ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

1049 بابەت

بەفرین

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٦ لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. لە چەندین خول و پاڵەوانێتیی ناو هەڵەبجەدا بەشداریکردووه. لە ئێستادا بەردەوامە لە چالاکییەکانی.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

بەڵێن ١

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە، لە ساڵی ١٩٨٩ لە ئۆردوگای (سەریاس) لە ئێران لەلایەن (عەبدولڕەحمان عەبدولڕەحیم و عابید حەسەن)ەوە دامەزراوە. یەکەم ڕاهێنەری تیپەکە (سەلام مەحموود) بووه. چەندین یاری لە ئۆردوگاکانی تر ئەنجامداوە، وەک (کامێران، جوانڕۆ). پاش گەڕانەوە بۆ کوردستان لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ەوە، چالاکییەکانی تیپەکە لە هەڵەبجە بەردەوامبووە و لە چەندین خول و پاڵەوانێتیی ناو هەڵەبجە و دەرەوەی شاردا بەشداریکردووه و چەندین نازناوی بەدەستهێناوە. لە ئێستادا تیپەکە لە گۆڕەپانی یاریکردندا نەماوه و هەڵوەشاوەتەوە‌.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

بەڵێن ٢

تیپێکى میللیی وەرزشیى تۆپیپێیە، ساڵى ٢٠٠٢ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەرى خـورماڵدا بـەشـداریـکردووە، لە ئێسـتاشـدا بـەردەوامە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

برایەتى

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٩٧ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى نێو خورماڵ و دەرەوەى خورماڵدا بەشداربووە. لە ئێستادا لە کار و چالاکییەکانى خۆیان بەردەوامن‌ و لە ڕیزى تیپە میللییەکانى خورماڵدایە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

بروسکە

تیپێکی میللی وەرزشیی تۆپیپێیە، ساڵی ١٩٨١ -١٩٨٢ لە هەڵەبجە لەلایەن (ئارام محەممەد) و چەند لاوێکی ترەوە دروستبووە، چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

بروسک

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٩ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیرواندا بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

بڕیار

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٦ لە هەڵەبجە لەلایەن (ستار ئەنوەر)ەوە دامەزراوە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە. لە ئێستادا (٢٠٢٣) (موهاجیر کەمال محەممەد) ڕاهێنەری تیپەکەیە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

بۆکان

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێ بووە، ساڵی حەفتاکان لە هەڵەبجە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و لە خولەکانی شاردا بەشداربوون. تیپێکی دیاری سەردەمی خۆی بووە، ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە. لە ئێستادا لە یاریدا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

بیاوێڵە

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٧٠ لەلایەن (نەبەز محەممەد کاکە شێخ) و هاوڕێکانییەوە دامەزراوە. لە گوندی بیاوێڵە نزیک هەڵەبجە دامەزراوە. چەندین یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە، لە خولەکانی ساڵانەی هەڵەبجەدا بەشداریانکردووە. چەندین یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییاندەکرد، جگە لە یاریزانەکانی بیاوێڵە، چەند یاریزانێکی بەتوانای (عەنەب و دەرەشیش) لە ڕیزی پێکهاتەی تیپی بیاوێڵەدا یارییاندەکرد.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

بێسارانی

بێسارانی تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن چەند گەنج و لاوێکی ئەو سەردەمەوە لە هەڵەبجە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و دامەزرێنەرەکەی عەدنان عەبدلکەریم بووە. ئێستا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە. یاریزانەکانی ئەمانەبوون: عەدنان عەبدولکەریم، ڕاغیب عابید، عەلی عەبدوڵا، مەسعوود شەفیق، فەلاح عەبدوڵا، فارووق محەممەد، ئیبراهیم باقی، بەختیار ئەحمەد، ئاراس شەریف، غالب حەمەساڵح، نازم شەریف.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

بێستوون

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٦٤ لە هەڵەبجە لەلایەن (مەحموود عینایەت حەمە سەعید و حەمە عەزیز ئەڵڵا کەرەم)ەوە دامەزراوە، ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە، یاریزانەکانی ئەم تیپە ئەمانەبوون: حەمە عەزیز ئەڵڵاکەرەم، مەحموود عینایەت حەمە سەعید، فەرەج شاسوار، عومەر عەبدوڵا (عومەری جەمیلە)، سەڵاح محەممەد غوڵام، عوسمان جۆڵا، عوسمان وەستا ڕەشید، جەبار ئەمین خوادە، غازی مەلا عەلی، تەیموور عەلی بەگ، نووری محەممەد مەحموود، حەمە ئەمین تۆفیق، لەتیفی پۆلیس (عەرەب بوو خەڵکی دیوانیە بوو)، عومەر عینایەت حەمە سەعید.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

بێکەس

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە، چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و لە خولەکانی شاردا بەشداربوون. لەم تیپەدا ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا یارییانکردووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

پێشمەرگە

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠٠٩ لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە. یەکەم خولی تۆپیپێیان ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ بە ناوی خولی ساڵانەی تیپی وەرزشی پێشمەرگەوە ڕێکخست، کە ژمارەیەک لە تیپەکانی هەڵەبجە و ژمارەیەک لە تیپە میللیەکانی شار و شارۆچکەکانی دەوروبەری هەڵەبجە تێیدا بەشداربوون. لە ئێستادا (کێوان بورهان) ڕاهێنەری تیپەکەیە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

تەپەڕێزینە

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٨ لە گوندی (تەپەڕێزینە) لەلایەن (عەلی حسێن، دارا ڕەشید، وریا محەممەد، هادی ئەحمەد، سۆران فایق، ئەرسەلان عەبدولکەریم، سەلمان حسێن، کاروان عوسمن، عەتا ڕەشید)ەوە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولی نێوان گوندەکان بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

تەپەگوڵاوی

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٧ لە گوندی (تەپەگوڵاوی) لەلایەن (جەبار حەسەن و ئەرکان حەمید)ەوە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولی تۆپیپێی نێوان گوندەکاندا بەشدارییانکردووە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

تەپی سەفای خواروو

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٨٠ لە گوندی (تەپی سەفای خواروو) لەلایەن چەند وەرزشوانێکەوە دامەزراوە، بەشداری چەندین یاریی دۆستانەیان کردووە و لە خول و پاڵەوانێتیی گوندەکاندا بەشدارییانکردووە. بۆ هەر سێ قۆناغی: پێشکەوتووان، لاوان و تازەپێگەیشتووان یاریزانیان هەبووە. لەگەڵ تیپە وەرزشییەکانی گوندەکانی وەک: شیرەمەڕ، ناوگردان، بیاوێڵە، بەشارەتی سەروو، بەشارەتی خواروو، و....هتد یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

تێنسى سەرزەوى

تیپێکى میللیى وەرزشییە. ساڵى ٢٠٠٧ لە هەڵەبجە بۆ (کوڕان و کچان) دامەزراوە. پێشتریش ساڵى ٢٠٠٥ (کاوە شەوکەت محەممەد) لەڕێگەى یانەى وەرزشیى هەڵەبجەوە وەک یاریزان و ڕاهێنەر کارى لەسەر کردووە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

جوتیاران

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە هەڵەبجە دامەزراوە. زۆربەیان لاو بوون، چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە. لە ئێستادا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

چوارچرا

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠٠٦ لە شاری هەڵەبجە و لەلایەن (ڕێنوار جەلال عەبدولقادر، بڕوا عەبدولکەریم، ئومێد محەممەد و بڕیار جەلال)ـەوە دامەزراوە. (بڕوا عەبدولکەریم) ڕاهێنەری تیپەکە بووە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجەدا بەشداریکردووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە و هەڵوەشاوەتەوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

چیا ١

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٩٨ لە (تەوێڵە) لەلایەن (عەدنان ئیسماعیل حەمەڕەحمان)ـەوە دامەزراوە. تیپەکە بۆ یارى تۆپيپێى شەش یاریزانى بووە. لە شارەدێى تەوێڵە چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولەکانى ناوخۆى تەوێڵەدا بەشدارییانکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی
پێشتر 1
...
4 5 6
...
53 دواتر