بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (بۆین)ـەوە و ڕێگەی سەرەکیی گوندەکە کە بۆ ڕێشاو دەڕوات، پیایدا تێپەڕدەبێت. گۆلاوی سڵێمانەی تێدایە، کە بە باراناو پڕدەبێت و تا سەرەتای هاوین ئاوی هەیە و بۆخواردنەوەش دەستدەدات، بەرزایی (مای نزارە) بەرانبەریەتی.
کەوتووەتە سنوری چاوگ و تریفە. ژمارەیەک کونی سروشتی تێدایە. هەروەها گۆڕستانێکە، کە گوندی چاوگ لەوێ مردوویان ناشتووە. خاکەکەی شینە و تاوێرەکانی سەختن بەڵام، کە لێبوونەوە دەڕزێن و ورد دەبن.
کەوتووەتە چیای ملەگا کۆرێ و لە باکوری گوندی نارنجڵە و (١٤٢٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ناوچەیەکی زۆر سەختە و بڕێکی زۆر بەفری لێدەبارێت و ڕووی باکور و خۆرئاوای دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و ڕووی خـۆرهـەڵات و باشـوری ڕووتـەنـە و دەڕوانێتە سـەر گـوندی نارنجڵە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (یاڵانپێ) و باکوری گوندی (هانەی قوڵ). (١١٠٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە دامێنی چیای سوتنەجەڕ و بانە بەرزە بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا هەڵکەوتووە. بەرزییەکی زۆری هەیە و دەڕوانێتە سەر ناوچەکانی چواردەوری لە گوندی یاڵانپێ و هانەی قوڵ، تەنها (٥٧٠م) لە ڕێگای مەرزی مڵەخوردەوە دوورە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (هانەیدن)ەوە. چەند گۆڕێکی لێیە، کە مێژووەکەیان بۆ سەردەمى ئاشورییەکان دەگەڕێتەوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (گڵێجاڵ) لە چیای خۆشک. (١٠٢٠م) لەئاستی دەریاوە بەرزە. پیادەڕێگەیەکی پێدا تێپەڕدەبێت بۆ سەر چیای خۆشک، پێیدەوترێت (ملەگورگان).
کەوتووەتە چیای خوشک لە گوندی (قەڵب) لە باکوری خۆرئاوای ناحیەی (بەمۆ). (١٣٣٩م) له ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە باکورى گوندى (نێرگسەجاڕ) لەنێوان هەردوو بەرزايى سەى سوجاح و زەوى سەربەرد هەڵکەوتووە. بەشێکى دەڕوانێت بەسەر دەرياچەى دەربەنديخاندا و بەشەکەى ترى دەڕوانێت بەسەر گوندەکەدا، بەهۆى بوونى ئاشێک لە دامێنى ملەکەدا، که ناوى (ئاشە سپى) بووە و شێخ مارفى نێرگسەجاڕ خاوەنى بووە، ناونراوە ملەى ئاش.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی هانەیدن و سەرگەت. (١٦٣٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر دۆڵی شەڵواندڕ و دۆڵی دەرەولێ و گوندی سەرگەت و هانەیدن. سنوری نێوان گوندی هانەیدن و گوڵپ و سەرگەت پێکدەهێنێت. لە بەهاردا خەڵکی بۆ هێنانی گژوگیای بەهاری سەردانیدەکەن، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی و باڵندەی کێوی. دەڕوانێتە سەر دۆڵی شەڵواندڕ و دەرەولێ و لە دامێنیدا ژمارەیەکی زۆر ڕەزەدێمی هەیە و بەناوبانگە، لە نێو بازاڕی خورماڵدا بەرهەمەکانی ساغدەکرێتەوە.
کەوتووەتە ناو زنجيرە چياى تونى غوڵامى و لە ناوەڕاستى گوندی (غوڵامى گەورە) لە ڕێگەيەکى خاکى لە بێژاواوە دەچێتە ئەم ملەيه و لەوێشەوە بۆ غوڵامى خواروو، ژوروو، قارەمانى.
کەوتووەتە سنوری گوندی (عەبابەیلێ). بەهۆی ئەوەی ڕێگەی هاتوچۆی نێوان (تاوێرە و عەبابەیلێ) بووە، ئەو ناوەی لێنراوە. لە بەشی خوارەوەی بەردێک هەیە پێیدەڵێن (بەردی کەریمە جوو جوو) و وەک ناونیشانێک بەکاریدەهێنن.
کەوتووەتە سنوری گوندی بەردەبەل. لە نێوان هەردوو گوندی بەردەبەل و سیامێوە هەڵکەوتووە. هاوینەهەواری جافەکان بووە. بەهۆی فێنکی و سازگاریی ئاوەکەیەوە، هاوینان لێرەدا ماونەتەوە. سەرچاوەیەکی ئاوی تێدایە بە ناوی کانی ملەی جافان ناودەبرێت.
کەوتووەتە سنوری (چنار) و (دەوەرە). لەبەردەم شاخی بانەبۆر هەڵکەوتووە. دەڕوانێت بەسەر گوندی دەوەرەدا.
کەوتووەتە خۆرئاوای ناحیەی (بەمۆ) لە چیای خوشک و لە گوندی چواردارانی ژوور. (١٤٧٣م) له ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی باخەکۆن و باکوری گوندی گوڵپ. (١١٥٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر گوندی باخەکۆن و گوڵپ، کەوتووەتە نێو چیای ملەی قڕاڵ. چەند کانە بەردێک تێیدا کاردەکەن و سروشتی چیاکەیان شێواندووە، زەرەر و زیانێکی زۆریان لە ڕووپۆشی ڕووەکیی چیـاکـە داوە.
شاخێکی بەرزە، سنوری جیاکەرەوەی گوندی بەشی پیرک و گوندی میراولییە. لە شانی کونەداڵەوە دەستپێدەکات، تاکو دەگاتە ملەی تەمورە ژەنان. پێکهاتەی شاخەکە خاکی نەرمە و بە دارقەزوان دەوڵەمەندە. ڕێگەی گوندەکانی میراولی و نێرگزەجاڕی پێداتێپەڕدەبێت.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (هاوار). (١٣٥٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر گوندی هاوار و تاوێرە و سەرکەن، لە باکورەوە سەروو چیای بەنەن و کانی شێخ مەرزە و کەمانگەرا و ڕازیانەجاڕ، لە خۆرهەڵاتەوە چەمی دواوان و لوتکە چیای بەردی باواکانی و کەنۆڵەڕيشان و خۆرەتاوە سەختە و کانیەدرێژ و پەرستگای شای سەرتلی و کەلی بڵێ و شوێنەواری جەمخانەی دەروێش و گوندی هاوار و چەمی گەورە، لە خۆرئاواوە گوندی تاوێرە و لە باشورەوە چیای لاسان و کانی هەڵوژە و چیای شنروێ دەورەیانداوە. تۆپۆگرافیایەکی سەختی هەیە و دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ساڵانە بڕێکی زۆر باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاو پێدەری کانیاوەکانی هاوار و لە زستاندا دەڕژێتە نێو چەمی دواوان.
کەوتووەتە سنوری گوندی (چنارەوە). (١٣٦٦م) لەنزیک (چیای باڵامبۆ) هەڵکەوتووە. بەشی کۆتایی چەمی دۆڵی (دڵی)، کە لەچاوگی باوەکۆچەکەوە دەستپێدەکات، پێکدەهێنێت. ڕێگەی گوندەکانی (چنار و مۆردین و گردەناوێ و دەوەرە) لێرەوە جیادەبێتەوە. ناوەکەی بۆ بوونی خاکێک دەگەڕێتەوە، کە وەک (گەچ) وایە. دانیشتوانی ناوچەکە بۆ کاروباری سواغدانی ناوماڵ و سەربان و دروستکردنی خانو و دیوار بەکاریانهێناوە. لە ڕووی ئاوهەواوە، زستانان بەفرێکی زۆری تێدا کۆدەبێتەوە، تا سەرەتای بەهار دەمێنێتەوە. هەندێک جار بەهۆی زۆریی بەفربارینەوە لەم ملەیەدا، ڕێگەی هاتوچۆی گوندەکان ئەستەم دەبێت. بە هاوینیشدا شنەبایەکی فێنکی هەیە. لەسەر ئەم ملەیە، دیمەنێکی جوان لە دۆڵ و شیوی ناوچەکە دەبینرێت. هەروەها زۆر بە ئاسانی گوندەکانی ئەوبەری سیروان لە دیوی خۆرهەڵاتی کوردستان و ڕێگاکـانی هـاتوچۆیـان، بەرچـاوی بینەر دەکەون.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای ناحیەی (بەمۆ) لە چیای خوشک و بە گوندی قەڵب، بەرزیی لە ئاستی ڕووی دەریا دەگاته (١٢٦٧م).
دەڕوانێت بەسەر گوندەکانی ناوچەی سازاندا. زیاتر لە (٩٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لێژە و بەئاڕاستەی ڕوباری سیروان هەرچی درێژبێتەوە ڕکتر و سەختتر دەبێت. دارستانێکی سروشتیی دەوڵەمەندە. تولەڕێیەکی باریکەخاکیی پێدا تێپەڕدەبێت. لە لمەوە دەڕواتەوە بۆ نەیجەڵە و بە پشتی پێگەدا تێپەڕدەبێت. وەرا وشەیەکی هەورامیە. بەواتای تولەڕێ دێت.