تەوێڵە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
هۆڵێکی وەرزشی داخراوە. کەوتووەتە پشتی مەڵبەندی تەندروستیی شەهید نیازیەوە لە گەڕەکی وەراوەر لە تەوێڵە. لەلایەن خێرخواز (حاجی موعتەسەم مەحموود)ەوە دروستکراوە. پێکهاتەی بیناکە لە بلۆک و شیش و چیمەنتۆیە. لەلایەن یاریزان و ڕاهێنەر (غەفار فەیرۆز مەحموود)ەوە کراوەتەوە و ڕأهێنانی تێدا دەکرێت. هەموو کات نزیکەی چل تا پەنجا یاریزان و قوتابییان هەیە. هاوینان ژمارەکە دەگاتە ١٠٠ یاریزان. چەندین یاریزان لەم هۆڵەوە ڕاهێنراون، لەوانە شوان ئەدهەم، کە ساڵی ٢٠٢٣ لە پاڵەوانیەتیی کوردستان پلەی یەکەمی هێناوە.
سەرچاوەکان:
- سەردانیکردنی ئامادەکار بۆ هۆڵی لەشجوانی تەوێڵە پێنجشەممە ١١ی ١ی ٢٠٢٤، کات ١٠ی سەرلەبەیانی.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ ڕاهێنەر (غەفار فەیرۆز مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٨٨، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ١٢ی ١ی ٢٠٢٤، لە تەوێڵە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم