تەپو ئەحلی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی (بیارە)، لە سەر ڕێگای بیارە_دەگاشێخان. (١١٢٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەسەر ناحیەی (بیارە)دا دەڕوانێت. لە باشورەوە دۆڵی کاوات و لە باکورەوە شارۆچکەی (بیارە) و لە خۆرهەڵاتەوە شوێنەواری کەلارێ گاورا و لە خۆرئاواوە دۆڵی بیارە و قەڵا، دەورەیانداوە. چەند دامودەستگایەکی حکومی تێدایە، لەوانە پۆلیسی بیارە و پۆلیسی هاتوچۆی بیارە و خانوی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانیشی تێدایە.
سەرچاوەکان:
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (حەمەئەمین بیارەیی)، لەدایکبوو: ١٩٤٩، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستای خانەنشین، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
- بەکارهێنانی بەرنامەی (Google earth pro).
ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا