بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
ڕۆژی ١٨ی ٤ی ٢٠٢٤ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر ڕێگای سەرەکیی (خورماڵ - ئەحمەدئاوا) ئەنجامدراوە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامبووە. گیا بەهارییەکان لە ٦٠ کەپردا نمایشکراون و فرۆشیار بەرهەمەکانیان نمایشکردووە. گیا بەهارییەکان زۆرن، بریتیبوون له: (ڕێواس، پیچک، بەڕەزا، خوژە، قارچک، پیاز، سورهەراڵە) و چەندین ڕووەک و گیای تر... هاوکات چەند بەرهەمێکی خۆماڵیش خراوەتەڕوو، وەک (هەنجیری وشک، قەیسی وشک، مێوژ، قەزوانی وشک و تەڕ). بە هەزاران گەشیار لە هەورامان و شارەزوو و شارەکانی هەرێمی کوردستان و خواروی عێراق سەردانیانکردووە.
فیستیڤاڵێکی هونەرییە. خاوەنی بیرۆکە: ڕاستگۆ خەلیل. سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان/ئوفیسی خورماڵ، بۆ بانگدان و بانگوێژانی هەورامان و شارەزوور، لە هۆڵی گوڵعەنبەری خورماڵ ئەنجامیداوە و دووساڵ بەردەوامبووە. ١- یەکەمین فیستیڤاڵ: بە دروشمی (دنیایەک پڕ لە میهر و ئاوازێک پڕ لە سۆز)، ڕۆژی هەینی ٢٦ی ٩ی ٢٠٠٨ ئەنجامدراوە. بە خوێندنی قورئان و خوێندنەوەی وتارەکان و وتاری مامۆستا ڕزگار دەستیپێکردووە. بەشداربوان: غالب ڕەسوڵ شریف، حەسەن ئەحمەد مەحموود، ئارێز فەرید حەمەحسێن، دانا عومەر حسێن، حسێن حەمەئەمین، نعمت محەممەد کەریم، سۆران ڕەحیم ڕۆستەم، حمزە عوسمان، دارا قادر خەلیفە، هۆشیار فەرەج محێدین، سەرخێڵ تەها سەعید، زانا عومەر، بێرون مەحموود حسێن، حوزەیفە ئەدهەم عەلی، ڕەزوان ئەبوبەکر. بەڕێوەبەری فیستیڤاڵ، ڕاستگۆ خەلیل عەزیز، کۆڕگێڕ، ئوسامە عەبدولڕەحمان، لیژنەی باڵا، عومەر عەزیز، ئوسامە عەبدولڕەحمان، میهران مەعسوم، ڕاگەیاندن، مەحبوبە حەمەئەمین، پێشەوا سابر، ئازاد نامق. بە وتنی سروود لەلایەن حسێن حەمەئەمین، وتاری لیژنەی هەڵسەنگاندان لەلایەن مامۆستا بەختیار عەبدوڵا، خەڵات و ئاشکراکردنی براوەکان کۆتاییهاتووە. ١- دووەمین فیستیڤاڵ: بە دروشمی (لە میهردا ژیان پڕ لە سۆزی دەنگە نوورانییەکان دەکەین)، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ٩ی ٢٠٠٩ ئەنجامدراوە. بەشداربووان: عەلی عومەر، غالب ڕەسوڵ، حەمزە عوسمان سەعید ئیبراهیم، کازم بەڵخەیی، زانا عومەر، دانا عومەر، زانا عوسمان، هێمن غەفار. لیژنەی هەڵسەنگاند: بەختیار عەبدوڵا، شەماڵ ئەبوبەکر، عەبدوڵا حەمەمراد. لیژنەی باڵا، عومەر عەزیز، ئوسامە عەبدولڕەحمان، ناهیدە حەمەئەمین، ئارام وەیسی، عەبید محەممەد. ڕاگەیاندن: میهران مەعسوم، هیوا حەمەساڵح، پێشەوا سابر، دانیار فەرەج، شەیما مەعسوم، ئازاد نامیق. بەڕێوەبەری فیستیڤاڵ: ڕاستگۆ خەلیل. کۆڕگێر، دانیار فەرج، ئوسامە عەبدولڕەحمان. بە وتاری لیژنەی هەڵسەنگاند و ئاشکراکردنی خەڵاتەکان کۆتاییپێهاتووە.
فیستیڤاڵێکی هونەری بەرەنگاری و یادی هەڵەبجەیە. بە دروشمی (بۆ ئاشتی، بۆ مرۆڤ، بۆ کوردستان). بەرهەمی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان (کۆمیتەی شاخ) و تیپی مۆسیقای شەهید کارزانە، لە ڕۆژی ٢١ی ٣ی ١٩٩٠ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، لە هۆڵی سینەما ئیستقلالی شاری سەقزی خۆرهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچووە. زیاتر لە پێنج هەزار کەس بینەرییان کردووە. کۆڕگێڕ و بێژەری فیستیڤاڵ: فەرهاد سەنگاوی، ئیدارەی هۆڵ و تەکنیک: فازیل قەساب و ئاکۆ حەسەن بەکر، بەشدارانی فیستیڤاڵ بریتیبوون لە موزیسیانەکان: ئاراس ئیبراهیم، سۆران جەلال، دلێر ئیبراهیم، دلۆڤان عەلی ئەحمەد، شوان کابان، عەتا حاجی عەلی. گۆرانیبێژان و سروود_بێژان: مامۆستا جەلال عەزیز، حەمەجەزا، سەلام ئەحمەد فارس، سیار بامەڕنی، شوان کابان، عەتا حاجی عەلی، ئاکۆ مەحموود، بەناز حەمەجەزا. کۆرس: ستار کەریم، بادینان جەلال، ئەکرەم ڕەحیم، هونەر حەمەجەزا، بهالدین مەجید، تەها حەمەجەزا، هاوڕێ مەحموود، بێگەرد حەمەجەزا، کرمانج حەمەمراد، نیان جەلال، ئەکرەم محەممەد ئەمین، نیگار هیوا، دلاوەر ئەحمەد، بەهار زوهدی، ڕیباز بابان، ئاشتی ڕەئوف، چنار بەکر حاجی سەفەر، بەختیار عومەر، نیگار بەکر حاجی سەفەر. دوای دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، سروودی نەورۆز بەدەنگی جەلال عەزیز پێشکەشکرا، پاشان فەرهاد سەنگاوی لە نێوانی سروودەکاندا چەندین شیعری نوێی شیرکۆ بێکەسی دەخوێندەوە، سروودە پێشکەشکراوەکان: بابە مەڕۆ، شیعرو ئاواز و وتنی: حەمەجەزا، ئامادەکردنی: ئاراس ئیبراهیم، سروودی: هەموو نەبین، هۆنراوەی: فۆلکلۆر و ئەنوەر قادر محەممەد، ئاوازی: دلێر ئیبراهیم، وتنی: عەتا حاجی عەلی، سروودی: سەربازی ون، هۆنراوەی: عەبدوڵڵا پەشێو، ئاوازی: ئاراس ئیبراهیم، وتنی: سەلام ئەحمەد. سروودی: کوردستان، هۆنراوەی: قانع، ئاوازی: ئاراس ئیبراهیم، وتنی: سەلام ئەحمەد فارس، سروودی: هەموو شەوێ، ئاوازی: ئاراس ئیبراهیم، هۆنراوە و وتنی: شوان کابان، سەرتۆپ و سەرگوڵی ئەم فیستیڤاڵە کۆڕاڵی داستانی هەڵەبجە بوو، هۆنراوەی کۆڕاڵ: مەولەوی، ڕێژەن، جەوهەر کرمانج، بێریڤان، ڕەفیق سابیر، هۆنراوەی هەڵەبشیما، ئاواز و دابەشکردنی: دلێر ئیبراهیم، وتنی کۆڕاڵ، هەموو گۆرانیبێژان و کۆرس.
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، بە هاوکاری و سەرپەرشتیی پارێزگاری هەڵەبجە، بە بەشداری چەند قورئانخوێنێکی نێودەوڵەتی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان، لە ١٨ی ١ی ٢٠١٦ لە هۆڵی بۆنەکانی هەڵەبجە ئەنجامدراوە. بەشداربووان بریتیبوون لە (لە فەلەستینەوە د. عکرمە سەبری، لە ئێرانەوە عەبدولڕەحمان ئیمامقوڵی، لە فلیپینەوە شێخ محمد نەزیر، لە کوردستانەوە د. کۆچەر عومەر، گۆران مەعروف، لە عێراقەوە شێخ محەممەد ناسر ئەلعەزاوی، لە میسرەوە، شێخ حجاج هنداوی).
فیستیڤاڵێکی ڕۆشنبیری و هونەریی تایبەتە بە خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرێتیی چالاکیی هونەریی قوتابخانە و خوێندنگەکان، لە ١٢ی ٣ی ٢٠٢٢ لە ڕۆژی خاوەنپێداویستییە تایبەتییەکاندا، لە هۆڵی ئامادەیی (شەهید عەبدولڕحمان میرزا حەسەن) ئەنجامیداوە . لیژنەی سەرپەرشتیار: ئەمجەد جەمال، بەهجەت ڕەحمان. لیژنەی شانۆ: موسا سان ئەحمەد، ئەڤین قوتبەدین. لیژنەی شێوەکاری: مەسعوود فایەق، دانا ئیسماعیل. هاوکاران: هەردی هادی، ئیمان قادر. دیکۆر: حەمید عەلی، سوران حەمەفەرەج. دەنگ: فازل محەممەد، جیهانگیر جەلال. چالاکییەکانی پێشوازی ئامادەیی شەهید عەبدوڕەحمان و باخچەی منداڵانی بینایی پێشکەشیانکردووە و چەند شانۆییەک پێشکەشکراوە، لەوانە: ١- ڕێزمان بگرن: بەرهەمی قوتابخانەی شەن. سەرپەرشتیار. مامۆستا عزرا نووری، چرۆ کەمال. وێنەگرتن. هەنار حسێن. ٢- ئاواتی من: بەرهەمی لیدەرسی ناحکومی. سەرپەرشتیار: موسا سان ئەحمەد. ٣- دایکم و خەم: بەرهەمی کۆمەڵگەی پەروەردەی هاوچەرخ. نوسینی: شێنا ئادەم. سەرپەرشتیار: مامۆستا سۆما فریا، ژیان موختار. ٤- خاوەنپێداویستیی باخچەی پەریان. نوسینی: مامۆستا نزار حەمەخان. سەرپەرشتیار: مامۆستا شنۆ عومەر. هەروەها پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ مامۆستا دانا ئیسماعیل و پێشانگایەکی شێوەکاریی هاوبەشیش بۆ ١٤ قوتابخانە کراوەتەوە.
یەکەمین فیستیڤاڵی هونەرییە. بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجە و ڕێکخراوی کۆتری ئاشتییە. بە چاودێریی (فریاد ڕەواندزی) وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق و لەژێر دروشمی (لاوان سمبولی بیری ئازاد و هێزی داهێنانن) لە١٦ بۆ١٧ی ١٢ی ٢٠١٧ ئەنجامدراوە و ئەم بەرهەمانەی تێدا پێشکەشکراوە. ١- گۆرانی و موزیکی تیپی سەنتەری منداڵپارێزی کوردستان بە بەشداری هونەرمەندان، کۆرش گۆران، ناجی بۆکانی. ٢- نمایشی پێکەوەژیانی گروپی تەنبووری (کۆرش) و گروپی دەفی سەنتەری منداڵپارێزی کوردستان. ٣- سیمیناری (گرنگیی شانۆ لە کۆمەڵگەدا) بۆ هونەرمەندی خۆرهەڵات (دونیا گوفتاری). ٤- پێشانگای سیرامیک بۆ هونەرمەند (مەهاباد جەمال ئەشرەف). ٥- پیشاندانی فلیمی (١٠چرکە) لە دەرهێنانی: ئاکۆ عەزیز میرزا.
فیستیڤاڵێکی ئەدەبیی تایبەت بە شیعری ژنانە. وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، لە ١٣ی ٦ی ٢٠٢٤ لە هۆڵی مستەفا زەڵمی ڕێکیخستووە. لیژنەی باڵا: سەرخێڵ غەفار، سەبا ئەحمەد، مەسعوود بابایی، سەرپەرشتی: مەسعوود زۆراب، لەنجە حەمەئەمین، سۆلان عەدنان، عەلا ڕەمەزان، دیار جەلال، میهرەبان سەلام، کوێستان عوسمان، نیازی میرزا، ڕەحمان محەممەد، دارایی: مەسعوود زۆراب، ساکار محەممەد، سورەت ئەمین. لە پاش پێشکەشکردنی چەند گۆرانی و موزیکێک، خوێندنەوەی دەقەکان دەستیپێکردووە و بەشداربووان بریتیبوون لە: سەلوا حسێن، غەمیگن کۆساری، دەریا هەڵەبجەیی، هەتاو محەممەد، ڕۆژ هەڵەبجەیی، چنوور نامق، ئیمان یادەوەر، گوڵاڵە عوسمان. دوو لێکۆڵینەوەش لەسەر بەرهەمەکان بە ناونیشانی: وێنەی ژن لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا، بۆ پەری خەیلانی و چوار دەق و چوار پەنجەرەی ڕوانین بۆ بەیان ئیبراهیم پێشکەشکراون.
فیستیڤاڵێکی وەرزشیی هونەری بەرگرییە. تیپی کاراتیی شەهیدان، یانەی وەرزشی پەیام، بە هاوکاری سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، لە ١١ی ٩ی ٢٠٢٢، لە پارکی شاری یاریی هەڵەبجە، بۆ ٢٣٠ یاریزانی کاراتی لە هەڵەبجە و خورماڵ و بیارە و پاڵەوانانی ئاسیا و هەڵبژاردەی عێراق، بە هاوکاری (مەسعەب خالد)، سازیکردووە. بینەرێکی باش ئامادەی نمایشەکانی وەرزشەوانان بوون.
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، بە هاوکاریی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، وەک بەشێک لە کۆنفڕانسی (ئەنفال لە یادکردنەوەوە بۆ بیرلێکردنەوە)، پێشانگایەکی شێوەکاریی تایبەت بە ئەنفالی لە ٢ی ٥ی ٢٠١٦ لە سلێمانی بۆ مامۆستایانی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە کردووەتەوە. بەشداران (هونەر ساحیب، ڕزگار عەزیز، کۆچەر ڕەفیق، ئەمجەد جەمال، بەڕێز ئەسکەندەر، عوسمان حسێن، هاوکار ساحب، ژیان محەممەد، حامید ئەحمەد، شەهێن ئەبو بەکر، هاوژین عەبدولواحید، ژینۆ داود، حەسەن مراد، عەبدوڵڵامیرزا، سەیوان محەممەد) بوون.
کۆنفڕانسێکی زانستییە. لە ١٥-٢٠ی ٧ی ٢٠٠٠ ڕێکخراوە. وەزیرەکانی تەندروستی هەردوو ئیدارەی کوردی و ڕاگرانی کۆلێژەکانی پزیشکی زانکۆکانی کوردستان، قایمقامی هەڵەبجە، د. نەجمەدین کەریم سەرۆکی پەیمانگای کورد لە واشنتۆن، مایک ئەمیتەی بەڕێوەبەری پەیمانگا، د. فوئاد بابان ڕێکخەری پڕۆژەی هەماهەنگی، پرۆفیسۆر گۆزدن نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، گۆستاڤ ئاسن سەرۆکی ڕێکخراوی قەندیل، سەرۆکی شنەبای یابانی، شارەزایەکی چەکی کیمیایی سوید، د.فریاد حەوێزی نوێنەری دکتۆرەکانی بەریتانیا، قوباد تاڵەبانی نوێنەری یەکێتی، سەیوان بارزانی نوێنەری پارتی، ئیحسان عەبدولعەزیز نوێنەری بزوتنەوەی ئیسلامی، محەممەد سابیر نوێنەری یەکێتیی لە فەڕەنسا. تیایدا ئەنجامی ڕووپێویی ساڵی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٠ خێزانی کورد لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک و هەڵەبجە، کە ئەنستیتیوتی پزیشکی باڵای هەڵەبجە کۆيکردوەتەوە، لەلایەن د. فوئاد بابانەوە خراوەتەڕوو، کە پەرەسەندنی نەخۆشییەکانی (شێرپەنجە، زگماکی، خوێنبەرەکان لە خوار ١٦ ساڵانەوە دەردەخات. لە ئەنجامدا ٥٠ هەزار دۆلار بۆ کاری مرۆیی و ئاوەدانی هەڵەبجە تەرخاندەکرێت. تەواوکردنی پڕۆژەی ئاو، بەدالەی ٢٠ هێڵی، کەلوپەلی پزیشکی،.. لێکەوتەوە. دوابەدوای کۆنفڕانسەکە نوێنەرانی کورد لەزانکۆی سۆربۆن بە ئامادەیی دەیان ناسراوی کورد و ڕۆژنامە بەناوبانگەکان ڕێکدەخەن و بەڵگەکانی لێدانی ٢٥٠ لادێ و شارۆچکە بەچەکی کیمیایی بەسەر ئامادەبواندا دابەشدەکەن. لاپەڕەیەکی ئەنتەرنێتی بەناوی پەیمانگەی هەڵەبجە بۆ پشتگیریی قوربانیانی کیمیاباران دەکرێتەوە.
ڕێکخراوی گوڵستان بە هاوبەشی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان - ئۆفێسی هەڵەبجە، لە ٦ی ٦ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی د. مستەفا زەڵمی کۆنفڕانسێکی ڕێکخستووە و هەریەک لە: د. موختار وەیسی، دکتۆرا لە دەروونناسیی خێزان، مامۆستا لەزانکۆی کرماشان، بە ناونیشانی (ڕۆڵی دایکوباوک لەسەردەمی تەکنەلۆژیاد). د. جەعفەر قەیتاسی، دکتۆرا لە ڕاوێژکاریی خێزان، بە باسی (کاریگەری تەکنەلۆژیا لەسەر کەسایەتیی نەوجەوان). مامۆستا غەریب عەزیز، ماستەر لە ڕاوێژکاری قوتابخانە بە بابەتی (کاریگەری تەکنەلۆژیا لەسەر کەسایەتی منداڵ) بەشدارییان تێداکردووە.
زنجیرەیەک کۆنفڕانسی تایبەتن بە جینۆساید. بۆ ڕاستکردنەوە و نەهێشتنی نادادپەروەری و قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی ڕژێمی بەعس، بە چاودێری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکران، بە هەماهەنکی ڕێکخراوی AGEFی ئەڵمانی و یەکێتیی مافپەروەرانی کوردستان و چەند لایەن و ڕێکخراوی تر، لە چەند ساڵێک و چەند شوێنیکی جیاوازدا، ڕێکخراون. کۆنفڕانسەکان: ساڵی ٢٠٠٢ لە شاری هەولێر لەلایەن ڕێکخراوی جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئەنجامدراوە. بابەتەکانی لە ژمارە ٢٤ی گۆڤاری سەنتەری برایەتیدا بڵاوکراونەتەوە، ساڵی ٢٠٠٤ بە دەستپێخەری لیژنەی مافی مرۆڤ و سەرپەرشتیکردنی لەلایەن ١١ پەرلەمانتار. ساڵی ٢٠٠٨ ی شاری هەولێر لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا. بابەتەکانی لەناو سێ کتێبی (کوردی، عەرەبی، ئبنگلیزی)دا چاپکراون. لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێم و وەزارەتی شەهیدانەوە ئامادەکراوە، ٢٦ی ٣ی ٢٠٠٨ی ناوەندی هەڵەبجە دژ بە ئەنفال و جینۆساید (چاک) لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف، ٣٣٩٠٠٠ واژۆ و١٠٠ نامەی کەسایەتی و ڕێکخراوەکان ئاڕاستەی (بانکی مۆن) کراون. ساڵی ٢٠٠٩ خانەی حیکمەت و وەزارەتی کاروباری شەهیدان لە هەولێر، کۆنفڕانسی گۆڕی بە کۆمەڵ لەلایەن وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون، لە نەجەف، کۆنفڕانسی ٢ی ٤ی ٢٠٠٩ی برۆکسل، ساڵی ٢٠١٠. ٨ی ٦ی ٢٠١٠ بەشداریکردنی ناوەندی هەڵەبجە دژ بە ئەنفال و جینۆساید لە مێزگردی بارەگای سەرەکیی نەتەوەیەکگرتوەکان، ٢٦ی ٩ی ٢٠١٠ی هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر، ساڵی ٢٠١١ تایبەت بە گۆڕی بە کۆمەڵ. وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم لە هەولێر، ٢٠١١ چالاکوانانی بواری جینۆساید و وەزاەتی شەهیدان و لەناو پەرلەمانی نەرویج، ساڵی ٢٠١٢ کۆنفڕانسی ڕێکخراوی (چاک) لە سەرچنار - سلێمانی، ساڵی ٢٠١٣ سەرۆکایەتیی هەرێم و وەزارەتی شەهیدان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا، بە ئامادەبونی ٥٠٠ کەسایەتیی بیانیی دیار، بە دروشمی لە (فرمێسکەوە بۆ هیوا) لە هەولێر، کۆنفڕانسی ئێمەش بەشێکین لە دادگای باڵای تاوانەکانی نێودەوڵەتی، ٢٣ی ٥ی ٢٠١٣ لە چوارچرای هەولێر، کۆنفڕانسی پڕۆسەی بەجینۆسایدکردنی گەلی کورد لە مێژوودا، بەشی مێژوو، لە فاکەڵتی زانستە مێژوویەکانی زانکۆی سلێمانی و چەندین کۆنفڕانسی تر لە دەرەوە و ناوەوەی هەرێم.
کۆنفڕانسێکی ناوخۆییە. ڕۆژانی ١١ و ١٢ی ١٢ی ٢٠٢٣ لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمەوە لە شاری سلێمانی و لە ئوتێل هایکرێست ئەنجامدراوە. شازدە بابەت لە پێنج پانێڵی زانستیدا پێشکەشکراون. بابەتەکان تایبەت بوون بهو (هۆنراوە، هونەر و ڕۆمان)ـانەی، کە ناوەڕۆکەکانیان تەرخانبووە بە جینۆساید و ئەنفالکردنی کورد لە باشوری کوردستان. لەناویاندا بابەتی (ژن وەک هێمای قارەمان و قوربانی لە تراژیدیای ئەنفال و هەڵەبجەدا)ی (د. هەژار فەقێ سلێمان) و بابەتی (ڕەنگدانەوەی جینۆسایدەکانی کوردستان لە فلیمی کوردیدا "جینۆسایدی هەڵەبجە" بە نمونە)ی (کەریمۆک غەفور).
یەکەم کۆنفرانسی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامانە. لە ٨ی ٦ی ٢٠١٢ لە هۆڵی ئۆتێل مەموزین لە سلێمانی بە ئامادەبوونی ٧٥ ئەندام بەستراوە. تیایدا پەیڕەو و پڕۆگرامی پێشنیازکراو خوێنراوەتەوە و دەنگی لەسەر دراوە. لیژنەی سەرپەرشتی (جەمیل محەممەد حەسەن هەورامی، بەرزان حاجی عەبدوڵا، موختار سەردار خارگێڵانەیی). بە کۆی دەنگ، مامۆستا ئەیوب کوێخا ڕۆستەم کەریم، بە لێپرسراوی مەڵبەند و ئەم کەسانەش وەک ئەندام و دەستەی کارگێڕی هەڵبژێرراون: ئازاد ئەمین نەقشبەندی، د. مهاباد کامیل عەبدوڵا، عەلی میرزا عارف هەورامی، کەژاڵ کامیل مەحموود).
لەژێر ناونيشانى (بیرکردنەوە، قسەکردن، خوێندن، نوسین) بە شێوەی هەورامی لە ڕۆژانی ٢٠ بۆ ٢١ی ٤ی ٢٠١٧ لە هۆڵی بۆنەکان لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدراوە. زۆرینەی وتار و بابەتی کۆڕەکان بەشێوەزاری هەورامی پێشکەشکراون. تەوەرەکانی کۆنفڕانس بریتیبوون له: (پێشینە و ڕابردووی هەورامان، خۆبژێوی لە هەورامان، ژن لە هەورامان، خوێندن بە زمانی دایکی، ئەدەب و هونەر لە هەورامان، نەبوونی میدیای هەورامی، کەنارخستنی هەورامان لە بواری پەروەردەدا، ئایین لە هەورامان و ئەندازیاری لە هەورامان). توێژینەوەکان بریتیبوون لە: (ویەردەو هەورامانی، بەڵگەنامەکێ هەورامانی: عەبدڵڵا شێخ سەعید سەرگەتی. ئەدەب و هۆرامانی جە ویەردەی دوورو نزیکەنە: حەمەرەشید ئەمینی. ئەدەب جە هەورامان، شیعرەو ئەوساو ئیسەو هۆرامی و بەراوکاریێ ئەدەبی: عادڵ محەممەد پور. نەبیەی میدیای هەورامی، شوناس و هەورامی دلێ ڕاگەیاندنی کوردینە. گۆرانیێ هەورامی بەنمونە: ئیسماعیل حاجی زەڵمی. ئیشارەتێوە پەی یارسانیەکا و هۆرامان و لهۆنی: سەفەر کەریم هاواری. ناتوندوتیژی ئاینی دلێ عورف و عادەت و هەورامانی: ئیبراهیم میکە عەلی. ئاین جە هەورامان: تەیب تاهری کاکەیی. کەنار وستەی هەورامانی جەپەروەردەنە: ڕەفعەت مورادی. ئەندازیاری جە هەورامان (تەلارسازی): فەریبورز موسا زادە. وانای بەزوانی ئەدایى: فەهمی مورادی. زوانی ئەدایی: مەهدی سەججادی وێ ژیونای جە هەورامان: مۆمن هەجیجی، هونەر جەهەورامان: وەلی فەتاحی. تایبەتمەندیێ شێعرەو ژەنا هەورامانی، بەوەرچەم گرتەی دەقەشیعریەکاو جەهانئارای پاوەی: مەهین کەریمی. ژەنی جە هەورامان: نەرمین گیوەچی. بەرەوژنۆپارکی هەورامان، میراتێکی بەنرخی جیهانی لە بواری زەوینناسی و کلتوری ڕوشتییەوە: سەیید موختار هاشمی. تاریخ ادبیات عبدالملیک بە دوبخشی شفاهی و مکتوب، هەورامی زمانیکی سەربەخۆیە: فەرید ئەسەسەرد). دواتریش تەواوی بابەتەکان لەلایەن (د. ناجح گوڵپی)یەوە لە دوو توێی کتێبێکدا چاپکراون.
بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە. نوسین و سیناریۆ و دەرهێنانی: عومەر عەزیز عەلی. بەشداربووان: سامان کەریم، لایەق ئەنوەر، کارزان مەولود. کامێرا و مۆنتاژ: موختار حەبیب، سەرپەرشتی بەرهەم و مۆسیقا: محەممەد ئەحمەد. دەنگ: سەنعان فایەق، مکیاج و جلوبەرک: سینا عەبدولڕەحمان. شەوی ١٥ی ٩ی٢٠٠٧ لە تەلەفزیۆنی یەکگرتووی پێشکەشکراوە.
بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە. نوسین و سیناریۆ و دەرهێنانی: عومەر عەزیز عەلی. بەشداربووان: سەنعان فایەق، سامان کەریم، لایەق ئەنوەر، کارزان مەولود، عومەر عەزیز عەلی، ڕەزوان ئەبوبەکر، سینا عەبدولڕەحمان، عادل کۆچەری، ڕاستگۆ خلیل، فەرحان تاهیر، کامێراو مۆنتاژ، موختار حبیب، سەرپەرشتی بەرهەم و مۆسیقا: محەممەد ئەحمەد، دەنگ، سنعان فایق، مکیاج و جلوبەرگ: سینا عەبدولڕەحمان. شەوی ٢٦ی ١٠ی ٢٠٠٧ لە تەلەفزیۆنی یەکگرتوو پێشکەشکراوە.
بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە. نوسین و سیناریۆ و دەرهێنانی: عومەر عەزیز عەلی. بەشداربووان: سەنعان فایەق، سامان کەریم، لایەق ئەنوەر، کارزان مەولود، عومەر عەزیز عەلی، ڕەزوان ئەبوبەکر، موسڵح ئیبراهیم. کامێرا و مۆنتاژ: موختار حەبیب، دەنگ سینا عەبدولڕەحمان. مکیاج و جلوبەرگ: عومەر عەزیز. سەرپەرشتی بەرهەم و مۆسیقا: محەممەد ئەحمەد، ١٩و٢٠ی ٨ی ٢٠٠٧ لە تەلەفزیۆنی یەکگرتوو پێشکەشکراوە.
بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە. نوسین و سیناریۆ و دەرهێنانی: عومەر عەزیز عەلی. بەشداربووان: سەنعان فایەق، سامان کەریم، لایەق ئەنوەر، کارزان مەولود، عومەر عەزیز عەلی، ڕەزوان ئەبوبەکر، سینا عەبدولڕەحمان، ئوسامە سەعدەدین. کامیرا: هیوا حەمەساڵح. سەرپەرشتی بەرهەم و مۆسیقا و ڕووناکی: محەممەد ئەحمەد. مۆنتاژ: موختار حەبیب. دەنگ: سینا عەبدولڕەحمان، مکیاج و جلوبەرگ: عومەر عەزیز. لە ١و٢ی ٩ی ٢٠٠٧ لە تەلەفزیۆنی یەکگرتوو پێشکەشکراوە.
بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە. نوسین و سیناریۆ و دەرهێنانی. عومەر عەزیز عەلی. بەشداربووان: سەنعان فایەق، سامان کەریم، لایەق ئەنوەر، کارزان مەولود، عومەر عەزیز عەلی، ڕەزوان ئەبوبەکر، سینا عەبدولڕەحمان، سەردار قادر، ئیسماعیل ساڵح، کامێراو مۆنتاژ، موختار حبیب، سەرپەرشتی بەرهەم و مۆسیقا: محەممەد ئەحمەد، دەنگ، سامان کەریم، مکیاج و جلوبەرگ: عومەر عەزیز. شەوی ١٣ی می ٢٠٠٧ لە تەلەفزیۆنی یەکگرتوو پێشکەشکراوە.