تەپەچەرموو

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 77

کەل

کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتوێ). نزیکەی (١١٩٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێت بەسەر چەم و گوندی (هاوارەکۆن)دا. وەک سەیرانگایەک و هەوارگەیەک وایە. (٢٧٤م) لە ڕێگای سەرەکی گوندەکەوە بە ئاڕاستەی باشور هەڵکەوتووە. چەند ئەشکەوتێکی تێدایە. لە گوندی (هاوارەکۆن)دا پێیاندەوترێت (کەورگە ڕەش) و هەردوو ناوەکە بۆ ئەم شاخ و کەلە بەکاردێت.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ سەعدەدین ئەمین محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سەرکەوت سیفور فەرەج)، لەدایکبوو: ١٩٧٧، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

وێشەڵان

کەوتووەتە نێوان گوندەکانی (هاوار) و (دەرەتوێ). سنوری هەردوو گوندەکە لەیەکتر جیادەکاتەوە. کانی (وێشەڵان) لەبەردەمیدا هەڵدەقوڵێت، کەلی (تەپەچەرمو) کەوتووەتە باشوریەوە، ئەم شاخە لە گوندی (هاوارەکۆنی) جیادەکاتەوە. بەرزییەکەی (١١٩٢م)ە لە ئاستی دەریاوە.

کەلی ڕێگەی

کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتفێ) و لە گوندی (پاڵانیان)ی جیادەکاتەوە. ڕێگای سەرەکیی گوندی (دەرەتفێ) بە تەنیشتیدا تێپەڕدەبێت. لە بەرزاییەکانی دیکەی چواردەوری بەرزترە.

چایخانەکە

کەوتووەتە سەر شاخی شنروێ. ڕێگەی هاتوچۆی خەڵکی گوندەکانی هاوار و هاوارەکۆن و دەرەتوێ بووە بۆ عەبابەیلێ و هەڵەبجە. (١٥٨٤) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لەو شوێنەدا چایخانەیەک هەبووە. کەلێکی بەرزە. دەڕوانێت بەسەر شاری هەڵەبجە و دەشتی شارەزوور. لە خۆرئاوا وە چەم و دۆڵەکانی گوندەکانی هاوار و گریانە و دەرەتوێ و هاوارەکۆنە. لە خۆرهەڵاتی، سێ ڕیانێکی خۆڵی تێدایە. ڕێگای سەربازی بوون لە جەنگی (عێراق و ئێراندا) دروستکراون و یەکیان لە عەبابەیلێوە دێت و دابەشدەبێت بۆ یاڵی ئەشکەوڵ و کەلی شنروێ و دۆڵی ڕەش.