تەقتەقان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11


لاپەڕەی 82

بان

کەوتووەتە نێوان هەردوو قوتابخانەکەی عەبابەیلێ. دەشتی خەرمانە قوڵ لە تەنیشتی هەڵکەوتووە. تاشەبەردی زۆری لێیە. چەند کونە ئەشکەوتێکی بچوکی تێدایە. زیاتر بۆ ئاژەڵداری بەکارهاتووە. تا نزیک ڕێگەی هەڵەبجە - عەبابەیلێ درێژدەبێتەوە. زەوییەکانی پێیاندەوترێت (بانی تەقتەقان) بە کەڵکی کشتوکاڵکردن نایەت، چونکە بەردەڵانە. شوێی زەماوەند بووە. ئەم زەوییانە لە ئێستادا بەشێکیان بۆ زانکۆی هەڵەبجە و ئەوی دیکەشی بۆ نیشتەجێبوون تەرخانکراون بەناوی گەڕەکی (زانکۆ) ناونراون.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەبدڵا ڕەئوف ڕەشید)، لەدایکبوو: ١٩٥٤، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٢ی ٣ی ٢٠٢٣.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (یادگار سەلاح ئیبراهیم)، لەدایکبوو: ١٩٨٠، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٥ی ٣ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هێڵەگەمە

کەوتووەتە باشوری گوندی (گەچێنە) و (باخەکۆن). ڕووبەرەکەی (٠,٠٧کم٢) و(١٢٠٠ بۆ ١٦٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئەم بانە هەوارگەی دانیشتوانی گەچێنە و باخەکۆن بووە وبۆ ئاژەڵداریش سودیانلێوەرگرتووە.

یاڵەکە

بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە باشوری گوندی (گەچێنەی زێڕوون)ی سەر بە قەزای (خورماڵ). حکومەتی بەعس سەربازگەیەکی گەورەی لێدروستکردبوو، فڕۆکەی سەربازی لێنیشتووەتەوە. ڕووبەرەکەی لە دۆنمێک زیاترە.

کەسرەتە

کەوتووەتە سنوری گوندی (ڕێشاو). لە بەرزایی (٥٠٠م) لەسەرووی چیای کەسرەتە. دەڕوانێت بەسەر چەم و دەشتی سازان و شاخی کورتەیەرە. زەوییەکانی بە گاجووت کێڵراوە. لەوەڕگایەکی دەوڵەمەندیشە. خاوەنداریەتیی بۆ حاجی تۆفیقی سازانی ئەگەڕێتەوە.

کونەتاریکە

به ‌دووریی سێ کیلۆمەتر کەوتووەتە‌ باکوری خۆرئاوای گوندی (میری سوور)ی سەر به ‌ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی نزیکەی ٤٠ دۆنم دەبێت. وەک لەوەرگای سروشتی بەکاردێت. نزیکەی (١٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە بەهاراندا خەڵکی بۆ گیا بەهارییەکان و سەیران سەردانیدەکەن.

کونەسەرد

کەوتووەتە باکوری گوندی (یاڵانپێ). ڕووبەرەکەی(٠.٠٦کم٢) و(٩٠٠-١٦٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئەم بانە شوێنێکی گرنگ بووە بۆ لایەنی بەرگری لە ناوچەکەدا، هەروەها وەکو لەوەڕگایەکی سروشتی سوودی لێوەرگیراوە، جگەلەوەی دەوڵەمەندە بە ڕووەکی سروشتی و گژوگیای بەهارە.

کۆرەگەچان

کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (ڕێشاو)، دەڕوانێت بەسەر چەمی گەچ و گوندی (ڕێشاو) و دەشتەی سازاندا، نزیکە لە سەنتەری گوندەکەوە، بانێکی تەختە و وەک لەوەڕگا بەکارهاتووە. لە ئێستادا خەڵکی گوندەکە وەک سەیرانگایەک بەکاریدەهێنن و بەهاران تێیدا دادەنیشن.