فیستیڤاڵی هونەریی و فەرهەنگی لاوان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
یەکەمین فیستیڤاڵی هونەرییە. بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجە و ڕێکخراوی کۆتری ئاشتییە. بە چاودێریی (فریاد ڕەواندزی) وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق و لەژێر دروشمی (لاوان سمبولی بیری ئازاد و هێزی داهێنانن) لە١٦ بۆ١٧ی ١٢ی ٢٠١٧ ئەنجامدراوە و ئەم بەرهەمانەی تێدا پێشکەشکراوە.
١- گۆرانی و موزیکی تیپی سەنتەری منداڵپارێزی کوردستان بە بەشداری هونەرمەندان، کۆرش گۆران، ناجی بۆکانی.
٢- نمایشی پێکەوەژیانی گروپی تەنبووری (کۆرش) و گروپی دەفی سەنتەری منداڵپارێزی کوردستان.
٣- سیمیناری (گرنگیی شانۆ لە کۆمەڵگەدا) بۆ هونەرمەندی خۆرهەڵات (دونیا گوفتاری).
٤- پێشانگای سیرامیک بۆ هونەرمەند (مەهاباد جەمال ئەشرەف).
٥- پیشاندانی فلیمی (١٠چرکە) لە دەرهێنانی: ئاکۆ عەزیز میرزا.
سەرچاوەکان:
- دەلیلی فیستیڤاڵەکە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (بەرزان حامید سعید)، لەدایکبووی ١٩٧٣، بەکالۆریۆس، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا. ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتی ڤێسیڤاڵەکە، لە ١٥ی ٤ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم