ئاوێسەر
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. بۆ یەکەمجار لەپاش چۆڵکردنی شارەدێی (تەوێڵە) و چوونی خەڵکەکەی بەرەو شاری سلێمانی، لەلایەن (حیکمەت حەمەڕەحیم، ئارام مەجید، شاهۆ مستەفا...)ـەوە دامەزراوە. دواتر و ساڵی ١٩٨٦ لە شاری هەڵەبجە بەهەمان ناوەوە لەسەر دەستی (ئەختیار عەزیز، لوقمان عەزیز، سەیفوور حەمەشەریف، بەختیار مەلاحسەین، بێساران ڕەزا، یاسین تاماس، ساڵح محەممەد و...)ەوە دامەزراوەتەوە و هەردوو گروپە یاریزانەکان تێکەڵدەکەن و بەشداری خولی تیپە میللییەکانیان کردووه، تا ساڵی ١٩٨٨. پاش ڕاپەڕین و لە ساڵى ١٩٩٨ وەک درێژەدان بە ناو و مێژووی تیپەکە لە شارەدێی تەوێڵە، جارێکی تر لەلایەن (سەرکەوت عەزیز، شوان حەمەسەعید، عەدنان عومەر)ەوە دامەزراوەتەوە و سەر بە بنکەی وەرزشی هەورامان بووە و لەچەند خولێکی توپیپێدا بەشداریکردووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (هومایون ساحیب کەریم) لەگەڵ (لوقمان عەزیز کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٧١، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٥ی ١ی ٢٠٢٥.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم,شوان ئەفراسیاب عەلی