بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
یاریگایەکی تۆپیپێی شەش یاریزانییە بۆ گۆڵی بچووک. ساڵی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٢ بە چیمەنی دەستکرد دروستکراوە، لە ژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجەدایە. یاریی دۆستانە و خولی تۆپیپێی تێدا بەڕێوەدەچێت. ئەم یاریگایە کەوتووەتە گوندی سۆسەکان نزیک تەوێڵە.
یاریگای تۆپیپێیە، ڕووبەرەکەی چیمەنی دەستکردە، چەندین یاریی دۆستانە و پاڵەوانێتی و یاریی یانەی وەرزشی تێدا بەڕێوەچووە. مێژووی دروستبوونی ئەم یاریگایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی حەفتاکان، کە ئەو کات ئەم یاریگایە خاکی بووە، لە ساڵانی ٢٠٠٠دا کرایە چیمەنی دەستکرد. جێی باسە هەر لەم شارۆچکەیەدا یاریگایەکی چیمەنی دەستکرد بۆ یاریی گۆڵی بچووکی شەش یاریزانی هەیە، کە لە ساڵانی دوو هەزاردا دروستکراوە.
یانەیەکی وەرزشییە. ساڵی ١٩٩٨ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. بەشداری خولی کوردستانیان کردووە، چالاکیی وەرزشییان لە یارییەکانی: (تۆپیپێ، تۆپی بالە، کیک بۆکسینگ، کاراتی) ئەنجامداوە. لە خولی کوردستان یاریدەکەن، لە ئێستادا سەرۆکی یانەکە (جەمیل عەلی قادر)ە.
کەوتووەتە شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر ڕێگای سەرەکیی (خورماڵ - ئەحمەدئاوا). ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە. ڕۆژانە زیاتر لە سەد کەس لەسەر ئاستە جیاوازەکان ڕووی لێدەکەن. بەپێی کاتی بەیانیان و ئێواران و شەوان، ڕێکخراوە. لە هەفتەیەکدا چەند ڕۆژێکیش بۆ ئافرەتان دیاریکراوە. چەندین یاریزانی بەتوانای تێدایە، کە بەشداریان لە زۆر خولی لەشجوانی و هەڵگرتنی قورسایی لەسەر ئاستی هەرێم کردووە. (عەبدوڵا مەولود) کە یەکەم ڕاهێنەرە لەسەر ئاستی پارێزگای هەڵەبجە و سێهەمی سەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق، ڕاهێنەری هۆڵەکەیە. یەکەم هۆڵی لەشجوانییە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە کرابێتەوه، کە سەرەتا و لە ساڵی ١٩٩٥ بەناوی (هۆڵی لەشجوانیی عەبدوڵا مەولود هەورامی)یەوە بووە.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (گوڵەخانە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). ساڵی ٢٠١١ لەسەر ئەرکی (دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح) دروستکراوە. یاریگایەگی چیمەنی ١١ یاریزانییە. ساڵی ٢٠١٩ ناوەکەی کراوە بە (یاریگای شەهید عەتا)ی کوڕی محەممەدی حاجی مەحموودەوە.
یاریگایەکی تۆپیپێی شەش یاریزانییە. ساڵی ٢٠٠٩ کەرتی تایبەت دروستیکردووە، یاریی دۆستانە و خولی تۆپیپێی شەش یاریزانی تێدا بەڕێوەدەچێت. ڕووبەرەکەی چیمەنی دەستکردە. یاریگاکە دەکەوێتە گەڕەکی بەختیاری (پشت مزگەوتی بەختیاری).
کەوتووەتە باکوری گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر بە شارۆچکەی خورماڵ. (٢٠٠م) لە گۆڕستانی گوندەکەوە دوورە. ساڵی ١٩٩٣ لەسەر زەویی (حاجی محەممەد نادر هەواس) و لەلایەن (والی) کوڕە گەورەیەوە، پێشکەشی گوندەکە کراوە. تا ئێستا یاری تێدا دەکرێت.
یاریگای گوندی (عامووره)یه، کەوتووەتە (بان زیارەتان) لە ڕۆژهەڵاتی گوندی (عاموورە). زیاتر لە ٣٠ ساڵە دروستکراوە پاکراوەتەوە، کە یاریگایەکى خۆڵە، تا ئێستاش گەنجانی گوندەکە یاری تێدا دەکەن.
کەوتووەتە بەرزاییەکانی سەر ڕێگەی گوندەکانی (عەنەب - هاوار) لە تەنیشت مۆنۆمێنتی شەهیدانی عەنەب. ساڵی ٢٠٢٤ کراوەتەوە. چیمەنی دەستکردە. یاریگای حەوت یاریزانییە. ڕووبەرەکەی (٥٥ بە ٣٥م)ـە. لەلایەن (ئەیوب حەمە حەمەڕەشید مەحموود)ی ناسراو بە (حاجی ئەیوب عەنەبی)یەوە سەرپەرشتیدەکرێت. (خولی تۆپیپێی بنار) بۆ یەکەمینجار لە ٢٦ی١٢ی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی یاریگاکەدا، ئەنجامدراوە.
فێرگەیەکی سەربەخۆی بێلایەنە. بە بیرۆکەی هەریەک لە (ئاکار عەزیز عیزەت، یەحیا بورهان محەممەد غەریب)، لە ١٦ی ٩ی ٢٠٢٣ لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. چەند گەنجێکی شارەزا وەک ڕاهێنەر سەرپەرشتی یاریزانەکانیان کردووە. فێرگەکە منداڵانی تەمەن حەوت ساڵ تا گەنجانی تەمەن پانزە ساڵ وەردەگرێت. ئامانجی پێگەیاندنی نەوەیەکی تازەپێگەیشتووە لە تۆپیپێ بە پەروەردەیەکی ئەکادیمی، هەروەها بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ناساندنی منداڵانی گوندەکەیە بەیەکتر لەڕێگەی وەرزشەوە. هەفتانە دووجار قوتابیەکانیان کۆدەکەنەوە و ڕاهێنان لە یاریگای ئەشکەوڵ ئەنجامدەدەن.
فێرگە یان قوتابخانەیەکی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠١٥ لە هەڵەبجە لەلایەن (وریا عەلی ڕەشید، مەریوان محەممەد حسەین، کۆچەر محەممەد عارف، فاروق عومەر)ەوە دامەزراوه. سەرەتا بەڕێوەبەری فێرگەکە (فاروق عومەر) و (وریا عەلی) کارگێڕی بوو، پاشان (مەریوان محەممەد حسەین) بوو بە بەڕێوەبەر. مۆڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش و لاوانی سلێمانی وەرگرتووە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و چەند ڕاهێنەرێک مەشق و ڕاهێنان بە قوتابی و فێرخوازەکان دەدەن، بۆ ئاست و تەمەنە جیاوازەکان لە چەندین خول و پاڵەوانێتیی ناوخۆیی هەڵەبجە و دەوروبەریدا بەشدارییانکردووە و ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە.
ساڵی ٢٠١٩ مۆڵەتی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و لاوانی سلێمانی بە ناوی (ئەیوب محەممەد حەمەڕەشید)ەوە وەرگرتووە و هەر خۆشی سەرپەرشتی دەکات. چەندین قوتابی و فێرخوازی هەیە و بەشداری چەندین خولی ناو هەڵەبجە و گوندەکانی چواردەوری کردووە. بارەگای قوتابخانەکە لە یاریگای وەرزشی عەنەبە. قوتابخانەکە پەیڕەو و پڕۆگرام و لۆگۆی تایبەت بە خۆی هەیە.
ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن هەریەک لە (ئیحسان حەمەکەریم، نەجمەدین ڕەحمان، بەمۆ حەمەرەشید)ەوە دامەزراوە. بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بووە دواتر داخراوە. ساڵی ٢٠٢٢ دووبارە لەلایەن ڕاهێنەر (ئالان عەلی)یەوە کراوەتەوە. فێرگەکە لە هۆڵێک پێکهاتووە، که لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە و کەوتووەتە ناو بازاری شارۆچکەی بیارەوە. لە ئێستادا ٣٠ یاریزانی هەیە و لە ئاست و کێشی جیاوازدا یاری تێدا دەکەن. لە کوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵاتدا، بەشداری چەندین پاڵەوانێتی کردووە. لەوانە: ساڵی ٢٠٢٣ لە وڵاتی ئێران و لەشاری تاران لە پاڵەوانیەتیی ئیرانزمین، ساڵی ٢٠٢٤ بە زیاتر لە ١٠ یاریزان لە پاڵەوانیەتیی ئیران بەکین لە شاری تاران.
تایبەتە بە کچان. ساڵی ٢٠٢٢ لە شارۆچکەی خورماڵ دامەزراوە. سەرەتا بۆ تەمەنی ٧ ساڵ بۆ ١٣ ساڵ بووە، کە ٦٠ یاریزانی کچانی وەرگرتووە. بیناکەی لە هۆڵێکی (کتێبخانەی گشتیی خورماڵ)دا بووە. ڕاهێنەر (ڕابەر زاهیر) و (شێنێ زاهیر)ی ڕاهێنەی کچان سەرپەرشتییانکردووه و هەفتەی سێ جار ڕأهێنانیان بە فێرخوازان کردووە. بەشداریی پاڵەوانێتیی عێراقیان کردووە و لە ماوەی دوو ساڵی تەمەنیدا توانیویانە سەرکەوتن بەدەستبهێنن. ساڵی ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی بەشداری پاڵەوانێتیی عێراقیان کردووە و یەکەمى پاڵەوانیەتییەکە بوون لە سەر ئاستى عێراق. بەشێوەی یاریزانی تاکیش هەشت یاریزانیان خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەمیان وەرگرتووە.
کەوتووەتە شارۆچکەی (خورماڵ). ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن ڕاهێنەر (کەشەوان عەبدوڵا عەلی)یەوە کراوەتەوە. ڕووبەرەکەی (٤٠٠م٢)یە. سەرەتا ١٠ یاریزان بەشداربوون، بەڵام لە ئێستادا ٤٠ یاریزان یاری تێدا دەکەن. یاریزانانی ئەم فێرگەیە بەشداری چەندین پاڵەوانییەتیان کردووە، لەوانە ساڵی ٢٠٢٣ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، پلەی دووەمیان بەدەستهێناوە.
کەوتووەتە بەرامبەر کۆمەڵگای زۆرەملێی زەمەقی لە پشت دادگای بەرایی هەڵەبجە. یاریگایەکی تۆپیپێیی گەورەی (یانزە یاریزانی)یە. ساڵی ٢٠٢٢ درووستکراوە. ڕووبەرەکەی چیمەنی سروشتییە، (یاریگای قوتابخانەی تۆپیپێی هەڵەبجە و یانەی وەرزشی پەیام)ـە.
یاریگایەکی تۆپیپێیە، ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩ دروستکراوە، ڕووبەرەکەی چیمەنی سروشتییە، مەشق و ڕاهێنان و یاریی دۆستانە و خولی تێدا بەڕێوەدەچێت، کەوتووەتە سەر ڕێگای سەیرانگای چاوگ.
ساڵی ١٩٩٩ لە شارەدێی (گڵێجاڵ) لەلایەن گەنجان و لاوانی وەرزشدۆستەوە دروستکراوە. تایبەت بووە بە یاریی تۆپیپێی حەوت یاریزانی. لە ئێستادا چالاکی تێدا ناکرێت.
کەوتووەتە باکوری گوندی (کوڵکنیی سەروو)ی سەر بە شارۆچکەى (خورماڵ). لە نێوان هەرسێ گوندەکانى (کوڵکنیی سەروو، کوڵکنیى خواروو، کوڵکنیى ئیسماعیل خەسرەو)دایە. ساڵی ١٩٩٩ دروستکراوە. ياریگایەکى خۆڵە و گەنجانى ئەو سێ گوندە یارى تێدا دەکەن.
ناوەندێکی ئەکادیمیی خوێندنى تایبەتە بە وەرزش و سەر بە زانکۆى هەڵەبجەیە. ساڵى ٢٠٢٣ دامەزراوە. پێشتر ناوی (کۆلێژى پەروەردەى وەرزشیى هەڵەبجە) بووە. دەرچووى کۆلێژەکە لە پسپۆڕیى وەرزشدا بڕوانامەى بەکالۆریۆس وەردەگرێت. تا ئێستا چەندین خوێندکار لە هەردوو ڕەگەزى نێر و مێ دەرچوون و بڕوانامەیان وەرگرتووە. بیناى کۆلێژەکە کەوتووەتە ناو یاریگاى نێودەوڵەتیى هەڵەبجە لە زەمەقى، یان دەروازى شار.