تەپۆڵەوەرگان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 79

تەپۆڵکە

کەوتووەتە سنوری گوندی (هانەی قوڵ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لە نێوان (هانەی قوڵ و یاڵانپێ)دا. بەرزە و بەرد و تاوێری زۆری تێدا هەیە. ناولێنانەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، گوایە کاتی خۆی گورگی زۆری لێبووه، کە بەواتای (تەپۆڵکەی گورگان) دێت.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٣.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد مەجید شەریف حەمەمراد هانەقوڵی)، لەدایکبوو: ١٩٤٣، پیشە: خانەنشین، لە ٢٨ی ٣ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: یوسف باقی عەبدولقادر

4

هاوبەشی پێبکە