کۆنفڕانسی ئەنفال
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، بە هاوکاریی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، وەک بەشێک لە کۆنفڕانسی (ئەنفال لە یادکردنەوەوە بۆ بیرلێکردنەوە)، پێشانگایەکی شێوەکاریی تایبەت بە ئەنفالی لە ٢ی ٥ی ٢٠١٦ لە سلێمانی بۆ مامۆستایانی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە کردووەتەوە. بەشداران (هونەر ساحیب، ڕزگار عەزیز، کۆچەر ڕەفیق، ئەمجەد جەمال، بەڕێز ئەسکەندەر، عوسمان حسێن، هاوکار ساحب، ژیان محەممەد، حامید ئەحمەد، شەهێن ئەبو بەکر، هاوژین عەبدولواحید، ژینۆ داود، حەسەن مراد، عەبدوڵڵامیرزا، سەیوان محەممەد) بوون.
کۆنفڕانسی پاریس
کۆنفڕانسێکی زانستییە. لە ١٥-٢٠ی ٧ی ٢٠٠٠ ڕێکخراوە. وەزیرەکانی تەندروستی هەردوو ئیدارەی کوردی و ڕاگرانی کۆلێژەکانی پزیشکی زانکۆکانی کوردستان، قایمقامی هەڵەبجە، د. نەجمەدین کەریم سەرۆکی پەیمانگای کورد لە واشنتۆن، مایک ئەمیتەی بەڕێوەبەری پەیمانگا، د. فوئاد بابان ڕێکخەری پڕۆژەی هەماهەنگی، پرۆفیسۆر گۆزدن نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، گۆستاڤ ئاسن سەرۆکی ڕێکخراوی قەندیل، سەرۆکی شنەبای یابانی، شارەزایەکی چەکی کیمیایی سوید، د.فریاد حەوێزی نوێنەری دکتۆرەکانی بەریتانیا، قوباد تاڵەبانی نوێنەری یەکێتی، سەیوان بارزانی نوێنەری پارتی، ئیحسان عەبدولعەزیز نوێنەری بزوتنەوەی ئیسلامی، محەممەد سابیر نوێنەری یەکێتیی لە فەڕەنسا. تیایدا ئەنجامی ڕووپێویی ساڵی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٠ خێزانی کورد لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک و هەڵەبجە، کە ئەنستیتیوتی پزیشکی باڵای هەڵەبجە کۆيکردوەتەوە، لەلایەن د. فوئاد بابانەوە خراوەتەڕوو، کە پەرەسەندنی نەخۆشییەکانی (شێرپەنجە، زگماکی، خوێنبەرەکان لە خوار ١٦ ساڵانەوە دەردەخات. لە ئەنجامدا ٥٠ هەزار دۆلار بۆ کاری مرۆیی و ئاوەدانی هەڵەبجە تەرخاندەکرێت. تەواوکردنی پڕۆژەی ئاو، بەدالەی ٢٠ هێڵی، کەلوپەلی پزیشکی،.. لێکەوتەوە. دوابەدوای کۆنفڕانسەکە نوێنەرانی کورد لەزانکۆی سۆربۆن بە ئامادەیی دەیان ناسراوی کورد و ڕۆژنامە بەناوبانگەکان ڕێکدەخەن و بەڵگەکانی لێدانی ٢٥٠ لادێ و شارۆچکە بەچەکی کیمیایی بەسەر ئامادەبواندا دابەشدەکەن. لاپەڕەیەکی ئەنتەرنێتی بەناوی پەیمانگەی هەڵەبجە بۆ پشتگیریی قوربانیانی کیمیاباران دەکرێتەوە.
کۆنفڕانسی پەروەردە لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا
ڕێکخراوی گوڵستان بە هاوبەشی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان - ئۆفێسی هەڵەبجە، لە ٦ی ٦ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی د. مستەفا زەڵمی کۆنفڕانسێکی ڕێکخستووە و هەریەک لە: د. موختار وەیسی، دکتۆرا لە دەروونناسیی خێزان، مامۆستا لەزانکۆی کرماشان، بە ناونیشانی (ڕۆڵی دایکوباوک لەسەردەمی تەکنەلۆژیاد). د. جەعفەر قەیتاسی، دکتۆرا لە ڕاوێژکاریی خێزان، بە باسی (کاریگەری تەکنەلۆژیا لەسەر کەسایەتیی نەوجەوان). مامۆستا غەریب عەزیز، ماستەر لە ڕاوێژکاری قوتابخانە بە بابەتی (کاریگەری تەکنەلۆژیا لەسەر کەسایەتی منداڵ) بەشدارییان تێداکردووە.
کۆنفڕانسی تایبەت بە ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید
زنجیرەیەک کۆنفڕانسی تایبەتن بە جینۆساید. بۆ ڕاستکردنەوە و نەهێشتنی نادادپەروەری و قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی ڕژێمی بەعس، بە چاودێری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکران، بە هەماهەنکی ڕێکخراوی AGEFی ئەڵمانی و یەکێتیی مافپەروەرانی کوردستان و چەند لایەن و ڕێکخراوی تر، لە چەند ساڵێک و چەند شوێنیکی جیاوازدا، ڕێکخراون. کۆنفڕانسەکان: ساڵی ٢٠٠٢ لە شاری هەولێر لەلایەن ڕێکخراوی جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئەنجامدراوە. بابەتەکانی لە ژمارە ٢٤ی گۆڤاری سەنتەری برایەتیدا بڵاوکراونەتەوە، ساڵی ٢٠٠٤ بە دەستپێخەری لیژنەی مافی مرۆڤ و سەرپەرشتیکردنی لەلایەن ١١ پەرلەمانتار. ساڵی ٢٠٠٨ ی شاری هەولێر لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا. بابەتەکانی لەناو سێ کتێبی (کوردی، عەرەبی، ئبنگلیزی)دا چاپکراون. لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێم و وەزارەتی شەهیدانەوە ئامادەکراوە، ٢٦ی ٣ی ٢٠٠٨ی ناوەندی هەڵەبجە دژ بە ئەنفال و جینۆساید (چاک) لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف، ٣٣٩٠٠٠ واژۆ و١٠٠ نامەی کەسایەتی و ڕێکخراوەکان ئاڕاستەی (بانکی مۆن) کراون. ساڵی ٢٠٠٩ خانەی حیکمەت و وەزارەتی کاروباری شەهیدان لە هەولێر، کۆنفڕانسی گۆڕی بە کۆمەڵ لەلایەن وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون، لە نەجەف، کۆنفڕانسی ٢ی ٤ی ٢٠٠٩ی برۆکسل، ساڵی ٢٠١٠. ٨ی ٦ی ٢٠١٠ بەشداریکردنی ناوەندی هەڵەبجە دژ بە ئەنفال و جینۆساید لە مێزگردی بارەگای سەرەکیی نەتەوەیەکگرتوەکان، ٢٦ی ٩ی ٢٠١٠ی هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر، ساڵی ٢٠١١ تایبەت بە گۆڕی بە کۆمەڵ. وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم لە هەولێر، ٢٠١١ چالاکوانانی بواری جینۆساید و وەزاەتی شەهیدان و لەناو پەرلەمانی نەرویج، ساڵی ٢٠١٢ کۆنفڕانسی ڕێکخراوی (چاک) لە سەرچنار - سلێمانی، ساڵی ٢٠١٣ سەرۆکایەتیی هەرێم و وەزارەتی شەهیدان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا، بە ئامادەبونی ٥٠٠ کەسایەتیی بیانیی دیار، بە دروشمی لە (فرمێسکەوە بۆ هیوا) لە هەولێر، کۆنفڕانسی ئێمەش بەشێکین لە دادگای باڵای تاوانەکانی نێودەوڵەتی، ٢٣ی ٥ی ٢٠١٣ لە چوارچرای هەولێر، کۆنفڕانسی پڕۆسەی بەجینۆسایدکردنی گەلی کورد لە مێژوودا، بەشی مێژوو، لە فاکەڵتی زانستە مێژوویەکانی زانکۆی سلێمانی و چەندین کۆنفڕانسی تر لە دەرەوە و ناوەوەی هەرێم.
کۆنفڕانسی زانستی جینۆساید، ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەردا
کۆنفڕانسێکی ناوخۆییە. ڕۆژانی ١١ و ١٢ی ١٢ی ٢٠٢٣ لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمەوە لە شاری سلێمانی و لە ئوتێل هایکرێست ئەنجامدراوە. شازدە بابەت لە پێنج پانێڵی زانستیدا پێشکەشکراون. بابەتەکان تایبەت بوون بهو (هۆنراوە، هونەر و ڕۆمان)ـانەی، کە ناوەڕۆکەکانیان تەرخانبووە بە جینۆساید و ئەنفالکردنی کورد لە باشوری کوردستان. لەناویاندا بابەتی (ژن وەک هێمای قارەمان و قوربانی لە تراژیدیای ئەنفال و هەڵەبجەدا)ی (د. هەژار فەقێ سلێمان) و بابەتی (ڕەنگدانەوەی جینۆسایدەکانی کوردستان لە فلیمی کوردیدا "جینۆسایدی هەڵەبجە" بە نمونە)ی (کەریمۆک غەفور).
کۆنفرانسی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان
یەکەم کۆنفرانسی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامانە. لە ٨ی ٦ی ٢٠١٢ لە هۆڵی ئۆتێل مەموزین لە سلێمانی بە ئامادەبوونی ٧٥ ئەندام بەستراوە. تیایدا پەیڕەو و پڕۆگرامی پێشنیازکراو خوێنراوەتەوە و دەنگی لەسەر دراوە. لیژنەی سەرپەرشتی (جەمیل محەممەد حەسەن هەورامی، بەرزان حاجی عەبدوڵا، موختار سەردار خارگێڵانەیی). بە کۆی دەنگ، مامۆستا ئەیوب کوێخا ڕۆستەم کەریم، بە لێپرسراوی مەڵبەند و ئەم کەسانەش وەک ئەندام و دەستەی کارگێڕی هەڵبژێرراون: ئازاد ئەمین نەقشبەندی، د. مهاباد کامیل عەبدوڵا، عەلی میرزا عارف هەورامی، کەژاڵ کامیل مەحموود).