خورماڵ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 132

یانەی وەرزشی

ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە. (بێستون حەمەسەعید) یەکەم سەرۆکی بووە و لە ئێستاشدا (دژوار بەختیار تۆفیق) سەرۆکی یانەکەیە. ٢٥ یاریزانی هەبووە و لە ناو کوردستاندا بەشداری هەشت پاڵەوانیەتییان کردووە. شوێنی یانەکە کەوتووەتە تەنیشت یاریگای گشتیی خورماڵ، لە شارۆچکەی خورماڵ. بیناکەی لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە و لە چوار ژوور و دوو هۆڵ پێکهاتووە. پاس و یاریگای تایبەت بە خۆی هەیە. سەرپەرشتی چەندین خولی تۆپیپێی کردووە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (دژوار بەختیار تۆفیق)، لەدایکبوو: ١٩٩٣، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: سەرۆکی یانەی خورماڵ، لە ٣ی ٢ی ٢٠٢٥.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (کاروان ناسر عەبدولکەریم)، لەدایکبوو: ١٩٨٦، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٣ی ٢ی ٢٠٢٥.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

پەیام

ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە، مۆڵەتی فەرمی پێدراوە، ئەم یانەیە دووەم یانەی وەرزشییە، کە لە هەڵەبجەدا دامەزرابێت، کار و چالاکیی وەرزشیان لەم بەشانەدا ئەنجامداوە: تۆپیپێ، تۆپی بالە، تۆپی باسکە، تۆپی سەرمێز، شەترەنج، کاراتی، کیک بۆکسینگ، ماراسۆن، پاسکیل سواری و... هتد. یەکەم دەستەی کارگێڕیی ئەم یانەیە ئەمانە بوون: لوقمان عەبدوڵا سادق (سەرۆک)، عەبدوڵا حەمە سەعید حەمەساڵح (جێگری سەرۆک)، یاسین عەبدولقادر (دارایی)، فەلاح حەسەن کەریم (سکرتێر)، سۆران عەبدوڵا سادق (سەرپەرشتیاری تۆپی بالە).

زیاتر بزانە
یانەی وەرزشی

سیروان

یانەیەکی وەرزشییە. ساڵی ١٩٩٨ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. بەشداری خولی کوردستانیان کردووە، چالاکیی وەرزشییان لە یارییەکانی: (تۆپیپێ، تۆپی بالە، کیک بۆکسینگ، کاراتی) ئەنجامداوە. لە خولی کوردستان یاریدەکەن، لە ئێستادا سەرۆکی یانەکە (جەمیل عەلی قادر)ە.

زیاتر بزانە
یانەی وەرزشی

یانەی ئاسمانیی هەڵەبجە

یانەیەکی وەرزشییە. ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن (توانا وەهبی، بەمۆ نەبەز، کامەران ئەحمەد حەمە و تۆلاز محەممەد)ەوە لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. تایبەت بووە بە چالاکیی پەڕەشووت، یان فڕینی ئاسمانی. چەندین چالاکی و فیستیڤاڵیان بۆ ئەنجامداوە. لە گرنگترینیان، بەشداری لە فیستیڤاڵی ساڵی ٢٠١٨ لە شاخی (باڵامبۆ) لە ناوچەی نەورۆڵی، کە چەندین یاریزانی وڵاتی ئێران و تورکیا بەشدارییان تێدا کرد.

زیاتر بزانە
یانەی وەرزشی

هەڵەبجە

یانەی وەرزشی هەڵەبجە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستانەوە مۆڵەتی فەرمی پێدراوە، ئەم یانەیە یەکەم یانەی وەرزشییە، کە لە هەڵەبجەدا دامەزرابێت، کار و چالاکیی وەرزشیان لەم بەشانەدا ئەنجامداوە: (تۆپیپێ، تۆپی بالە، تپی باسکە، تۆپی دەست، تۆپی سەرمێز، کاراتی، شەترەنج، ماڕاسۆن و... هتد). یەکەم دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەڵەبجە ئەمانە بوون: ساڵح محەممەد (سەرۆک)، سەڵاحەدین حەمە‌نووری (جێگری سەرۆک)، ئەختیار سدیق (دارایی)، عوسمان فەرەج (سکرتێر)، نەبەز مەحموود کاکە شێخ (ئەندام)، محـەممەد فەرەج عـەبدوڕەحمان (ئەندام) عـابید عـەبدوڵا (ئەندام).

زیاتر بزانە
یانەی وەرزشی