ڕەشکه واتە گردێکى ڕەشباو.
گردێکی تورەکەڕێژی دەستکرده. کەوتووەتە بەشی باشوری گوندی (تەپەڕێزینە)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). گوندەکە بەبۆنەی ئەم گردەوە ناونراوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی دۆنمێک دەبێت و لەئێستادا چوار ماڵی گوندەکەی بەسەرەوەیه. بەرزییەکەی نزیکەی پێنج مەترە. مێژووى دروستبوونى گردەکە دیارنییە. بەڵام ئەوە زانراوە، کە شوێنى نیشتەجێبوونى لێبووە و شوێنەواری دیوار و شورای لێ دەرکەوتووە.
کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی (بیارە)، لە سەر ڕێگای بیارە_دەگاشێخان. (١١٢٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەسەر ناحیەی (بیارە)دا دەڕوانێت. لە باشورەوە دۆڵی کاوات و لە باکورەوە شارۆچکەی (بیارە) و لە خۆرهەڵاتەوە شوێنەواری کەلارێ گاورا و لە خۆرئاواوە دۆڵی بیارە و قەڵا، دەورەیانداوە. چەند دامودەستگایەکی حکومی تێدایە، لەوانە پۆلیسی بیارە و پۆلیسی هاتوچۆی بیارە و خانوی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانیشی تێدایە.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی نارنجڵە و باکوری گوندی (دەرەوکێ). (١٠٣٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. تەنها (٤١٠م) لە ڕێگای گوندی نارنجڵە دوورە و لە بەهاراندا دیمەنێکی جوانی هەیە و دەبێتە لەوەڕگایەکی سروشتی بۆ ئاژەڵدارەکانی ناوچەکە. لە باکورەوە گوندی نارنجڵە و کانی مزگەوت و دۆڵی مەڵاڵە و لە باشورەوە تەپی کۆسەپەڕە و کانی شێخ و لە خۆرهەڵاتەوە کانی عوسمان و کانی هەنار و لە خۆرئاواوە قەڵای سەنگی سیاو و تەپی مەڵا سیاوە دەورەیانداوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هانەی قوڵ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لە نێوان (هانەی قوڵ و یاڵانپێ)دا. بەرزە و بەرد و تاوێری زۆری تێدا هەیە. ناولێنانەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، گوایە کاتی خۆی گورگی زۆری لێبووه، کە بەواتای (تەپۆڵکەی گورگان) دێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتفێ و پاڵانیان) و هەردوو سنوری گوندەکە لەیەک جیادەکەنەوە. لوتکەیەکی بەرزی هەیە و دەکەوێتە سەروو جۆجاڕی. لە سەروشیەوە لوتکەی دارەلاڕێ هەڵکەوتووە و لە ناوەڕاستی ئەم سێ شاخەدا بەردێکی گەورە هەیە پێیدەڵێن (بەردی گەڵاکە)، کە خەڵکێکی زۆر وەک ناونیشان بەکاریدەهێنێت و لەنزیک ڕێگای (دەرەتفێ - تەوێڵە)یە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (گوڵپ). (٩٤٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. چەند دارێکی بە تەمەنی بەڕووی تێدایە و ڕێگای باخەکۆن بە بەردەمیدا دەڕوات. دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا. گردێکی کۆنی شوێنەوارییە و گۆڕستانێکی کۆنی لێیە. لە گوندەکانی هەورامان و شارەزوورەوە کەسانی ناوداریان هێناوە لەسەر ئەو گردە نێژراون. وەک سەرۆک هۆز و عەشیرەتەکانی گوندەکانی دێکۆن و وەلەدبەگییەکانی ئاوای ڕۆستەم بەگ.
کەوتووەتە باشوری گوندی نارنجڵە و باکوری گوندی (بنجەودڕەی). (١٠٠٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. تەنها (٣٨٠م) لە ڕێگای گوندی دەرەوکێ بۆ نارنجڵە دوورە و لە بەهاراندا دیمەنێکی جوانی هەیە و خەڵکی بۆ سەیران و کات_بەسەربردن سەردانیدەکەن.
کەوتووەتە باشوری گوندی نارنجڵە و باکوری گوندی (بنجەودڕەی). (٩٨١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. تەنها (٢٩٠م) لە ڕێگای گوندی دەرەوکێ بۆ نارنجڵە دوورە و لە بەهاراندا دیمەنێکی جوانی هەیە. لەوەڕگایەکی سروشتین بۆ ئاژەڵدارەکانی گوندەکانی چواردەوریان.
کەوتووەتە بەشی خۆرهەڵاتی گوندی (هانەیدن). درێژییەکەی نزیکەی دوو کیلۆمەتر دەبێت، لە باکورەوە چیای هەسوون و لە باشورەوە چیای شرام و لە خۆرئاواشەوە چیای لاسەوفاتەخانێ و لەنگەلەرز هەن. چەندین لوتکەی لەخۆگرتووە، لەوانە وەکو(لوتکەی دەشتڵێ و لەنگەلەرز). ساڵانە بەفرێکی زۆری لێدەبارێت و وایکردووە دەوڵەمەندبێت بە ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و ڕووپۆشی ڕووەکی وەک دارستان سروشتی. خراپیی ڕێگاوبانەکەی بواری ئەوەی نەداوە خەڵکێکی زۆر سەردانیبکەن. هەروەها چەندین ئەشکەوت و کەلەبەردی تێدایە، کە بووەتە لانکەی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان، ناوچەیەکی سنورییە لەنێوان گوندەکانی سەرگەت و هانەیدن و دەرەیمەڕ و هەزارانی و دەرەوکێ و دەمەیۆ لە هەورامانی دیوی وڵاتی ئێران.
کەوتووەتە باکوری گوندی (گڵێجاڵ)ی ناوەندی ناحیەی (بەمۆ) و باشوری گوندی (سەعداوا). (٩٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
کەوتووەتە نێوان هەردوو قوتابخانەکەی عەبابەیلێ. دەشتی خەرمانە قوڵ لە تەنیشتی هەڵکەوتووە. تاشەبەردی زۆری لێیە. چەند کونە ئەشکەوتێکی بچوکی تێدایە. زیاتر بۆ ئاژەڵداری بەکارهاتووە. تا نزیک ڕێگەی هەڵەبجە - عەبابەیلێ درێژدەبێتەوە. زەوییەکانی پێیاندەوترێت (بانی تەقتەقان) بە کەڵکی کشتوکاڵکردن نایەت، چونکە بەردەڵانە. شوێی زەماوەند بووە. ئەم زەوییانە لە ئێستادا بەشێکیان بۆ زانکۆی هەڵەبجە و ئەوی دیکەشی بۆ نیشتەجێبوون تەرخانکراون بەناوی گەڕەکی (زانکۆ) ناونراون.