شەوی بەرات
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە. نوسین و سیناریۆ و دەرهێنانی: عومەر عەزیز عەلی. بەشداربووان: سەنعان فایەق، سامان کەریم، لایەق ئەنوەر، کارزان مەولود، عومەر عەزیز عەلی، ڕەزوان ئەبوبەکر، سینا عەبدولڕەحمان، ئوسامە سەعدەدین. کامیرا: هیوا حەمەساڵح. سەرپەرشتی بەرهەم و مۆسیقا و ڕووناکی: محەممەد ئەحمەد. مۆنتاژ: موختار حەبیب. دەنگ: سینا عەبدولڕەحمان، مکیاج و جلوبەرگ: عومەر عەزیز. لە ١و٢ی ٩ی ٢٠٠٧ لە تەلەفزیۆنی یەکگرتوو پێشکەشکراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سامان کەریم غەفور)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد ئەحمەد عەزیز). لەدایکبوو: ١٩٧١، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: بەڕێوەبەری بەشی ڕۆشنبیری و هونەری خورماڵ، لە ١٨ی ٣ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم