فیستیڤاڵی نەورۆز و هەڵەبجە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-16


لاپەڕەی 331

فیستیڤال

فیستیڤاڵێکی هونەری بەرەنگاری و یادی هەڵەبجەیە. بە دروشمی (بۆ ئاشتی، بۆ مرۆڤ، بۆ کوردستان). بەرهەمی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان (کۆمیتەی شاخ) و تیپی مۆسیقای شەهید کارزانە، لە ڕۆژی ٢١ی ٣ی ١٩٩٠ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، لە هۆڵی سینەما ئیستقلالی شاری سەقزی خۆرهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچووە. زیاتر لە پێنج هەزار کەس بینەرییان کردووە. کۆڕگێڕ و بێژەری فیستیڤاڵ: فەرهاد سەنگاوی، ئیدارەی هۆڵ و تەکنیک: فازیل قەساب و ئاکۆ حەسەن بەکر، بەشدارانی فیستیڤاڵ بریتیبوون لە موزیسیانەکان: ئاراس ئیبراهیم، سۆران جەلال، دلێر ئیبراهیم، دلۆڤان عەلی ئەحمەد، شوان کابان، عەتا حاجی عەلی. گۆرانیبێژان و سروود_بێژان: مامۆستا جەلال عەزیز، حەمەجەزا، سەلام ئەحمەد فارس، سیار بامەڕنی، شوان کابان، عەتا حاجی عەلی، ئاکۆ مەحموود، بەناز حەمەجەزا. کۆرس: ستار کەریم، بادینان جەلال، ئەکرەم ڕەحیم، هونەر حەمەجەزا، بهالدین مەجید، تەها حەمەجەزا، هاوڕێ مەحموود، بێگەرد حەمەجەزا، کرمانج حەمەمراد، نیان جەلال، ئەکرەم محەممەد ئەمین، نیگار هیوا، دلاوەر ئەحمەد، بەهار زوهدی، ڕیباز بابان، ئاشتی ڕەئوف، چنار بەکر حاجی سەفەر، بەختیار عومەر، نیگار بەکر حاجی سەفەر. دوای دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، سروودی نەورۆز بەدەنگی جەلال عەزیز پێشکەشکرا، پاشان فەرهاد سەنگاوی لە نێوانی سروودەکاندا چەندین شیعری نوێی شیرکۆ بێکەسی دەخوێندەوە، سروودە پێشکەشکراوەکان: بابە مەڕۆ، شیعرو ئاواز و وتنی: حەمەجەزا، ئامادەکردنی: ئاراس ئیبراهیم، سروودی: هەموو نەبین، هۆنراوەی: فۆلکلۆر و ئەنوەر قادر محەممەد، ئاوازی: دلێر ئیبراهیم، وتنی: عەتا حاجی عەلی، سروودی: سەربازی ون، هۆنراوەی: عەبدوڵڵا پەشێو، ئاوازی: ئاراس ئیبراهیم، وتنی: سەلام ئەحمەد. سروودی: کوردستان، هۆنراوەی: قانع، ئاوازی: ئاراس ئیبراهیم، وتنی: سەلام ئەحمەد فارس، سروودی: هەموو شەوێ، ئاوازی: ئاراس ئیبراهیم، هۆنراوە و وتنی: شوان کابان، سەرتۆپ و سەرگوڵی ئەم فیستیڤاڵە کۆڕاڵی داستانی هەڵەبجە بوو، هۆنراوەی کۆڕاڵ: مەولەوی، ڕێژەن، جەوهەر کرمانج، بێریڤان، ڕەفیق سابیر، هۆنراوەی هەڵەبشیما، ئاواز و دابەشکردنی: دلێر ئیبراهیم، وتنی کۆڕاڵ، هەموو گۆرانیبێژان و کۆرس.

سەرچاوەکان:

  1. گۆڤاری (هۆرە)، ژمارە ٣و٤ پاییزی ١٩٩٠، بڵاوکراوەی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان، کۆمیتەی شاخ.
  2. ئامادەبوونی ئامادەکار لە فیستیڤاڵەکە.

ئامادەکردنی: ئازاد سەوزە

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

فیستیڤاڵی ژەنینی تەمبوور لە هاوار

ئامێرێکی ڕەسەنی یارسانییە، بە واتای ئەی پیرۆز بژەنە، کە بە ئامێرێکی ئەزەلی دادەنێن، گروپی مۆسیقای شنروێی کاکەیی لە کوڕان و کچانی کاکەیی پێکهاتوون، سەرجەمیان ئامێری تەمبور دەژەنن و سروودە عیرفانییەکان لەگەڵی دەڵێنەوە و بە بەرهەمەکانی خۆیان لە بۆنە و فیستیڤاڵەکاندا بەشداریدەکەن و خەڵکێکی زۆر بەشداری ئەم ڕێوڕەسمە دەکەن.

زیاتر بزانە
فیستیڤال

فیستیڤاڵەکانی ڕێزلێنان لە هەڵەبجەی شەهید

چەند فیستیڤاڵێکی ئەدەبی و هونەریین. بەرهەمی لیژنەی هەورامان و شارەزووری یەکێتیی هونەرمەندانی یەکگرتووی کوردستانن، لە قەزای شارەزوور بۆ یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە هەڵەبجەی تازە ڕێکخراون. دوای یادکردنەوەی یەکەم، بۆ ئەو مەبەستە هونەرمەندانی لیژنەی شارەزوور و هەورامان، لیژنەی باڵایان پێکهێناوە. بە دروستکردنی چەندین لیژنەی تر، یادەکانیان بەم جۆرە بە ڕێوەبردووە: ١- ١٦ی ٣ی ١٩٩٥ بـە یـادێکـی سـادە و وەسـتان و هـاوخـەمی بۆ شەهیدان ٢- ١٦ و ١٧ی ٣ی ١٩٩٦ لیژنەی باڵا: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەحمەد محەمەد، سالار فەتاح، پشتیوان گوڵپی، نزار حەمەڕەزا. چالاکییەکانی: سروود، شانۆیی لەشکری کوللە و مەرگەساتی پەپوولەکان، دوو پێشانگای شێوەکاری، سروود و گۆرانیی هەمەڕەنگ، کۆڕی شیعر خوێندنەوە، کۆڕێکی سیاسی، شانۆیی گۆڕ غەریبەکان، سروود، نماییشی کۆنفۆی یانەی شارەزوور. ٣- ١٦ و ١٧ی ٣ی ١٩٩٧، لیژنەی باڵا: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەحمەد محەمەد شارەزووری، ئازاد سەوزە، سەرتیپ سابیر، نزار حەمەڕەزا. چالاکییەکانی: ڕێپێوانی گەورەی جەماوەری و کەژاوەی عومەری خاوەر، شانۆیی، تارماییەکان، شاری خەم، تابلۆی سەربەستی و قوربانی، پێشانگای قوتابخانەکان، گۆرانیی میوزیکی تیپی میسۆپۆتامییا. ٤- ١٦ و ١٧ی ٣ی ١٩٩٨ لیژنەی باڵا: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەحمەد محەمەد شارەزووری، ئازاد سەوزە، سەرتیپ سابیر، نزار حەمەڕەزا، عەدنان نەجمەدین. چالاکییەکانی: ڕێپێوانی گەورەی جەماوەری، شانۆیی زێدی عاشقان، ئۆپەرێتی گەڕانەوە بۆ مەرگ، ئاهەنگی سروود و گۆرانیی تیپی مۆسیقای شنروێ، پێشانگای شێوەکاریی تایبەت و هاوبەشی قوتابخانەکان، کۆڕی ئەدەبی، چالاکیی وەرزشی.

زیاتر بزانە
فیستیڤال

فیستیڤاڵی ستایش

فیستیڤاڵێکی ئەدەبیی تایبەت بە شیعری ئاینی و موناجاتە. سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، ئۆفیسی خورماڵ، بە هاوکاری ڕێکخراوی WAMY، لە ١٠ی ٧ی ٢٠٠٩ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ ئەنجامیداوە. بیرۆکە و بەڕێوەبەر: ڕاستگۆ خەلیل عەزیز. لیژنەی باڵا: عومەر عەزیز، ناهیدە حەمەئەمین، ئوسامە عەبدولڕەحمان. لیژنەی سەرپەرشتیار: عبید محەممەد، ئارام وەیسی، هیوا حەمەساڵح، میهران مەعسوم. ڕاگەیاندن: دانیار فەرەج، دڵنیا حەمەکەریم، پێشەوا سابیر، ئازاد نامیق، لۆگۆ: سامان ئەحمەد خورماڵی. پاش چەندین گۆرانی، دیداری مەحوی بۆ شیعری عرفانی و موناجات بەڕێوەچووە. شاعیرانی بەشدار: فەرید حەمەعەزیز، ئازاد محێدین محەممەد، زوبێر عەلی عارف، ڕەزوان ئەبوبەکر زەڵمی، ئیمان شارەزووری، گەشتیار کەوڵۆسی، گوڵان ئەحمەد، عەفان عوسمان دەرەمەڕی، کوێستان محەممەد، عەفان ئەحمەد، خەدیجە ئەحمەد عەنەبی، موسعەب ئەدهەم زەڵمی، حاجی تەها، زیاد شاباز، بەکر محەممەد هەجیجی. لە کۆتاییدا سەرکەوتووان دیاریکراون و خەڵاتیان پێبەخشراوە.

زیاتر بزانە
فیستیڤال

فیستیڤاڵی شنەی باخی میر

فیستیڤاڵی موزیک و گۆرانیی منداڵانە. وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر/ سلێمانی، بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیریی منداڵانی هەڵەبجە، بۆ بەڕێوەبەرێتییەکانی ڕۆشنبیریی منداڵانی (سلیمانی، ڕانیە، چەمچەماڵ، گەرمیان) سازیداوە، کە بە گشتی (١٥) گۆرانی و ئاوازی لەخۆگرتووە. بەرهەمەکانی هەڵەبجە: گۆرانی خەندە: هۆنراوە و ئاوازی: محەممەد ئەحمەد. وتنی: سارا عوبێد. منداڵانی جیهانین: هۆنراوەی: تەها بیلال. ئاوازی: یوسف نەجمەدین و ئەمیر ئەرسەلان. وتنی: دیاری ئەرسەلان. تووە سوورە: هۆنراوەی: عەبدوڵا سەقزی. ئاوازی یوسف نەجمەدین و ئەمیر ئەرسەلان. وتنی: سانا ئەبوبەکر. سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵ: شاهۆ حەمەفەرەج. ڕاییکردنی کارە هونەرییەکان: دلێر ئەنوەر، شاهۆ جەمیل. دەنگ و ڕووناکی: ئیحسان کەریم. دیزاین و دیکۆر: ئاودێر عوسمان. لە ١٣ و ١٤ی ٧ی ٢٠١١ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
فیستیڤال

فیستیڤاڵی کچانی کانیعاشقان

چالاکیی دەستەی خانمانی هەڵەبجەیە. بە بیرۆکەی (شیلان سدیق مەجید) و بە هاوکاری ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، لە ساڵیادی دامەزراندنی دەستەکەدا، بە مەبەستی پەیداکردنی بازاڕ بۆ کاڵا و بەرهەمی خانمان، لە ٧و ٨ی مارسی ٢٠٢٤ لە باخی گشتی، بە بەشداری ٤٠ خانمی دەستڕەنگین بۆ کاری دەستی ڕێکخراوە. چالاکییەکان بریتیبوون لە: پێشکەشکردنی خواردنە میللی و گیاییەکان و کارە دەستییەکانی ڕستن و چنین و درومان و نەخشاندن و هونەرکاری.

زیاتر بزانە
فیستیڤال

فیستیڤاڵی گوندی بەڵخە

فیستیڤاڵێکی کلتوری و ئەدەبی و هونەریی گوندەکەیە، بۆ زیندوکردنەوەی کلتور و فۆلکلۆری گوندەکە، لە هاوێنەهەواری مێشلە ئەنجامدەدرێت، چەندین بەرهەمی فۆلکلۆری و خواردەمەنی و پیشەی دەستیی ناوچەکە و بەرهەمی باخەکانیان نمایشدەکرێت. خەڵکی لە شوێنە جیاوازەکانەوە بەشداری تێدا دەکەن.

زیاتر بزانە
فیستیڤال