شیرەمەڕ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


لاپەڕەی 136

یاریگای وەرزشی

کەوتووەتە باکوری گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر بە شارۆچکەی خورماڵ. (٢٠٠م) لە گۆڕستانی گوندەکەوە دوورە. ‌ساڵی ١٩٩٣ لەسەر زەویی (حاجی محەممەد نادر هەواس) و لەلایەن (والی) کوڕە گەورەیەوە، پێشکەشی گوندەکە کراوە. تا ئێستا یاری تێدا دەکرێت.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (والی حاجی محەممەد نادر)، لەدایکبوو: ١٩٥٦، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ١٣ی ٩ی ٢٠٢٣، لە شیرەمەڕ.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سەلاح یونس عەبدولکەریم)، لەدایکبوو: ١٩٧١، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٤، لە شیرەمەڕ.
  3. سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ١ی ٣ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: سەرچڵ یونس عەبدولکەریم

6

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئاواییی ڕۆستەم بەگ

یاریگای خۆڵە. به ‌دووریی (٥٠م) کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی گوندی (ئاواییی ڕۆستەم بەگ)ی سەر بە شارۆچکەى (خورماڵ). ساڵانە لەو یاریگایهدا‌ خول دەکرێتەوە بۆ گوندەکانی شارەزوور و هەورامان و سەدان کەس وەک هاندەر لەخۆدەگرێت.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

ئەشکەوڵ

یاریگایەکی شەش یاریزانیی تۆپیپێیە، ساڵی ٢٠٠٩ کەرتی تایبەت دروستیکردووە، چیمەن یان ڕووبەری یاریگاکە، چیمەنی دەستکردە. چەندەها یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتی بۆ سەرجەم ئاستەکانی (بێچووەشێران، تازەپێگەیشتووان، لاوان، پێشکەوتووان، دێرینەکان و خولی تۆی پێی کچان)ی تێدا بەڕێوەچووە. ئەم یاریگایە تا ئێستاش یاری و چالاکی تێدا بەڕێوەدەچێت. یاریگای ناوبراو دەکەوێتە تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، یان تەنیشت یاریگای شاهۆی حەمەفەرەج.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجە

یاریگای تۆپیپێی شەش یاریزانییە، ڕووبەرەکەی چیمەنی دەستکردە، ساڵی ٢٠١٠ دروستکراوە، تایبەتە بە بینای بەڕێبەرایەتیی لاوان. جێی باسە یاریگایەکی تێنسی سەر زەوی و مەلەوانگەیەکی سەرنەگیراو لە تەنیشت ئەم یاریگایەدان. بۆ یەکەم جار خولێکی دادوەری تۆپیپێ بۆ یاریی شەش یاریزانی، لەلایەن یەکێتیی گۆڵی بچووکی عێراق، بۆ نزیکەی سی و پێنج بەشدار بوو بۆ پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری، لە ساڵی ٢٠١٨ لەم یاریگایەدا کرایەوە، بە کارەکی و هۆڵی داخراوی بەڕێوەبەرایەتیی بۆ تیۆری بەکارهێنرا.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

بیارە

کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی (بیارە). بەرزیی (١١٨٥م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. ڕوبەرەکەی (١٣٩٤م٢)یە. بەسەر دۆڵی بیارەدا دەڕوانێت. لە باشورەوە قوتابخانەی ئامادەیی بیارە و لە باکورەوە شارۆچکەی (بیارە) و لە خۆرهەڵاتەوە شوێنەواری کەلارێ گاورا و لە خۆرئاواوە مزگەوتی نوێی بیارە (حاجی یاسینی بیارەیی) و دۆڵی بیارە دەورەیانداوە، لەلایەن گەنجانی بیارەوە بەکاردێت و چەندین چالاکی وەرزشی تێدا ئەنجامدەدرێت.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

بیاوێڵە

یاریگایەکی خۆڵە. لە بەهاراندا بە هۆی سەوزبوونی گژوگیا ڕووبەرەکەی سەوز دەبوو، دروستبوونی ئەم یاریگایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی حەفتاکان، تیپی وەرزشی بیاوێڵە چەندین یاری دۆستانەی لەم یاریگایەدا ئەنجامداوە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی

پشقل

یاریگایەکی میللیی تۆپیپێ بووە، سادە و ساکار، ڕووبەرەکەی خۆڵ و خاک بووە، تیپەکانی وەک: سپۆرت و سیروان و...، یاری و مەشق و ڕاهێنانیان تێدا دەکرد. مێژووی ئەم یاریگایە بۆ کۆتایی حەفتاکان دەگەڕێتەوە. ئەم یاریگایە کەوتووەتە نزیک مزگەوتی خالیدی کوڕی وەلید لە گەڕەکی باخی میر لە هەڵەبجە، لە ئێستادا ئەم یاریگایە نەماوە.

زیاتر بزانە
یاریگای وەرزشی