خورماڵ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-13
کەوتووەتە تەنیشت بازاڕی خورماڵ. ساڵی ٢٠١٨ کراوەتەوە. خاوەن و ڕاهێنەری هۆڵەکە (هێمن فەریق فەتاح)ـە. لە ئێستادا لە ئاستە جیاوازەکان لە کچان و کوڕان، زیاتر لە ١٥٠ یاریزانی هەیە. لەو هۆڵەدا ٥٠ جۆر ئامێری تێدایە، کە نزیکەی ١٠٠ یاری و ڕاهێنانی جۆراوجۆری تێدا دەکرێت. لە چەندین پاڵەوانی و چالاکیدا، ڕاهێنەر و یاریزانانی هۆڵەکە بەشداریانکردووە. لەسەر ئاستی عێراق پلەی پێنجەم، لەسەر ئاستی کوردستان، پلەی یەکەم و سێیەم، لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی پلەی سێیەم، لەسەر ئاستی گەرمیان و ڕاپەڕین، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. چەندین یاریزان لەم هۆڵەوە گەشتوونەتە ئاستی پاڵەوان و پلەی باشیان بەدەستهێناوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هێمن فەریق فەتاح)، لەدایکبوو: ١٩٨٨، بڕوانامە: دبلۆم، لە ١٠ی ٧ی ٢٠٢٣، لە خورماڵ.
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ١٠ی ٧ی ٢٠٢٣، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی