شەهرام
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
کەوتووەتە شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر ڕێگای سەرەکیی (خورماڵ - ئەحمەدئاوا). ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە. ڕۆژانە زیاتر لە سەد کەس لەسەر ئاستە جیاوازەکان ڕووی لێدەکەن. بەپێی کاتی بەیانیان و ئێواران و شەوان، ڕێکخراوە. لە هەفتەیەکدا چەند ڕۆژێکیش بۆ ئافرەتان دیاریکراوە. چەندین یاریزانی بەتوانای تێدایە، کە بەشداریان لە زۆر خولی لەشجوانی و هەڵگرتنی قورسایی لەسەر ئاستی هەرێم کردووە. (عەبدوڵا مەولود) کە یەکەم ڕاهێنەرە لەسەر ئاستی پارێزگای هەڵەبجە و سێهەمی سەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق، ڕاهێنەری هۆڵەکەیە. یەکەم هۆڵی لەشجوانییە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە کرابێتەوه، کە سەرەتا و لە ساڵی ١٩٩٥ بەناوی (هۆڵی لەشجوانیی عەبدوڵا مەولود هەورامی)یەوە بووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەبدوڵا مەولودڕەحیم)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، بڕوانامە: سەرەتایی، پیشە : ڕاهێنەری لەشجوانی، لە ٨ی ٦ی ٢٠٢٣.
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ هۆڵەکە، لە ٨ی ٦ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی