ئازادى ٢

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-13


لاپەڕەی 64

تیپى وەرزشی

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٣ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریى دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى سیروان و دەرەوەى سیرواندا بەشداریکردووە.

سەرچاوەکان:

  1. هەڵەبجە و بواری وەرزش، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، ٢٠٢٢.
  2. نامەیەکی (سۆران عوسمان محەممەد)ی یاریزان و ڕاهێنەر لە شارۆچکەى سیروان بۆ ئامادەکار، لە ٢٦ی ٨ی ٢٠١٩.

ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی

8

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هیوا ١

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٩٤ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى سیروان و دەرەوەى سیرواندا بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

هەڵکەوت

تیپێکى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠١ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و بەشداریى خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەرى کردووە، لە ئێستاشدا چالاکییان بەردەوامە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ئارارات

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٧ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریى دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەرى خورماڵدا بەشداریکردووە. لە ئێستادا لە چالاکى بەردەوامە و لە ڕیزى تیپە پلە یەکەکانى خورماڵدایە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ئاسۆ

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٩٦ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریى دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیرواندا بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ئاوێسەر

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. بۆ یەکەمجار لەپاش چۆڵکردنی شارەدێی (تەوێڵە) و چوونی خەڵکەکەی بەرەو شاری سلێمانی، لەلایەن (حیکمەت حەمەڕەحیم، ئارام مەجید، شاهۆ مستەفا...)ـەوە دامەزراوە. دواتر و ساڵی ١٩٨٦ لە شاری هەڵەبجە بەهەمان ناوەوە لەسەر دەستی (ئەختیار عەزیز، لوقمان عەزیز، سەیفوور حەمەشەریف، بەختیار مەلاحسەین، بێساران ڕەزا، یاسین تاماس، ساڵح محەممەد و...)ەوە دامەزراوەتەوە و هەردوو گروپە یاریزانەکان تێکەڵدەکەن و بەشداری خولی تیپە میللییەکانیان کردووه،‌ تا ساڵی ١٩٨٨. پاش ڕاپەڕین و لە ‌ساڵى ١٩٩٨ وەک درێژەدان بە ناو و مێژووی تیپەکە لە شارەدێی تەوێڵە، جارێکی تر لەلایەن (سەرکەوت عەزیز، شوان حەمەسەعید، عەدنان عومەر)ەوە دامەزراوەتەوە و سەر بە بنکەی وەرزشی هەورامان بووە و لەچەند خولێکی توپیپێدا بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ئۆدوگاى زاریعان

ئەم ئۆردوگایە ساڵى ١٩٧٤ لە وڵاتى ئێران بۆ نیشتەجێکردنى ئاوارەکانى کوردستانى عێراق دروستکراوە. پاشان ئاوارەکانى ساڵى ١٩٨٨ی کیمیابارانکردنى هەڵەبجەی تێدا نیشتەجێکراوە. کەوتووته ‌سنوری قەزاى (خویى) لە پارێزگاى (ئورومیە). خەڵکى چەندین شارى تێدا بووە لە (هەڵەبجە، هەولێر، سلێمانى، کەرکوک، دهۆک)، هەر شارێک تیپى وەرزشیى تۆپیپێى بۆ خۆى دروستکردووە، هەڵەبجەییەکانیش تیپى وەرزشییان دروستکردبوو، مەشق و ڕاهێنان و یاریى دۆستانە و چالاکیى وەرزشییان کردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی