تەپەزێڕینە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-13


لاپەڕەی 78

گرد

گردێکی تورەکەڕێژی دەستکرده.‌ کەوتووەتە‌ بەشی باشوری گوندی (تەپەڕێزینە)ی سەر به ‌ناحیەی (خورماڵ). گوندەکە بەبۆنەی ئەم گردەوە ناونراوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی دۆنمێک دەبێت و لەئێستادا‌ چوار ماڵی گوندەکەی بەسەرەوەیه. بەرزییەکەی نزیکەی پێنج مەترە. مێژووى دروستبوونى گردەکە دیارنییە. بەڵام ئەوە زانراوە، کە شوێنى نیشتەجێبوونى لێبووە و شوێنەواری دیوار و شورای لێ دەرکەوتووە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (محەممەد موشیر ئەحمەد)ی ئەنجومەنی گوندی (تەپەزێڕێنە)، لەدایکبوو: ١٩٧٠، ئاستی خوێندن سەرەتایى، پیشە: خانەنشین، لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (نامیق محەممەد حەسەن)، لەدایکبوو: ١٩٣٦، پیشە: کاسب، لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٤، لە تەپەزێڕێنە.

ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى تەپەزێڕێنە

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

وسوو

کەوتووەتە سنوری گوندی (گورگە چیا). بە نزیکەی (٢٥٠م) کەوتووەتە خۆرئاوای گردی قۆرتاسەوە. بەرزیەکەی نزیکەی دە مەتر بێت. لە ڕۆژنامەی سۆمەر لە ساڵی ١٩٦١ بە وصو ناوی هاتووە. ناوەکەی پێدەچێت لە یوسفەوە هاتبێت، کە لەسەر زاری خەڵکی ناوچەکە بەو ناوە دەوترێت وێسو. ڕووبەرەکەی نزیکەی دۆنم و نیوێک دەبێت. بە گردی ئاشەکەش ناودەبرێت، کە لە زەمانی حامد بەگدا دروستکراوە. بە ئاوی جۆگەی قۆرتاس و کانیی بەهارە، ئاشەکە ئیشیکردووە. بە گردە ماتەکەش ناودەبرێت، چونکە لە چاو گردی قۆرتاسدا بچوکترە. بە بڕوای نوسەر کۆنترە لە گردی قۆرتاس، چونکە جۆرە بەردێکی تێدایە، کە تیژ و نوکنن لە جۆری بەردە چەخماغە.

قوتە کەوە

کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). نزيکەى (٤٥٧م) لە ئاستى ڕووى دەرياوه بەرزە. لەکاتى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى دەرياچەى دەربەنديخان، ئاوى دەرياچەکە چواردەورى دەگرێت و لەشێوەى دورگەيەکى بچووکدا دەردەکەوێت.

قوتەى دارە سێ قاچە

کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیە‌ی (سیروان) و نزيکەى (١٣٠٠م) لە سەنتەرى گوندەکەوە دووره. نزيکەى (٤٩٠م) لەئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە و بەهۆى بوونى دارێکـى سـێ قاچـەوه،‌ ناونـراوە گـردى دارە سـێ قاچە.

قووتى چياخوان

کەوتووەتە‌ خۆرهەڵاتى گوندی (گڵێجاڵ). (١٠٥٠م) له ‌ئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە. لە باشورى خۆرهەڵاتييەوە (گردى ملە کەوته)‌ و شانى (کەڵەگا کەنان) و لە باکوريشيەوە گردەکانى (ڕەحمان مردوو، قوتى بلێلان) هەيە.

قۆرتاس

بە دووریی دوو کیلۆمەتر و نیو کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (گورگەچیا)وە. یەکێکە لە گردە بەناوبانگەکانی ناوچەکە. بە چوار گردی دیکە دەورەدراوە. پێدەچێت بۆ پارێزگاریکردن لەم گردە سەرەکییە دروستکرابن. لە ١١ی ٥ی ١٩٤٦ لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عراقیدا بە شوێنەوار تۆمارکراوە. مێژووەکەی بۆ ٤٥٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە. شێوەکەی هێلکەییە و بەرزییەکەی نزیکەی (١٥م) دەبێت. ڕووبەرەکەی زیاتر لە پێنج دۆنمە. دەڕوانێت بەسەر دەریاچەی دەربەندیخاندا و ئاو چواردەوریداوە. لەدوای گردەکانی بەکراوا و یاسین تەپە، لەڕووی گرنگی و بەرزیەوە، بە سێیەم گرد دادەنرێت. بە درێژایی مێژوو ئاوەدانی تێدابووە. لە ساڵی ١٩٦١ تیمێکی پشکنەری عێراقی بەناوەکانی تەها باقر و فواد سەفەر و باقر بەسمەجی بۆ پشکنین سەردانیانکردووە.

کانى گوێزێ

کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیە‌ی (سیروان) و نزيکەى (١٦٥٠م) لە ناوندى گوندەکەوە دوورە. (٥٣٠م) لە ئاستى ڕووى دەرياوه بەرزە. بەهۆى هەبوونى کانيیەک بەناوى (کانى گوێز) لە نزيک گردەکەدا ئەو ناوەی لێنراوە.