فێرگەی تۆپیپێی خەرپانی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 137

فێرگەی وەرزشی

فێرگەیەکی سەربەخۆی بێلایەنە. بە بیرۆکەی هەریەک لە (ئاکار عەزیز عیزەت، یەحیا بورهان محەممەد غەریب)، لە ١٦ی ٩ی ٢٠٢٣ لە شار‌ی هەڵەبجە دامەزراوە. چەند گەنجێکی شارەزا وەک ڕاهێنەر سەرپەرشتی یاریزانەکانیان کردووە. فێرگەکە منداڵانی تەمەن حەوت ساڵ تا گەنجانی تەمەن پانزە ساڵ وەردەگرێت. ئامانجی پێگەیاندنی نەوەیەکی تازەپێگەیشتووە لە تۆپیپێ بە پەروەردەیەکی ئەکادیمی، هەروەها بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ناساندنی منداڵانی گوندەکەیە بەیەکتر لەڕێگەی وەرزشەوە. هەفتانە دووجار قوتابیەکانیان کۆدەکەنەوە و ڕاهێنان لە یاریگای ئەشکەوڵ ئەنجامدەدەن.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئاکار عەزیز عیزەت فەرەج)، لەدایکبوو: ١٩٩٧، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە، ڕاهێنەری تۆپیپێ، لە ٦ی ٤ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (یەحیا بورهان محەممەد غەریب)، لەدایکبوو: ١٩٩٤، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە، ڕاهێنەری تۆپیپێ، لە ٦ی ٤ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید

9

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئەکادیمیای کاراتیی خورماڵ

ئەکادیمایەکی وەرزشیی کاراتییە. ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن ڕاهێنەر (ئاسۆ یونس) لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. لە پێگەیاندنی چەندین یاریزانی بەتوانادا ڕۆڵی هەبووە و چەند ڕاهێنەرێکیش لەم ئەکادیمیایەوە پێگەیشتوون. لە خولی کورستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی و ئاسیاییدا بەشدارییانکردووە و مەدالیای (زێڕ، بڕۆنز، زیو)یان بەدەستهێناوە. لە ئێستادا هەریەک لە (سۆران زاهیر، محەممەد فارس و ڕابەر زاهیر) وەک ڕاهێنەر مەشق و ڕاهێنان بە یاریزانانی ئەم ئەکادیمیایە دەکەن.

زیاتر بزانە
فێرگەی وەرزشی

ئەکادیمیای شەترەنجی هەڵەبجە

فێرگەیەکی پەروەردەیی و فێرکاری و ڕاهێنانی وەرزشی شەترەنجە. کەوتوەتە جوتسایدی مامۆستایان، لەناو شاری هەڵەبجە. لە مانگی ١ی ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە. لە بەشەکانی: کارگێڕی، چالاکیی وەرزشی، ڕاگەیاندن، دارایی، هۆڵی تایبەتی ڕاهێنان، کافتریا پێکهاتووە. (تەیب بورهان محەممەد غەریب "شێخ تەیبی شەترنج") یەکەم سەرۆکی بووە. بۆ ماوەی سێ ساڵ نوسینگەیان لە بینای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەڵەبجەدا هەبووە و دواتر چوونەتە بینایەکی کرێ، چەندین خول و سێ جار پاڵەوانییەتیان لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم کردووەتەوە و لە چەند پاڵەوانییەتییەکدا بەشدارییانکردووە، وەک: ساڵی ٢٠١٨ لە پاڵەوانیەتیی زانکۆکان لە هەڵەبجە و پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە. چەندین خەڵاتیان وەرگرتووە.

زیاتر بزانە
فێرگەی وەرزشی

فێرگەی تۆپیپێی ڕاستی

فێرگە یان قوتابخانەیەکی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠١٥ ‌لە هەڵەبجە لەلایەن (وریا عەلی ڕەشید، مەریوان محەممەد حسەین، کۆچەر محەممەد عارف، فاروق عومەر)ەوە دامەزراوه. سەرەتا بەڕێوەبەری فێرگەکە (فاروق عومەر) و (وریا عەلی) کارگێڕی بوو، پاشان (مەریوان محەممەد حسەین) بوو بە بەڕێوەبەر. مۆڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش و لاوانی سلێمانی وەرگرتووە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و چەند ڕاهێنەرێک مەشق و ڕاهێنان بە قوتابی و فێرخوازەکان دەدەن، بۆ ئاست و تەمەنە جیاوازەکان لە چەندین خول و پاڵەوانێتیی ناوخۆیی هەڵەبجە و دەوروبەریدا بەشدارییانکردووە و ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
فێرگەی وەرزشی

فێرگەی تۆپیپێی عەنەب

ساڵی ٢٠١٩ مۆڵەتی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و لاوانی سلێمانی بە ناوی (ئەیوب محەممەد حەمەڕەشید)ەوە وەرگرتووە و هەر خۆشی سەرپەرشتی دەکات. چەندین قوتابی و فێرخوازی هەیە و بەشداری چەندین خولی ناو هەڵەبجە و گوندەکانی چواردەوری کردووە. بارەگای قوتابخانەکە لە یاریگای وەرزشی عەنەبە. قوتابخانەکە پەیڕەو و پڕۆگرام و لۆگۆی تایبەت بە خۆی هەیە.

زیاتر بزانە
فێرگەی وەرزشی

فێرگەی کاراتیی بیارە

ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن هەریەک لە (ئیحسان حەمەکەریم، نەجمەدین ڕەحمان، بەمۆ حەمەرەشید)ەوە دامەزراوە. بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بووە دواتر داخراوە. ساڵی ٢٠٢٢ دووبارە لەلایەن ڕاهێنەر (ئالان عەلی)یەوە کراوەتەوە. فێرگەکە لە هۆڵێک پێکهاتووە، که ‌لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە و کەوتووەتە ناو بازاری شارۆچکەی بیارەوە. لە ئێستادا ٣٠ یاریزانی هەیە و لە ئاست و کێشی جیاوازدا یاری تێدا دەکەن. لە کوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵاتدا، بەشداری چەندین پاڵەوانێتی کردووە. لەوانە: ساڵی ٢٠٢٣ لە وڵاتی ئێران و لەشاری تاران لە پاڵەوانیەتیی ئیرانزمین، ساڵی ٢٠٢٤ بە زیاتر لە ١٠ یاریزان لە پاڵەوانیەتیی ئیران بەکین لە شاری تاران.

زیاتر بزانە
فێرگەی وەرزشی

فێرگەی کاراتیی کچانی خورماڵ

تایبەتە بە کچان. ساڵی ٢٠٢٢ لە شارۆچکەی خورماڵ دامەزراوە. سەرەتا بۆ تەمەنی ٧ ساڵ بۆ ١٣ ساڵ بووە، کە ٦٠ یاریزانی کچانی وەرگرتووە. بیناکەی لە هۆڵێکی (کتێبخانەی گشتیی خورماڵ)دا بووە. ڕاهێنەر (ڕابەر زاهیر) و (شێنێ زاهیر)ی ڕاهێنەی کچان سەرپەرشتییانکردووه و هەفتەی سێ جار ڕأهێنانیان بە فێرخوازان کردووە. بەشداریی پاڵەوانێتیی عێراقیان کردووە و لە ‌ماوەی دوو ساڵی تەمەنیدا توانیویانە سەرکەوتن بەدەستبهێنن. ساڵی ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی بەشداری پاڵەوانێتیی عێراقیان کردووە و یەکەمى پاڵەوانیەتییەکە بوون لە سەر ئاستى عێراق. بەشێوەی یاریزانی تاکیش هەشت یاریزانیان خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەمیان وەرگرتووە.

زیاتر بزانە
فێرگەی وەرزشی