ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

330 بابەت

قریشکەی بەردەم سێوەکان

بەرهەمی بەشی ڕۆشنبیری هونەریی قەزای سەیدسادق و گروپی هزر و هونەری بڕیارە. نوسین و دەرهێنانی (جەمال محەممەد سەوزە "ئازاد سەوزه")، بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد جەلال، جلوبەرگ و سینۆگرافیا: ئازاد سەوزە و نزار حەمید قاجری، ئەکتەرەکان: کیژە عوسمان، هێمن عەبدولقادر تەپەڕەشی، ئازاد سەوزە و تەکنیک و کاری هونەری: سۆران عەبدوڵا ئەحمەد، گۆران عەبدوڵا ئەحمەد، ژیان حەمەخان، ڕاییکردنی موزیک: بەهرە ئەحمەد قادر، وێنەگری فۆتۆگراف: هەڵۆ جەباری، لە چوارچێوەی سی و یەکەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ناوبازاڕی گشتیی قەزای سەیدساق ڕۆژی: ١٦ی ٣ی ٢٠١٩ نمایشکراوە و ئێوارەی هەمان ڕۆژ ٢٠١٩ لەناو حەوشەی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە نمایشکراوەتەوە، ڕۆژی دواتریش لە قەزای شارەزوور لە ناوبازاڕی هەڵەبجەییەکان نمایشکراوەتەوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

قوتابخانەی بۆش

بەرهەمی ئامادەیی پشەسازیی سیروانە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: فاتح عەزیز. ئەکتەرەکانی: (حاسڵ قاسم، بەهمەن عیزەت، ئاراس حسێن، محەممەد قادر، ئارام ئیبراهیم، سەرکەوت نووری، عومەر عەبدوڵا، بەهادین غەریب، موختار سەردار) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: بورهان نعمەت. یاریدەدەری بەرهەم. محەممەد عەبدولڕەحمان، یاریدەدەری دەرهێنەر: مستەفا ئەحمەد. بەڕێوەبەری شانۆ: موحسین کاکە حەمە. ئارایشت: بەشداران. ڕووناکی: محەممەد قادر، سەرکەوت نووری. ئێکسسوار: موحسین جمیل. جێبەجێکردنی: مەریوان محەممەد. دیکۆر: موحسین کاکە حەمە. مۆسیقا: عومەر فەتاح. پۆستەر: ئەسغەر ڕەشید. ساڵی ١٩٨٧ لەسەر شانۆی ئامادەیی هەڵەبجەی کچان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کاپتن ئای

ساڵی ١٩٧٤ لە تەوێڵە نمایشکراوە. لە نوسین و دەرهێنانی: ئەیوب ڕۆستەم. ئەکتەرەکانی: (ئەیوب ڕۆستەم، مالک حەمەعەلی، حەمەساڵح تۆفیق، نیازی عیزەت، ئادەم محەممەد، قازی عیزەت) و چەند کەسێکی تر بوون.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کاوە و زوحاک

یەکێکە لە شانۆگەرییەکانی قۆناغی یەکەمی شانۆ لە هەڵەبجەدا. ساڵی ١٩٤٤ لە ئاهەنگێکی گەورەی نەورۆزدا، لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (ساجد ئاوارە)یە. کۆمەڵێک کەس بەشداریان لەڕۆڵ و نواندندا کردووە. لەوانە (م. محمەد حەوێز، حەمەڕەش، ئەحمەد گۆچان، قالەی ئەحمەد شیرین، ئەحمەد جوتیار، نووری شێخ فەرەج، ئەحمەد غوڵام). ساڵانی دواتر ئەم هونەرمەندانە و چەند هونەرمەندێکی تر دەرکەوتوون و شانۆیی (گڵکۆی تازەی لەیل) و (چاو لەدوو)یان لەلایەن (ئەحمەد دلاوەر، لەتیف عەبدوڵڵا قادر، نەژاد شێخ عارف، سەیفەدین سەی محەممەد) پێشکەشکردووە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کاوەی سەردەم

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجە بووە. نوسین و دەرهێنانی (جەمالی مەلاقادر)ە. ئەکتەرەکان بریتیبوون لە: (نەوزادی حەمەی نانەوا جەمالی حەمەفەرەجی کوێخا، لەتیفی عەبدوڵای قالانە، عبدولڕەحمانی حسێن نانەوا، عیزەتی سەید مەحموود، عەلی دەڵەمەڕی). باسی لە کاوەی سەردەم (مستەفا بارزانی) کردووە. ساڵی ١٩٧٢ لە یادی ١١ى ئازاردا لەسەر کارێزی حاجی ناجی پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کاوەی ئاسنگەر

لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆیی بیارەیە. نوسین و دەرهێنانی: عەلی میرزا عارف. ئەکتەرەکان: (عەلی میرزا عارف، حەمە زەمان، هادی وەستا مەحموود، ئەنوەر کوێخا عارف، ئەمین حەمەوەیس، محەممەد شەوکەت) بوون. ساڵی ١٩٦٣ لە (بیارە) پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کاوەی ئاسنگەر، یان ئەنجامی ئەژدەهاک

بەرهەمی تیپی شانۆی میللیی وەفایی. بەشداریی چالاکیی قوتابخانەکانی پێکراوە. بەشی یەکەمی دەقەکە، لەلایەن گۆرانی شاعیرەوە ساڵی ١٩٥٩ نوسراوە و بە هۆکارێک تەواوینەکردووە. بەشی دووەمی (جەباری حاجی کەرەم خان) تەواویکردووە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل). ئەکتەرەکان: (جەباری حاجی کەرەم خان و دوو قوتابی تر لە پەیمانگای ئایینی هەڵەبجە، نەشمیل حاجی غەفور، چنور ئەحمەدفەرەج، بەرهەم عەلی ئیسماعیل، فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل، سەعید سەید قادر، سەردار عەبدوڵا، سەرۆک عەلی فەرەج) و چەند کەسێکی تر بوون. ٢٠ى ٣ى ١٩٧٧ لە هۆڵی ئامادەیی کچان و دواتر لە گۆڕەپانی پشت قوتابخانەی ئامادەیی هەڵەبجەی کچان، پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کەسی باش

بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە. نوسین: سەنعان فایەق، دەرهێنان: سەردار قادر، ئەکتەرەکان: ڕەزوان ئەبوبەکر، سەنعان فایق، نورس عەبدولڕەحمان، ئیسماعیل، فواد فتحوڵڵا. بەڕێوەبەری بەرهەم: تیپ. جلوبەرگ: فواد فەتاح. میکیاج: لایەق ئەنوەر. مۆسیقا: سامان کەریم، ئێکسسوار: کارزان مەولود. ڕۆژی ١٥ی ٩ی ٢٠٠٨ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کەللەپوچ

بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. نوسینی: ئەنتۆن چیخۆف. ئامادەکردن و دەرهێنانی: ژیوار محەممەد. ئەکتەرەکان: ڕزگار مینبەری، کیژان عوسمان، دیار هەورامی. بەرێوەبەری بەرهەم: ڕێباز گوڵپی. جێبەجێکاری ڕووناکی: ڕوار برزوو. جێبەجێکاری دیکۆر: هاوکار گوڵپی. ئارایشت: سیدرا ڕزگار. کاری دەنگ: ئوسامە عەزیزی، ئیمان قادر. دیزاین. شەماڵ ئەنوەر. لەلایەن گروپی شانۆی خورماڵ ڕۆژانی ١٤ی ١٢ی ٢٠٢٣ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی خۆشناو عەلی شیعە، لە کتێبخانەی گشتیی خورماڵ نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کەلێن

بەرهەمی گروپی کچانی هەڵەبجەیە، بە هاوکاریی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان. بیرۆکە و دەرهێنانی: وەرزێر مەنسور. نواندنی: (ولیان ڕەمەزان زریان حەکیم، چاوان خلیل، توران ئومێد). بەڕێوەبەری شانۆ: پەیمان عەزیز. ڕووناکی: دەرهێنەر. جێبەجێکاری ڕووناکی: عەلی نامیق. دیکۆر: کاست. دەلیل و پۆستەر: سۆران خدر. لە یادی ٢٥ساڵەی کیمیابارانی هـەڵەبجـەدا پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کچانی میراباڵ

بەرهەمی قوتابخانەی ئایندەی بنەڕەتییە. نوسینی دیالۆگ: پشتیوان هەڵەبجەیی. بیرۆکە و دەرهێنانی: هەردی هادی. ئەکتەرەکان: (لاوێن مەریوان، هەنار جەمال، ئەریڤان ئەفراسیاب، ئیمان زانیار، ژیلا ساڵح، ژیلان لوقمان) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم‌: شەوبۆ عەبدالقادر. بەڕێوەبەری شانۆ: نزار زمناکۆ. لە خولی دووەمی شانۆی فیستیڤاڵی گۆراندا بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکان، لە ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هـەڵـەبجـە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کچە فلیمگێڕەوەکە

لە فلیمی (کچە فلیم گێڕەوەکە) کەڵک وەرگیراوە. داڕشتن و دەرهێنانی: وەرزێر مەنسور. ئەکتەرەکان: (توران ئومێد، عەبدوڵا فەتاح، هێدی ئیسماعیل، لەنیا وەسفی) بوون. دیکۆر: تەها ئەڵڵاکەرەم. ڕووناکی: دابان حسێن. پۆستەر و دەلیل: سابات عەباس. بەڕێوەبەری شانۆ: ڕاویار ئەحمەد. فۆتۆگرافەر: ڕێبوار سەڵاح. هاوکاران: هەرێم محەممەد، مەبەست ئازاد. لە ٢٩ی ١٠ بۆ ١ی ١١ی ٢٠١٦لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کچفرۆش

بەرهەمی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی. نوسینی ئەمینی میرزا کەریم. دەرهێنانی ڕەئوف یەحیا. بە نواندنی چەند هونەرمەندێکی سلێمانی ساڵی ١٩٥٨ز لەسەر تەختەی شانۆی هەڵەبجە پێشکەشکراوە. مامۆستا (ع. ع. شەونم)یش دووساڵ پێشتر هەمان شانۆی دەرهێناوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کچی خۆمەو دەیفرۆشم

بەرهەمی تیپی هیوایە. نوسینی (ئەیوب کوێخا ڕۆستەم) ئامادەکردن و دەرهێنانی (سەیفەدین سەیدمحەممەد). ساڵانی ١٩٧٢ بۆ ١٩٧٣ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کراسی بەختەوەری

بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە، نوسین و دەرهێنان: عومەر عەزیز عەلی، ئەکتەرەکان: کارزان مولود، بەختیار فەرەج، دارا حسێن، هوشیار حبیب، سامان کەریم، دیاری مەهدی، بەرزان ئەنوەر، نورس عەبدولڕەحمان. سەرپەرشتی بەرهەم: محەممەد ئەحمەد، سەرپەرشتی شانۆ، دارا حسێن، ئێکسسوار، سانان کەریم، موسیقا، محەممەد ئەحمەد. میکیاج: عومەر عەزیز. لە ٩ی ٤ی ٢٠٠٤ لە هۆڵی کراوەی تەنیشتی لقی یەکگرتووی خورماڵ، لە دوو کاتی جیاوازدا، پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کراسی پیاوێکی بەختەوەر

بەرهەمی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان-لیژنەی هەڵەبجەی شەهیدە. دەرهێنانی (حاسڵ قاسم). ئەکتەرەکان: (حاسڵ قاسم، ڕێبوارفەرەج، پێشڕەو کاکەبرا، ئومێد حەسەن، شاباز نووری، شوان ئەحمەد، یادگار ڕەئوف، سەرخێڵ میرزا، کەیوان کەمال، هێمن عومەر) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: ڕێبوار فەرەج. بەڕێوەبەری بەرهەم: ڕێبوار محەممەد حەسەن. بەڕێوەبەری شانۆ: ئومێد حەسەن، مۆسیقا، لهۆن جەلال. ڕووناکی: کۆساری دەلاک. جلوبەرگ: بەشداران. ساڵی ٢٠٠٢ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کراسی پیاوێکی بەختیار

بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. نوسینی: بیر فۆرییە. وەرگێڕانی: نووری سەعید قادر. دەرهێنانی هێدی ئیسماعیل. ئەکتەرەکان: (هەرێم محەممەد، جوتیار واحید، پێشەوا عەزیز، وریا حەیدەر، بیلال باقی)بوون. لە یادی جیهانیی شانۆدا، ڕۆژی یەکشممە ٢٩ی ٣ی ٢٠١٥ لە هۆڵی پەیمانگا پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کفنی زەرد

بەرهەمی بەشی شانۆی ناوەندی ڕوناکبیریی خورماڵە، نوسین و دەرهێنان: دارا خالد، ئەکتەرەکان: (سەربەست محەممەد، دیدار یاسین، دارا خالد، محەممەد لەتیف، دیاری سدیق، حەبیب ئەمین، سامان کەریم، سالار محەممەد، وشیار حەبیب، دارا خەلیل، بوشرا شەریف، لەیلا عیزەت) بوون. سەرپەرشتیاری گشتی، عادل کۆچەری. بەڕێوەبەری بەرهەم: نەجمەدین عەلی. بەڕێوەبەری شانۆ: فەرحان تاهیر، میکیاج: سامان کەریم. لە گۆڕەپانی دواناوەندیی خورماڵ ٧ی١١ی ٢٠٢٣ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کلیل

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە بە هاوبەشی تیپی مۆسیقای شنروێ پێشکەشکراوە. شێوازێکی تێکەڵە لە شانۆی (گۆرانی و وێنەیی). نوسینی (یوسف العانی) وەرگێڕانی: نزار نووری. دەرهێنانی: ڕێبوار نووری. ئەکتەرەکان: (کامەران ئەحمەد، عوسمان عەبدوڵا، عەبدوڵا حەمەلاو، شادیە عەبدوڵا، سەرگوڵ حەمەڕەشید، جەلال عوسمان، بەرزان عەینەدین، کامەران نووری، غازی نادر، شنروێ ڕەئوف، تەها حەمەرەشید، عەدنان قادر، ئاراس غەفور)، منداڵە بچووکەکان (مازیار عومەر، سەیوان عەلی، ئایار حەمە، کابان محەممەد، ئاهەنگ واحید، ئاڵا محەممەد) بوون. بەشدارانی تیپی مۆسیقا: (ئازاد ساڵح، شوان عەلی، عەزیز حەمەکەریم، ئاراس جەمال، ڕزگارسدیق، عەدنان قادر، فەلاح ئەحمەد). گۆرانی: هوشیار حەمەفەرەج، ئەڵوەن عەلی. کۆرس: فاتمە عەلی، گوڵزار مەجید، زانا محەممەد، فریق عەبدوڵا ڕێکخسنەوەی شیعرەکان: دڵشاد عومەر کاکی و ئیبراهیم هەورامانی. دیکۆر: ئەسغەر ڕەشید. پۆستەر سالار مەجید. دوابەرهەمی تیپی نواندن بووە. لە ٢١ى ٧ى ١٩٨٧ و ڕۆژانی دوایی لە سەر شانۆی مەڵبەندی لاوان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کوا ژنەکەم

بەرهەمی تیپی نواندی هەڵەبجەیە. نوسینی: عەبدولڕەحمانی حسێن نانەوا. دەرهێنانی: لەتیفی عەبەی قالانە، ژمارەیەک لە ئەندامانی تیپ ڕۆڵیانبینیوە. لەسەر شانۆی سانەویی هەڵەبجەی کوڕان لەنێوانی ساڵی١٩٧٢-١٩٧٤ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری
پێشتر 1
...
11 12 13
...
17 دواتر