ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

330 بابەت

ئازادیخوازان

بەرهەمی تیپی شانۆی خەباتی کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانە. نوسینی: برهان نجیب ڕۆبیتان. دەرهێنانی: بەرزان حامید سەعید. ئەکتەرەکانی (بەرزان حامید، سەریاس عەلی، ئیدریس ڕەفعەت، نەژاد کەریم، هاوار حەمە نەزیم، عوسمان محەممەد) بوون. بەڕێوەبەری شانۆ: سەریاس عەلی. ڕووناکی: کۆچەر عەزیز. موسیقا: دەرهێنەر. دیکۆر: بەشداران. ئێکسسوار: محەممەد کەریم. ڕۆژی ١٦ی ٨ی ١٩٩٣ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئازادی

ڕۆژی ١٤ی ٧ی ١٩٥٩ لە یەکەم ساڵیادی شۆڕشی ١٤ تەمووز لە گۆڕەپانی شارەوانیی تەوێڵە پێشکەشکراوە. ناوەڕۆکەکەی تایبەت بووە بە ستەمکردن لە جوتیاران و زەحمەتکێشان. ئەکتەرەکانی (عەلی قادر ئاغا، حسێن محەممەد غەفور، ئەحمەد حاجی عەلی، بارام سەعدی بەگ، جەمال سەعید سێلە، عوسمان محەممەد ساڵح "مامۆستا عوسمان هەورامی") بوون.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئاسوودەیی ماڵێک

بەرهەمی ئامادەیی شەهیدانی کیمیابارانە. نوسینی: محەممەد جەزا. دەرهێنانی: ئەسمەر ڕەشید. ئەکتەرەکانی (ئازیز ئیدریس لەتیف، ئاڤان مەحموود ئەحمەد، لانە ئیدریس حامد، هێلین فواد ئاغا، سروشت سەباح حەمەئەمین، ڕەیان فارس حەمەکەریم، ئانیا محەممەد عەبدوڵا) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: سوهام بەکر عەبدول. کارە هونەرییەکان: مەبەست ئەدیب ئەلیاس، تیشک ساماڵ ئیبراهیم. لە خولی دووەمی شانۆی فیستیڤاڵی گۆراندا بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکان لە ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئافاتی عیشق

بەرهەمی وێستگەی هونەریی هەڵەبجەیە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: بەرزان حامید. دەقە شیعرییەکان: شێرکۆ بێکەش، دلاوەر قەرەداغی، ڕەفیق سابیر. (ئەکتەرەکان (سمیعە محەممەد، تەحسین کەریم، هیدایەت عوسمان، جوانڕۆ مەحموود، نەوشیروان محەممەد، بێستون ئەحمەد، سەریاس عەلی، مەهاباد عەبدوڵا ئیسماعیل عومەر، ڕێبوار فەرەج، میران مستەفا، پێشەوا فایەق، بەفرین فەخۆرەدین). بەڕێوەبەری بەرهەم: ڕێبوار محەممەد حەسەن. بەڕێوەبەری شانۆ: ئیدریس عەلی. یاریدەدەری دەرهێنەر: هیدایەت عوسمان. مۆسیقا: دەرهێنەر. ڕاییکردنی مۆسیقا: حاسڵ قاسم. سینۆگرافیا: بەشداران. سروودی کۆتایی: ئیبراهیم هەورامانی. ئاواز و وتنی: نەجم محەممەد. ١٧ی ٣ی ١٩٩٦ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئاکامی لە خۆبایی

بەرهەمی (قوتابخانەی مەولەویی بنەڕەتی)یە. نوسینی: ئیبراهیم ئەبو ئەلخەیر. وەرگێرانی: سالم مەجید. دەرهێنانی: لەیلا حەمەڕەشید. یاریدەدەری دەرهێنەر و ئاواز و دابەشکردن: باکۆ ئەفراسیاب. بەڕێوەبەری بەرهەم: هەردی عیزەت. ئەکتەرەکانی (دینا فەهمی، ئایدیا ئاکۆ، سارینا بڕیار، ئالیا سەروەت، ڕێڤان عەلی، شنیا میران، شنیا ئەنوەر، لیا یاسین، ژیلا عوسمان، گۆنا عومەر، ئانا عیرفان) بوون. لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٧ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئاواتێکی خنکاو

لە نوسینی: سەنعان فایەق هانەدنی. دەرهێنانی: لایق ئەنوەر. ڕۆژی ٢١ی ٣ی ٢٠١٠ لە ناوبازاڕری شارۆچکەی بیارە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئاوێنە

لە بەرهەمەکانی تیپی هونەریی هەورامانە. نوسین و دەرهێنانی: ڕێبین تەوێڵەیی. ئەکتەرەکانی (ئەیوب ڕۆستەم، ئەرسەلان ڕەزا، نەریمان فەیزوڵڵا، ڕێبین تەوێڵەیی، نەوزاد فەتاح، ئیسماعیل حاجی محەممەد، دکتۆر نایب فەیزوڵڵا، ئەکبەر سدیق، غالب عەبدولقادر و چەند ئەکتەرێکیش وەک کۆمبارس). ساڵی ١٩٩٢ لە ناو بازاڕی تەوێڵە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئاوێنە شکاوەکە

بەرهەمی هاوبەشی گروپی هونەریی دەرەیمەڕ و تیپی نواندنی خورماڵە. نوسین: عەفان عوسمان، دەرهێنان: سامان کەریم. ئەکتەرەکان: لایەق ئەنوەر، هۆشمەند حەمەکەریم، سینا عەبدولڕەحمان، مزەفر ڕۆستەمی، ئیسماعیل ساڵح، عەفان عوسمان. بەڕێوەبەری هونەر، گروپی هونەری دەرەیمەڕ، سەرپەرشتیاری شانۆ، سەردار قادر. مۆسیقا: کارزان مەولود، ڕووناکی، میقداد دەرەمەڕی، مکیاژ، کوردە قادر، ئێکسسوار، مەریوان مەعسوم. لە ٢٩ی ٣ی ٢٠١١ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئاوێنەی دواڕۆژ

بەرهەمی تیپی هونەریی پێشەنگە. لە نوسینی: عوسمان حەمەکەریم. دەرهێنانی: نووری حسەین. ساڵی ١٩٩٥ لە یاریگای گوندی ئەحمەدئاوا نمایشکراوە. هەریەک لە (عومەر عەزیز، نەجمەدین حەمەعەلی) کاری نواندنیان تێدا کردوووە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئایندە

بەرهەمی گروپی هونەریی دەریمەڕە. لە ٢٠ی ٤ی ٢٠١٢ لە گوندی (دەرەیمەڕ) و لە ڕۆژی فیستیڤاڵی گوندەکەدا پێشکەشکراوە. ‌نوسینی: عەفان عوسمان، دەرهێنان: سەردار قادر. ئەکتەرەکانن (فایەق هەورامی، سەنعان فایەق، عەفان عوسمان) بوون‌.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئەحەشێت ١

بەرهەمێکی شانۆییە. بەرهەمی تیپی شانۆیی زریانە. نوسینی: فواد هاشم. ئامادەکردنی: ئامانج حەسەن. دەرهێنانی: گۆران حەمەئەمین. ئەکتەرەکان: (گۆران حەمەئەمین، ئەحمەد حەمەڕەشید، ئەیوب ئەمین، ئاشتی عەبدوڵا، سۆران هەیاس، ئامانج مەحموود، شەماڵ ڕەحمان، جەلال کەمال، ڕێبوار سابیر، موەفەق جەزا، ئاری عومەر). بەڕێوەبەری بەرهەم و یاریدەدەری دەرهێنەر: محەممەد عەبدوڵا (ئاشتی). بەڕێوەبەری شانۆ: ئەحمەد حەمەڕەشید. دیکۆر، ڕووناکی: دەرهێنەر. جێبەجێکردن: بەشداران، تەیمور ڕەئوف. پۆستەر: ئامانج کەریم. خۆشنوس: غەریب خطاط. مۆسیقا: دەرهێنەر. جێبەجێکردنی: تەیمور ڕەئوف. ئارایشت: بەشداران. ڕۆژی ٦ی ٢ی ١٩٩٣و ڕۆژانی دوایی، لەهۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئەحەشێت ٢

بەرهەمی تیپی شانۆیی شەهید نیازییە. ئامادەکردنی: گۆران حەمەئەمین. دەرهێنانی: حەیدەرە سوور. ئەکتەرەکان (حەیدەرەسوور، ئاوات عومەر، لوقمان عەزیز، عەدنان محەممەد، ئەختیار عەزیز، جەوهەر محەممەد، سەعدون محێدین، ئادەم محەممەد، ڕێزان بەشیر حەمە سەلیم، شلێر ئادەم) بوون.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئەرک و ماف

بەرهەمی گروپی هاوچەرخە و بە هاوکاری گەنجانی ڕێکخراوی N.P.Aی نەرویجی بەرهەمهاتووە. نوسین و دەرهێنان: عومەر عەزیز عەلی. ئەکتەرەکان: بەرزان ئەنوەر، لایەق، ئەنوەر، سامان کەریم، هۆشمەند حەمەکەریم، ئیسماعیل ساڵح، دیاری مەهدی، فەرحان تاهیر. بەڕێوەبەری بەرهەم: فاتیح زاهیر. بەڕێوەبەری شانۆ: سامان کەریم. دیکۆر: لایەق ئەنوەر. ڕووناکی: فەرحان تاهیر. میکیاج: بەرزان ئەنوەر. جلوبەرگ: دیاری مەهدی. ئێکسسوار: هۆشمەند حەمەکەریم. مۆسیقا: محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری هۆڵ، دیاری خالد. ڕۆژی ٦ی ١٠ی ٢٠٠٦ لە هۆڵی ناوەندی ڕوناکبیریی خورماڵ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئەفسوونەکانی کاتا و کالی

بەرهەمی (قوتابخانەی ئایندەی بنەڕەتی)یە. بیرۆکە: نازیلا ئەمینی. نوسینی: هەردی هادی. دەرهێنانی: شەوبۆ عەبدالقادر. بەڕێوەبەری شانۆ: مەهاباد جەعفەر. جلوبەرگ: هاوسەر جەمال. دیکۆر: ئەژین عەبدوڵا. موزیک و دەنگ: یاسین عەلی. ڕاییکردنی کارە هونەرییەکان: بەدیعە سەعید. ئەکتەرەکان (بارین دیاری، بیتا ڕەفیق، ئیمان زانیار). لە سێیەمی خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، لە ڕۆژی ٧ی ٣ی ٢٠٢٣ کات ٢: ٣٠ پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان پێشکەشکراوە. ئیمان زانیار خەڵاتی یەکەم و بیتا ڕەفیق دووەم و بارین دیاری چوارەمی باشترین ئەکتەری کچیان بردووە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئەمرەکەی بەگم

نوسینی (یوسف العانی) ئامادەکرنی. ڕەئوف یەحیا. ساڵی ١٩٦٠ لە هۆڵی ناوەندی کوڕان پێشکەشکراوە. ئەندامانی بزووتنەوەی هونەری لە هەڵەبجە، جارێکیتر ئامادەیان کردووەتەوە و لە ساڵی ١٩٦٥ پێشکەشیانکردووە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئەم کورسییە جێناهێڵم

بەرهەمێکی شانۆییە. لە چالاکییەکانی بەشی شانۆیی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. نوسین و دەرهێنانی: دەلیل جەمال. ئەکتەرەکان (ڕەهێڵ سەفادین، ئاری ئەمین، محەممەد جەزا، موسا سان ئەحمەد، ئاودێر ئەمیر، ڕامیار سەڵاح، دیوان سالار، خەندە سەڵاح، بەفراو غەریب، وەرزێر محەممەد)بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر، سەرپەرشتیاری هونەریی ئالان هادی. بەڕێوەبەری شانۆ: شیروان ئەحمەد. بەڕێوەبەری بەرهەم: یاسین عەزیز. ڕووناکی و جلوبەرگ: ئالان هادی. دیکۆر: عەلا ڕەمەزان. مکیاژ: بەفراو غەریبز موزیک: فەرهاد فایەق. هاوکاران (گەشاو محەممەد، ژوان وریا، هیوا عەبدوڵا، ڕاڤیار نەوزاد). لە ڕۆژی جیهانی شانۆدا (٢٨-٣٠ی ٣ی ٢٠٠٩ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئەنجامی دیکتاتۆر

یەکێکە لە بەرهەمی هونەرمەندە هەڵەبجەییە ئاوارەکان دوای بۆردومانی ساڵی ١٩٧٤. نوسین و دەرهێنانی (ڕێبوار ئەحمەد غوڵام) بە هاوکاری و یارمەتیدانی (فەوزی ڕەشید ڕەسام). ئەکتەرەکان: (حەمید ئەحمەد خەرامان، فەوزی ڕەشید، عەبدولقادر حەمەڕەشید، عەلی خورماڵی، نادر حاجی کەریم، حسەینی بەرید، مەحموود خورماڵی، فریاد شێخ حەسەن، جەلال زاگرۆس، حەمەسەعید ئەحمەد، عیرفان محەممەد، عەدنان محەممەد) بوون. سێ ڕۆژ لە ئۆردوگای (ئەنزڵ - سەرپێڵی زەهاو) پێشکەشکراوە. لە سەرخواستی (مەلا بەختیا) بەرپرسی لقی لاوانی دیالە، براوەتە محمودقەجەر و لەوێش پێشکەشکراوە. لەلایەن لیژنەیەکی هونەرییەوە هەڵبژێردراوە ببرێتە فیسیڤاڵی گەلان لە وڵاتێکی ئەوروپیدا. بەڵام بە هۆی نسکۆی شۆڕشی ئەیلوولەوە، ڕێکنەکەوتووە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئەنجامی زۆرداری

شانۆگەرییە. نوسینی: ساجد ئاوارە. ساڵی ١٩٥٨-١٩٥٩، لەسەر تەختەی شانۆی هەڵەبجە بۆ ماوەی دە ڕۆژ پێشکەشکراوە. ئەکتەرەکانی بریتیبوون لە: (نووری شێخ فەرەج، ڕەئوفی ئەحمەد بارام، جەمال حسێن عەزیز، هۆگر مەحموود) و چەند قوتابیەکی تر. هەر لەنێوان ساڵی ١٩٥٠ بۆ ١٩٦٠دا کۆمەڵێک هونەرمەند بناغەی شانۆی هەڵەبجەیان بە تەواوی دامەزراند و چەندین شانۆیی تر نمایشکراون. وەک (پیزە ورگم تەقی، زێڕین، پیلان، پیسکە، ساڵی دوو درۆ،..هتد)، کە بۆ یەکەمجار لەو ساڵانەدا ئەکتەری کچ بەشداریکردووە. لەوانە (پەری جەمال خەفاف، پەخشان حاجی ئەمین، ڕوناک تۆفیق، بەهیە فەرەج قەساب، خاتوزین حاجی ئەمین).

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئەنجومەنی ئاوایی

بەرهەمێکی شانۆییە. بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەی شەهیدە. نوسینی: وەرزێر حەمەسەلیم. دەرهێنانی: جەلیل سەعید. ئەکتەرەکان: (ڕێبوار فەرەج عارف، محەممەد عەبدوڵلا ئەحمەد، ئاری ئەمین محەممەد، ئەردەڵان ڕەمەزان هەمیرخان، کاوان عەلوان ڕەحیم، هاوکار دلێر عویمان، کۆچەر نووری عەبدوڵا، ئایار عومەر حەمەئەمین) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: ڕێبوار فەرەج، محەممەد عەبدوڵا. بەرێوبەری شانۆ: کۆچەر نووری. یاریدەدەری بەڕێوەبەری شانۆ: بەهێز ڕەئوف. ڕووناکی: ئاری عومەر. دانانی موزیک: بەرهەم جەلال. جێبەجێکاری موزیک: زانست پەیام. دیزاینی جلوبەرگ: گەشاو نووری. ئامادەکردنی جلوبەرگ: تارا نووری. ئارایشت: ولیان ڕەمەزان. دیزاینی پۆستەر و فلێکس و داوەتنامە و دەلیل: ئەردەڵان کاکەیی. دانان و نەخشەی دیکۆر: حەسەن موراد، هێمن حەمەکەریم. فۆتۆگراف: دەرهێنەر. ٢٣ی ٤ی ٢٠١٣لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ئەوەی هەڵخەڵەتاو هەڵخلیسکا

شانۆیەکی کۆمیدییە. بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەی ساڵانی حەفتاکانە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (جەمالی مەلا قادر)ە. ساڵی ١٩٧٢ لەسەر شانۆی سانەویی هەڵەبجەی کوڕان پێشکەشکراوە. ئەکتەرەکانی: (غازی مەلا عەلی، مستەفا کەمال خەفاف) و چەند ئەکتەرێکی تر بوون.

زیاتر بزانە
شانۆگەری
1 2
...
17 دواتر