کلیل

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 491

شانۆگەری

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە بە هاوبەشی تیپی مۆسیقای شنروێ پێشکەشکراوە. شێوازێکی تێکەڵە لە شانۆی (گۆرانی و وێنەیی). نوسینی (یوسف العانی) وەرگێڕانی: نزار نووری. دەرهێنانی: ڕێبوار نووری. ئەکتەرەکان: (کامەران ئەحمەد، عوسمان عەبدوڵا، عەبدوڵا حەمەلاو، شادیە عەبدوڵا، سەرگوڵ حەمەڕەشید، جەلال عوسمان، بەرزان عەینەدین، کامەران نووری، غازی نادر، شنروێ ڕەئوف، تەها حەمەرەشید، عەدنان قادر، ئاراس غەفور)، منداڵە بچووکەکان (مازیار عومەر، سەیوان عەلی، ئایار حەمە، کابان محەممەد، ئاهەنگ واحید، ئاڵا محەممەد) بوون. بەشدارانی تیپی مۆسیقا: (ئازاد ساڵح، شوان عەلی، عەزیز حەمەکەریم، ئاراس جەمال، ڕزگارسدیق، عەدنان قادر، فەلاح ئەحمەد). گۆرانی: هوشیار حەمەفەرەج، ئەڵوەن عەلی. کۆرس: فاتمە عەلی، گوڵزار مەجید، زانا محەممەد، فریق عەبدوڵا ڕێکخسنەوەی شیعرەکان: دڵشاد عومەر کاکی و ئیبراهیم هەورامانی. دیکۆر: ئەسغەر ڕەشید. پۆستەر سالار مەجید. دوابەرهەمی تیپی نواندن بووە. لە ٢١ى ٧ى ١٩٨٧ و ڕۆژانی دوایی لە سەر شانۆی مەڵبەندی لاوان پێشکەشکراوە.

سەرچاوەکان:

  1. مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە، عبدالله حەمەلاو، چاپخانەی هەواڵ، ٢٠٠٠، ل٨٠-٨٧.
  2. چیرۆکەکانی شار، کۆچەر میرزا، کتێبی سێیەم (مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە)، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕێدار، ٢٠٢٢، ل٢٣٠-٢٣١، ٢٨٣ -٢٨٦.
  3. هەڵەبجە لە ئامێزی مێژوودا، حەکیمی مەلا ساڵح، بەرگی چوارەم، (شانۆ-مۆسقا) چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ٢٠١٤، ل١٤٧.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هەڵەبجە... خوێن

بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی: هیدایەت عوسمان. دەرهێنانی: نەژاد شێخ کامیل. ئەکتەرەکان: (نەژاد شێخ کامیل، کۆچەر نووری، جەلیل سەعید، یاسین سەعید، سائیب محەممەد، ڕزگار سەلیم، دیلمان محەممەد، هاوار حەمەنەزیم، سەرکەوت مارف، محەممەد عەبدوڵا، شادان ئەکرەم، عەمار نەجمەدین، نەریمان فەیزوڵڵا، نەوزاد خەیاڵ، سەنگەر مەولود، ئاوێزان محەممەد، چۆمان محەممەد، ئاوارە سەیفەدین) بوون. بەڕێوەبەری شانۆ: کۆچەر نووری. دیکۆر: ناسیح فایەق. مکیاژ: ڕزگار سەلیم. جلوبەرگ: جلیل سەعید، یاسین. ڕووناکی: ناسیح فایەق. لە ١٦ی ٣ی ١٩٩٨ لە هۆڵی میدیا لە هەولێر پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەڵەبجە و هەتوان

بەرهەمی قوتابخانەی هونەریی هاوکارە. نوسین و دەرهێنانی: وەرزێر حەمەسەلیم. ئەکتەرەکان: وەرزێر حەمەسەلیم، کەمال شێخ نووری، ڕێناس عومەر، بەختیار محەممەد، ئاراس محەممەد. ئێکسسوار: ڕێباز حەسەن، دیکۆر: وەرزێر حەمەسەلیم، جلوبەرگ: سامی شێخ نووری، ڕووناکی و دەنگ: حەسەن حەمەئەمین. لە چواردەهەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٨ی ٣ی ٢٠٠٢ لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەڵەبجە و هێرۆشیما لە ژوانی زامێکدا

بەرهەمی (تیپی شانۆیی خەبات)ی سەر بە کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (جەمال حەمەعەلی). ئەکتەرەکان: (سەریاس عەلی، جەمال حەمەعەلی، بەهار جەمیل، شیرین هادی، سەرکەوت مارف، تریفە لەتیف، شادان عەلی، هونەر سلاح، لانە عەبدوڵلا، عوسمان محەممەد) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: نامیق هەورامی، ڕووناکی: مەریوان جەلال (مەریوان هەڵەبجەیی). جلوبەرگ: بەشداران. ئێکسسوار: دەرهێنەر. موسیقا: سەباح عومەر، عەباس کوردی. میکیاج: سۆران عوسمان. ١٧ی ٣ی ١٩٩٦ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەڵەی دکتۆر

لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆی هەوارمانە. نوسینی (ستار ئەحمەد سەعید) و دەرهێنانی (جەمال حاجی حەمەوەیس). ساڵی ١٩٩٢ لە (بیارە) پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەڵگەڕاوەی ژمارە چوار

بەرهەمی (ئامادەیی هەڵەبجەی کچان)ە. نوسینی: وەرزێر مەنسوور. دەرهێنانی: ئیزهار ڕەحمان. ئەکتەرەکان: (سروشت سامان، ئایە بڕیار، ڕاز هێمن، ئایدیا بێستوون) بوون. لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٨ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان پێشکەشکراوە. خەڵاتی سێیەمی باشترین دەرهێنانی بردووە. (ڕاز هێمن) خەڵاتی سێیەمی باشترین ئەکتەری کچی بردووە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەناسەیەک بۆ ئاشتی

بەرهەمێکی شانۆییە. شەقامە. بەرهەمی شانۆکارانی هەڵەبجەیە. بیرۆکە و دەرهێنانی: هێمن ڕەحیم. ئەکتەرەکان: (چاوان خەلیل، ئاودێر شیروان، وەرزێر مەنسوور، بەمۆ فریاد، جیهان جەلال). دیکۆر: هێمن مۆنالیزا، شاڵاو ئەحمەد. ڕووناکی: ڕابەر ئیبراهیم. دەنگ: دەرهێنەر. ١٦ی ٣ی ٢٠١٥ بەرامبەر مۆبیلیاتی شاهۆ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری