ئارامی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
گروپێکى وەرزشیى شاخەوانییە. لە ١٣ی ٣ی ٢٠١٣ لە هەڵەبجە لەلایەن (ئارام خەسرەو حامید، لوقمان عەبدوڵا، دارا مەحموود، عەبدولعەزیم سەلیم، زانا نەسرەدین، محەممەد بابان)یەوە دامەزراوە. لە ئێستادا (محەممەد ئاغا عەلى) سەرپەرشتیارى گروپەکەیە. چەندین گەشت و چالاکییان هەبووە بۆ شاخ و چیاکانى هەڵەبجە و دەوروبەرى و چەند ناوچەیەکـى تری هەرێمى کوردستان.
سەرچاوەکان:
- هەڵەبجە و بواری وەرزش، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، ٢٠٢٢.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ وەستا (حەیدەرى شاخڕەو)ی بەرپرسى ڕاگەیاندنى ڕێکخراوى ئارامى، لە ١٥ی ٤ی ٢٠٢٣.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ماکوان جەمال حەبیبوڵڵا)ی نوێنەرایەتى شاخەوانیى هەڵەبجە، لە ١٥ی ٤ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی