ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

330 بابەت

کوێخا

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (جەمالی مەلا قادر)ە. ئەکتەرەکان: (عەبدوڵڵای حەمەخانەڕۆڵە، محەممەد مەعروف شاه، سەعید مەلا محەممەد، جەمالی حەمەفەرەجی کوێخا، تەهای حاجی شێخ حەمەمین) بوون. ساڵی ١٩٧١ لەسەر شانۆی سانەویی هەڵەبجەی کوڕان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کوێخای گوند

بەرهەمی تیپی هونەریی پێشەنگە. نوسینی: عوسمان حەمەکەریم. دەرهێنانی: نووری حسەین. ئەکتەرەکانی: (عومەر عەزیز عەلی، عوسمان حەمەکەریم، فاتیح زاهیر)بوون. ساڵی ١٩٩٧ لە سەیرانگای (دوازدە ئیمام) نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کۆتایی خراپەکاری

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجە. نوسینی: سەیفەدین سەید محەممەد. دەرهێنانی: ئەحمەد شاه. ئەکتەرەکانی: (جەزا حەمەکەریم چایچی، تۆفیق نانەوا، فەرەیدون، نەژاد شێخ عارف)بوون. ساڵی ١٩٧٠ پێشکەشکرا.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کۆتری ئاشتی

کۆتا بەرهەمی تیپی شانۆیی بیارەیە. نوسین و دەرهێنانی: حەمەڕەشید هەورامی. بە بەشداری ئەندامانی تیپ: لەوانە عەلی میرزا عارف، حەمەعەلی حەسەن، خەلیل عەبدولڵا، ئەنوەر کوێخا عارف، ئەمین حەمەوەیس..هتد. دوای پێشکەشکردنی ئەم شانۆیە، تیپی بیارە هەڵوەشاوەتەوە، تا ساڵی ١٩٧٠.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کۆچی هەتا هەتایی

یەکێکە لە بەرهەمەکانی تیپی نواندنی هەڵەبجە. دەقەکە هی نوسەی ڕووسی (تۆڵستۆی)یە. ئامادەکردنی. شێرکۆ محەممەد سەعید و پێداچوونەوەی (عەبدوڵا حەمەلاو)ـە، دەرهێنانی (کامەران ئەحمەد). ئەکتەرەکان: (شێرکۆ محەممەد سەعید، عوسمان عەبدوڵا، ڕێبوار نووری، سەڵاحەڕەش، جەلال عوسمان، عەبدوڵا حەمەلاو، عومەر فایەق، مەلا یاسین، بەرزان عەینەدین، کامەران ئەحمەد، هیوا عەلی، محمود عەلی، نیهایەت عوسمان، فاتمە عەلی) بوون. شانۆکە بە دەنگی هونەرمەند هوشیار حەمەفەرج لەگەڵ تیپی مۆسیقای هەڵەبجە دەستپێکراوە. جلوبەرگ: نزار نووری. پۆستەر: ڕجا محەممەد عەلی. ڕووناکی: حەمەڕەشید حەمەلاو. جێبەجێکاری دیکۆر: ئەسغەر ڕەشید و عیزەت عەزیز. لە ٥ى ٢ى ١٩٨٤ز بۆ ماوەی هەفتەیەک لە سەر شانۆی مەڵبەندی لاوان پێشکەشکراوە. لەم شانۆیەوە بینەری نێر و مێ لە یەک ڕۆژدا چوونەتە نێو هۆڵەوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کۆمیدیای ئەفسوناوی

بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجەیە. نوسینی: ڕەئووف حەسەن. دەرهێنانی نەژاد شێخ کامیل. ئەکتەرەکان: (نەژاد شێخ کامیل، تەحسین کەریم، ڕێبوار فەرەج، گەشاو نووری، تارا نووری، بێخاڵ ئەحمەد، عیرفان کامیل، حەسەن عەبدوڵا، عمار نەجمەدین) بوون. مۆسقا: هاوار حەمەنەزیم، کۆچەر نووری. ڕووناکی: ئیدریس عەلی، نەریمان فەیزوڵڵا. دیکۆر: دەرهێنەر. میکیاج: کۆچەر نووری، تانیا ئەحمەد. جلوبەرگ: بەشداران. کامەران عەلوان، بێخاڵ ئەحمەد، کۆچەر نووری. ساڵی٢٨ی ٩ی ١٩٩٤ (٥)ی هاوێنە لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کیژۆڵەیەک لە نێوان سوور و سپی

بەرهەمی (قوتابخانەی سەردەشتی بنەڕەتی)یە. بیرۆکە و نوسین و دەرهێنانی: دانا ئیسماعیل. یاریدەدەری دەرهێنەر: هاوسەر ئەمین، چنار سدیق. بەڕێوەبەری بەرهەم: هیوا حەمەکەریم. ئەکتەرەکان: (کانی یادگار، ژوان محەممەد، تنۆک سەردار، ئارینا ئیقباڵ، پەریا هاوار، پاراو هاوسەر، یوسرا عومەر، ئایان ئیبراهیم) بوون. لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٧ی ٣ ی ٢٠٢٣ کات ١١ی سەرلەبەیانی، لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران پێشکەشکراوە. دووەم خەڵاتی باشترین دەرهێنانى بردووە و یەکەم خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ دراوە بە (کانی یادگار).

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کێشە

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجە. ساڵی ١٩٧٩ یان ١٩٨٠ بەشداری فیستیڤاڵی شانۆیی (ئامێدی)ی دەزگای ڕۆشنبیری بۆ تیپەکانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی کردووە. لە نوسین و دەرهێنانی (حەکیم مەلاساڵح)ـە. بەپێی مەرجەکانی فیستیڤاڵەکە نوسراوە. ئەکتەرەکان: (بەهادین حاجی بەکر، عەبدوڵڵای حەمەلاو بەگ، یاسین محەممەد ئەحمەد، کامەرانی ئەحمەدی کارەبا، شێرکۆ محەممەد سەعید قەساب، سەڵاحی حاجی عەلی، فواد حەمەفەرەج نانەوا، عەلی محەممەد چاوڕەش) بوون. مەلایاسین کاری دیکۆرەکەی جێبەجێکردووە و لەسەر ڕێبازی برێخت پێشکەشکراوە و چوار خەڵاتی فیستیڤاڵەکەی بردووە. خەڵاتی نوسیین و دەرهێنان و دیکۆر و باشترین ئەکتەر. هەمان شانۆ ساڵی ١٩٨٣ لەسینەماکەی هەڵەبجە بەبێ بوونی (حەکیم مەلاساڵح) و بە نواندنی: (مەحموود عەلی قادر، سەڵاح حاجی عەلی، عەبدوڵڵا حەمەلاو، هیوا عەلی، شێرکۆ محەممەد سەعید، حەلال عوسمان، یاسین محەممەد ئەحمەد، عومەر فایەق، عەلی حەمەئەمین، سەڵاحەڕەش) پێشکەشکراوەتەوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کێ کردی و کێ خواردی

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە. نوسینی (ئومێدی نووری باتە) و دەرهێنانی (تەهای حاجی شێخ حەمەمین). جەمالی مەلاقادر و چەند هونەرمەندێکی تری نواندنی هەڵەبجە ڕۆڵیانگێڕاوە. لەسەر شانۆی سانەویی هەڵەبجەی کوڕان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

گەڕانەوە بۆ ژیان

بەرهەمی تیپی شانۆیی بێروونە. نوسین و دەرهێنان: دارا خالد دێکۆنی، ئەکتەرەکان: (نیگار خالد، بێروون فەرهاد، سالار محەممەد، خەرمان عومەر، ژیوای دیاری، کیژان نەجمەدین، ساڤی والی، فەرمان محەممەد، ئەحمەد فائق، هەنار عەبدولڕەحمان، شیکان کەریم، ژینۆ عومەر، سەربەست حەمەعارف، زەیتون سەعدی، سامان کەریم، دلۆڤان محەممەد، کیژان فایق، نیان فایق) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: کارزان مەولود، ئارایشت و جلوبەرگ: سامان کەریم. مۆسیقا: هۆشمەند حەمەکەریم. ئێکسسوار: فەرحان تاهیر. ڕۆژی ١٧ی ٣ی ٢٠٠٩ یادی ٢١ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و دەوروبەریدا، لە یاریگای گشتیی خورماڵ پێشەکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

گەشتی پادشا

بەرهەمی لیژنەى هەورامان، هونەرمەندانی خورماڵ، یەکیێتی هونەرمەندانی کوردستانە. نوسین: زەکریا تامر. ئامادەکردن و دەرهێنان: محەممەد سابیر. نمایشکاران: سەربەست محەممەد عارف، لایەق ئەنوەر، دیاری سدیق، سامان کەریم، هۆشمەند محەممەد، هەورامان محەممەد، دارا خەلیل، کارزان مەولود. بەڕێوەبەری بەرهەم: عابد کۆچەری. بەڕێوەبەری شانۆ: فەرحان تاهیر. دەنگ: ئالان تاهیر. مکیاج: سامان کەریم. ڕۆژی ٢٠ی٢ی ٢٠٠٦ لە تەلاری ڕێکخراوە دیموکراتییەکان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

گەل چاوەڕێتە

بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە. نوسین: عومەر عەزیز عەلی. دەرهێنان: سامان کەریم، ئەکتەرەکان: لایەق ئەنوەر، نورس عەبدولڕەحمان، وریا گوڵپی، هۆشمەند حەمەکەریم. بەڕێوەبەری بەرهەم: لایەق ئەنوەر. بەڕێوەبەری شانۆ: نورس عەبدولڕەحمان، مۆسیقا: محەمەمەد ئەحمەد. میکیاج: هۆشمەند حەمە کەریم. ڕۆژی ٥ی ٧ی ٢٠٠٦ لە هۆڵی کراوەی تەنیشت لقی یەکگرتووی خورماڵ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

گەمەکە لەودیو سنور تەواودەکەین

بەرهەمێکی شانۆییە. بەرهەمی گروپێک لە شانۆکارانی هەڵەبجەیە. نوسینی: سەڵاحەڕەش. دەرهێنانی: بەرزان حامید. ئەکتەرەکانی: (هاوار حەمەنەزیم، سەریاس عەلی، محەممەد عەبدوڵا، ئەردەڵان کاکەیی، بەرزان حامید) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: سەریاس عەلی. بەڕێوەبەری شانۆ: هەڵاڵە عومەر. مۆسیقا: محەممەد جەلال. ڕووناکی: شوان سۆسەکانی. جلوبەرگ: بەشداران. بەشداری فیستیڤاڵی باخی میری کردووە. لە ١٤ی ١٢ی ٢٠٠٦ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

گەمەی میر و وەزیر

بەرهەمی لقی هەڵەبجەی شەهیدی کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانە. نوسینی (البوصبری عبدالله). دەرهێنانی: ئاری محەممەد ئەمین. ئەکتەرەکان: (ئاری محەەدئەمین، جەلال عوسمان، سەمیعە محەممەد، هەڵاڵە عومەر، یاسین ئەحمەد فەرەج، نەوزاد سەلام (کەرکوکی)نازم محەممەد، ڕێبوار محەممەد، بێستون قادر، یاسین ئەحمەد، حکمەت فایەق، مەحموود حەمەئەمین) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: فاتیح عەزیز. بەڕێوەبەری شانۆ: یاسین ئەحمەد. ڕووناکی: دەرهێنەر. جێبەجێکردنی: موحسین کاکەحەمە، یاسین عەبدولڕەحمان. مۆسیقا: وشیار حەمەفەرەج. دیکۆر: دەرهێنەر. جێبەجێکردنی: بەشداران. خۆشنوس: سیروان. ئێکسسوار: ئەسغەر ڕەشید. چاپ: نورەدن حەمەسەعید. ڕاگەیاندن: عیزەت عەزیز مراد. سەرپەرشتی هۆڵ: عەتا عەزیز، بەختیار مستەفا. ٣ی ٥ی ١٩٩٢ و ڕۆژانی دوایی، لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکرا.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

گوڵەکان بەردەوامن

بەرهەمی (قوتابخانەی شەهیدانی خێڵی حەمەی بنەڕەتی)یە. نوسین و دەرهێنانی: فریشتە عەلی عەبدولمحەممەد. بەڕێوەبەری شانۆ: فاتیح محەممەد ئەحمەد. بەڕێوەبەری بەرهەم: نەوشیروان ڕەشید فەرەج. ئەکتەرەکان: (دیما شوان، جەنا ئومێد، لالە عومەر). لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٧ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران پێشکەشکراوە و خەڵاتی باشترین بەرهەمی بردووە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

گۆرانی چایکا

بەرهەمێکی شانۆییە. بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. بەشداریی سێیەمین فیستیڤاڵی شانۆیی قەزاکانی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانی کردووە. نوسینی: چیخۆف. ئامادەکردن و دەرهێنانی: ڕاڤیار نەوزاد. نواندنی (کاروان هادی، خەڵات نەوزاد، زانست پەیام، محەممەد جەزا، شڤان حەمە عەلی، شوان تەها). بەڕێوەبەری بەرهەم: وەرزێر محەممەد. بەڕێوەبەری شانۆ: زانست پەیام. دیکۆر: ڕابەر ئیبراهیم. مکیاژ و جلوبەرگ: مەبەست پەیام. ڕووناکی: تەها ئەڵڵاکەرەم. لە ٢٨ی ٩ی ٢٠١٣ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی چەمچەماڵ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

گۆرانی ماڵئاوایی

بەرهەمێکی شانۆییە. لە چالاکییەکانی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: ڕێبین نامیق. ئەکتەرەکان: (خەڵات نەوزاد، گۆران جەمال) سەماکاران (ژینۆ کەیوان، ئەڤین قوتبەدین، شێنێ حەیدەر، لانە سدیق). هاوکاران (بەرزی حسێن، هەڤاڵ عەلی). موزیک: خەڵات نەوزاد. دیکۆر: عەلا ڕەمەزان. جلوبەرگ: دەرهێنەر. بەڕێوەبەری شانۆ: ئاسۆ ڕەفیق. سەرپەرشتیاری هونەری: هاوکار ساڵح. بەڕێوەبەری بەرهەم: یاسین عەزیز. لە ڕۆژی جیهانی شانۆدا لە ٢٨ بۆ ٣٠ی ٣ی ٢٠٠٩ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

گۆڕستانی چراکان

بەرهەمی قوتابخانەی سازگاری بنەڕەتییە. نوسینی: کارزان عەلی. دەرهێنانی: دەربەست ئەدیب. ئەکتەرەکان: (ڕاز هێمن، ڕاز عوسمان، دیە پشتیوان، هەنسک هونەر، ژینۆ هەورامان، ماریا مەنسوور) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم‌: بەناز عومەر. یاریدەدەری دەرهێنەر: پەریا لوقمان. لە خولی دووەمی شانۆی فیستیڤاڵی گۆراندا بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکان لە ٢٩ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

گۆمی مەنگ

بەرهەمی سەنتەری هەڵەبجەی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانە. نوسینی: ئەنوەر ڕەشید. دەرهێنانی: محەممەد عەبدوڵا (ئاشتی). ئەکتەرەکان: (پێشڕەو کاکەبرا، کەیوان کەمال، ڕێبوار فەرەج، محەممەد عەبدوڵا، ئومێد حەسەن، قاسم ئەحمەد، سەڵاح جەمیل، ئەردەڵان ڕەمەزان کاکەیی، هێمن حەمەکەریم، نەهاوەند شەوکەت، یادگار ڕەئوف، کاروان حسێن، نازدار محمود، بۆژانە موشیر، ساکار سەلام، هێمن عومەر، بنار عوسمان، سەرخێڵ میرزا، جەوهەر عەزیز، بەرزان جەبار، بارام جەلال، دەوران محەممەد، هەردی هادی، هیوا محەممەد، شاهۆ ئەنوەر) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: ڕێبوار فەرەج. بەڕێوەبەری شانۆ: سەڵاح جەمیل. بەڕێوەبەری بەرهەم: ڕێکخراوی ئازادیی لاوان. دیکۆر و جێبەجێکردن: کۆچەر عەزیز، ئیسماعیل حەسەن. مۆسیقا: ئیحسان کەریم. ڕووناکی: کۆچەر عەزیز. ئارایشت: ڕێبوار فەرەج. ئێکسسوار: بەشداران. کۆمپیتەر: مامۆستا تەها. لە ٢ی ٢ی ٢٠٠٣ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

گیانی یانۆرا

شانۆییەکی یەک دیمەنییە. لە نوسینی نوسەری ڕووسی (ئەناتۆلی ڤاسیلیڤیچ لۆناچارسکی)یە. وەرگێڕان و دەرهێنانی (یاسین قادر بەرزنجی). کامەران ئەحمەد و عەبدوڵا حەمەلاو، یاردەدەری دەرهێنەر و بەڕێوەبەری شانۆکەن. ئەکتەرەکان: (ڕێبوار نووری، مەحموود عەلی قادر، سوران حەمەفەرج) بوون. دەنگ و مۆسیقا (بەرزان شێخ عەینەدین) جێبەجێیکردووە. ساڵی١٩٨٣ بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ پێشکەشکراوە. هاوینی هەمان ساڵ بەشداریی فیستیڤاڵی شانۆی دهۆک دەکات و خەڵاتی دووەم بەدەستدەهێنێت، سووران حەمەفەرج تاکە ئافرەتی بەشداربووی فیستیڤاڵەکە دەبێت.

زیاتر بزانە
شانۆگەری
پێشتر 1
...
12 13 14
...
17 دواتر