کۆنفڕانسی ئەنفال
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، بە هاوکاریی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، وەک بەشێک لە کۆنفڕانسی (ئەنفال لە یادکردنەوەوە بۆ بیرلێکردنەوە)، پێشانگایەکی شێوەکاریی تایبەت بە ئەنفالی لە ٢ی ٥ی ٢٠١٦ لە سلێمانی بۆ مامۆستایانی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە کردووەتەوە. بەشداران (هونەر ساحیب، ڕزگار عەزیز، کۆچەر ڕەفیق، ئەمجەد جەمال، بەڕێز ئەسکەندەر، عوسمان حسێن، هاوکار ساحب، ژیان محەممەد، حامید ئەحمەد، شەهێن ئەبو بەکر، هاوژین عەبدولواحید، ژینۆ داود، حەسەن مراد، عەبدوڵڵامیرزا، سەیوان محەممەد) بوون.
کۆنفڕانسی پاریس
کۆنفڕانسێکی زانستییە. لە ١٥-٢٠ی ٧ی ٢٠٠٠ ڕێکخراوە. وەزیرەکانی تەندروستی هەردوو ئیدارەی کوردی و ڕاگرانی کۆلێژەکانی پزیشکی زانکۆکانی کوردستان، قایمقامی هەڵەبجە، د. نەجمەدین کەریم سەرۆکی پەیمانگای کورد لە واشنتۆن، مایک ئەمیتەی بەڕێوەبەری پەیمانگا، د. فوئاد بابان ڕێکخەری پڕۆژەی هەماهەنگی، پرۆفیسۆر گۆزدن نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، گۆستاڤ ئاسن سەرۆکی ڕێکخراوی قەندیل، سەرۆکی شنەبای یابانی، شارەزایەکی چەکی کیمیایی سوید، د.فریاد حەوێزی نوێنەری دکتۆرەکانی بەریتانیا، قوباد تاڵەبانی نوێنەری یەکێتی، سەیوان بارزانی نوێنەری پارتی، ئیحسان عەبدولعەزیز نوێنەری بزوتنەوەی ئیسلامی، محەممەد سابیر نوێنەری یەکێتیی لە فەڕەنسا. تیایدا ئەنجامی ڕووپێویی ساڵی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٠ خێزانی کورد لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک و هەڵەبجە، کە ئەنستیتیوتی پزیشکی باڵای هەڵەبجە کۆيکردوەتەوە، لەلایەن د. فوئاد بابانەوە خراوەتەڕوو، کە پەرەسەندنی نەخۆشییەکانی (شێرپەنجە، زگماکی، خوێنبەرەکان لە خوار ١٦ ساڵانەوە دەردەخات. لە ئەنجامدا ٥٠ هەزار دۆلار بۆ کاری مرۆیی و ئاوەدانی هەڵەبجە تەرخاندەکرێت. تەواوکردنی پڕۆژەی ئاو، بەدالەی ٢٠ هێڵی، کەلوپەلی پزیشکی،.. لێکەوتەوە. دوابەدوای کۆنفڕانسەکە نوێنەرانی کورد لەزانکۆی سۆربۆن بە ئامادەیی دەیان ناسراوی کورد و ڕۆژنامە بەناوبانگەکان ڕێکدەخەن و بەڵگەکانی لێدانی ٢٥٠ لادێ و شارۆچکە بەچەکی کیمیایی بەسەر ئامادەبواندا دابەشدەکەن. لاپەڕەیەکی ئەنتەرنێتی بەناوی پەیمانگەی هەڵەبجە بۆ پشتگیریی قوربانیانی کیمیاباران دەکرێتەوە.
کۆنفڕانسی پەروەردە لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا
ڕێکخراوی گوڵستان بە هاوبەشی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان - ئۆفێسی هەڵەبجە، لە ٦ی ٦ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی د. مستەفا زەڵمی کۆنفڕانسێکی ڕێکخستووە و هەریەک لە: د. موختار وەیسی، دکتۆرا لە دەروونناسیی خێزان، مامۆستا لەزانکۆی کرماشان، بە ناونیشانی (ڕۆڵی دایکوباوک لەسەردەمی تەکنەلۆژیاد). د. جەعفەر قەیتاسی، دکتۆرا لە ڕاوێژکاریی خێزان، بە باسی (کاریگەری تەکنەلۆژیا لەسەر کەسایەتیی نەوجەوان). مامۆستا غەریب عەزیز، ماستەر لە ڕاوێژکاری قوتابخانە بە بابەتی (کاریگەری تەکنەلۆژیا لەسەر کەسایەتی منداڵ) بەشدارییان تێداکردووە.
کۆنفڕانسی زانستی جینۆساید، ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەردا
کۆنفڕانسێکی ناوخۆییە. ڕۆژانی ١١ و ١٢ی ١٢ی ٢٠٢٣ لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمەوە لە شاری سلێمانی و لە ئوتێل هایکرێست ئەنجامدراوە. شازدە بابەت لە پێنج پانێڵی زانستیدا پێشکەشکراون. بابەتەکان تایبەت بوون بهو (هۆنراوە، هونەر و ڕۆمان)ـانەی، کە ناوەڕۆکەکانیان تەرخانبووە بە جینۆساید و ئەنفالکردنی کورد لە باشوری کوردستان. لەناویاندا بابەتی (ژن وەک هێمای قارەمان و قوربانی لە تراژیدیای ئەنفال و هەڵەبجەدا)ی (د. هەژار فەقێ سلێمان) و بابەتی (ڕەنگدانەوەی جینۆسایدەکانی کوردستان لە فلیمی کوردیدا "جینۆسایدی هەڵەبجە" بە نمونە)ی (کەریمۆک غەفور).
کۆنفرانسی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان
یەکەم کۆنفرانسی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامانە. لە ٨ی ٦ی ٢٠١٢ لە هۆڵی ئۆتێل مەموزین لە سلێمانی بە ئامادەبوونی ٧٥ ئەندام بەستراوە. تیایدا پەیڕەو و پڕۆگرامی پێشنیازکراو خوێنراوەتەوە و دەنگی لەسەر دراوە. لیژنەی سەرپەرشتی (جەمیل محەممەد حەسەن هەورامی، بەرزان حاجی عەبدوڵا، موختار سەردار خارگێڵانەیی). بە کۆی دەنگ، مامۆستا ئەیوب کوێخا ڕۆستەم کەریم، بە لێپرسراوی مەڵبەند و ئەم کەسانەش وەک ئەندام و دەستەی کارگێڕی هەڵبژێرراون: ئازاد ئەمین نەقشبەندی، د. مهاباد کامیل عەبدوڵا، عەلی میرزا عارف هەورامی، کەژاڵ کامیل مەحموود).
کۆنفڕانسی هەورامانناسی
لەژێر ناونيشانى (بیرکردنەوە، قسەکردن، خوێندن، نوسین) بە شێوەی هەورامی لە ڕۆژانی ٢٠ بۆ ٢١ی ٤ی ٢٠١٧ لە هۆڵی بۆنەکان لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدراوە. زۆرینەی وتار و بابەتی کۆڕەکان بەشێوەزاری هەورامی پێشکەشکراون. تەوەرەکانی کۆنفڕانس بریتیبوون له: (پێشینە و ڕابردووی هەورامان، خۆبژێوی لە هەورامان، ژن لە هەورامان، خوێندن بە زمانی دایکی، ئەدەب و هونەر لە هەورامان، نەبوونی میدیای هەورامی، کەنارخستنی هەورامان لە بواری پەروەردەدا، ئایین لە هەورامان و ئەندازیاری لە هەورامان). توێژینەوەکان بریتیبوون لە: (ویەردەو هەورامانی، بەڵگەنامەکێ هەورامانی: عەبدڵڵا شێخ سەعید سەرگەتی. ئەدەب و هۆرامانی جە ویەردەی دوورو نزیکەنە: حەمەرەشید ئەمینی. ئەدەب جە هەورامان، شیعرەو ئەوساو ئیسەو هۆرامی و بەراوکاریێ ئەدەبی: عادڵ محەممەد پور. نەبیەی میدیای هەورامی، شوناس و هەورامی دلێ ڕاگەیاندنی کوردینە. گۆرانیێ هەورامی بەنمونە: ئیسماعیل حاجی زەڵمی. ئیشارەتێوە پەی یارسانیەکا و هۆرامان و لهۆنی: سەفەر کەریم هاواری. ناتوندوتیژی ئاینی دلێ عورف و عادەت و هەورامانی: ئیبراهیم میکە عەلی. ئاین جە هەورامان: تەیب تاهری کاکەیی. کەنار وستەی هەورامانی جەپەروەردەنە: ڕەفعەت مورادی. ئەندازیاری جە هەورامان (تەلارسازی): فەریبورز موسا زادە. وانای بەزوانی ئەدایى: فەهمی مورادی. زوانی ئەدایی: مەهدی سەججادی وێ ژیونای جە هەورامان: مۆمن هەجیجی، هونەر جەهەورامان: وەلی فەتاحی. تایبەتمەندیێ شێعرەو ژەنا هەورامانی، بەوەرچەم گرتەی دەقەشیعریەکاو جەهانئارای پاوەی: مەهین کەریمی. ژەنی جە هەورامان: نەرمین گیوەچی. بەرەوژنۆپارکی هەورامان، میراتێکی بەنرخی جیهانی لە بواری زەوینناسی و کلتوری ڕوشتییەوە: سەیید موختار هاشمی. تاریخ ادبیات عبدالملیک بە دوبخشی شفاهی و مکتوب، هەورامی زمانیکی سەربەخۆیە: فەرید ئەسەسەرد). دواتریش تەواوی بابەتەکان لەلایەن (د. ناجح گوڵپی)یەوە لە دوو توێی کتێبێکدا چاپکراون.