ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

330 بابەت

شەهیدی ڕاستگۆ

بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە. نوسین و دەرهێنان: سەنعان فایەق، ئەکتەرەکان: کارزان مەولود، سەنعان فایق، لایق ئەنوەر، هۆشمەند حەمەکەریم، نورس عەبدولڕەحمان، ڕەزوان ئەبوبەکر، سامان کەریم، فواد فەتاح، هەورامان محەممەد، فەهمی حەمەخان، ئیبراهیم شەمسەدین. بەڕێوەبەری بەرهەم: ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان -لقی هەورامان. میکیاج: سامان کەریم. دەنگ و مۆسیقا: کارزان مەولود. دیکۆر: ڕەزوان و نورس. کاتژمێر(١١ و ١٠) خولەکی ١٧ی ٣ی ٢٠٠٩، لە یادی ٢١ەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و دەوروبەریدا. لە یاریگای گشتیی خورماڵ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

شەوە ڕووناکەکانی هەڵەبجە

بیرۆکە و سینۆگرافیای: بەکر ڕەشید. سەرپەرشتیاری گشتی: فواد ساڵح ڕەزا. بەشدارانی: (بەهادین هەڵەبجەیی، محەممەد کەساس، ئاڵا عومەر، فواد جەلال، مەریوان عەلی، عوسمان محەممەد، مەروە محەممەد، عەبدوڵای خەیات، سەمیعە محەممەد، کەمال ئەحمەد، دێرین) و خوێنکارانی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە: (ڕێبین نامیق، زانست پەیام، گەشاو سەعید، مەریوان کەریم، ستار حەبیب، ڤیان ڕزگار، جوانڕۆ ئەحمەد، وەلید حەمە، چنار تۆفیق، سوهەیب مەهدی حەسەن مەروان، جیهاد جەلال، کەیوان تاهر، فەرهاد فایەق، هاوسەر جەلال، سەربەست میرزا، هاوکار دلێر، ڕەنج ئومێد، کەوان عومەر، ڕێبین فریاد، ئاری ئەمین، شیروان ئەحمەد، ئاریس نەورۆز، بڕیار عەبدوڵا، ئەمین نووری، خەڵات باقی، مەسعوود وەهاب، ئاراس جەمال، بڕیار فاتیح، دڵپاک عەلی، ولیان ڕەمەزان کۆساری، پەیمان عەزیز، نیاز عەزیز، شنەخان) بوون. جلوبەرگ و ئێکسسوار: ئەڤین غەریب. بەڕێوەبەری بەرهەم: فواد جەلال. یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەرهەم: بەهادین هەڵەبجەیی. فۆتۆگراف: یونس حەمەد. لە ١٥ی ٣ی ٢٠٠٧ لە مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

شـەوشاد تاریکی

بەرهەمی تیپی شانۆیی کوردستانە، بەهاوبەشی یەکێتیی هونەرمەندانی یەکگرتووی کوردستان، نوسینی: دڵشاد مستەفا، دەرهێنانی بە هاوبەشی: سۆران عوسمان و دڵشاد مستەفا، بەڕێوەبەری شانۆ: سامان عوسمان، ڕاییکردنی ڕووناکی: هێمن نەوزاد، ڕاییکردنی موزیک: ئەکتەرەکان، لە١٦ ی ٣ی ١٩٩٦ بۆ یادی کیمیبارانی هەڵەبجە، لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی نمایشکراوە. هەمان دەق بە دەرهێنانی: ئاودێر عومەر، ئاودێر ئاشتی. ڕۆڵی: (هەردی هادی، هەردی عوسمان، کەیوان ڕەحمان، هاوڕێ کەمال، غەفار تەها، کارزان مەعروف، هاوسەر جەلال، هاوکار دلێر، ناجح ئەحمەد)، بەڕێوەبەری شانۆ: هەردی عوسمان. مۆسیقا: بژار مامە، جێبەجێکار: ئاودێر عومەر، کاتژمێر(٥)ی ئێوارەی ١٦ی ٣ی ٢٠٠٨ لە لە یادی بیست ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە لە مەزاری شەهیدان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

شوان و بەرغەل

بەرهەمێکی شانۆییە. ئۆپەرێتە. بەرهەمی بەشی شانۆی دەزگای هونەریی پەیامە. نوسینی: بەختیار عەبدوڵا. دەرهێنانی: محمود مەلا عەلی. ئەکتەرەکان: (بەختیار عەبدوڵا، هیوا عەبدوڵا، ئەدیب عەلی، کوردە حەمەساڵح، پشتیوان فایەق، حەمزە نەجمەدین، زانا جەلال، کامەران ئەحمەد، موختار ئیبراهیم) بوون. دیکۆر: ڕجا محەممەد عەلی، مینا ئیبراهیم، محەممەد عوسمان، سێوە محەممەد. ئاواز و هۆنراوە: بەختیار عەبدوڵا. دەنگ: ئیسماعیل جەلال. مۆسیقا: ئەنوەر حەمەئەمین، ئەسکەندەر عابد. بەڕێوەری شانۆ: یاسین عەبدولقادر. کامێرا: تۆمارگای مزگێنی. وێنەگرتنی: جەمال محەممەد. لە ٥ی ٧ی ١٩٩٢ لە هۆڵی ئەحمەدموختار و هەر هەمان ساڵ لە پارێزگای سلێمانیش پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

شۆڕش

یەکەم بەرهەمی تیپی شانۆیی بیارەیە. نوسین و دەرهێنانی: کەریم عەبدوڵا نۆدشی. ئەکتەرەکان: (حەمەعەلی حەسەن، خەلیل عەبدوڵا، عەلی میرزا عارف، محەممەد عەلی فەتاح، ئەنوەر عەبدوڵا بەگ) و چەند ئەکتەرێکی تر بوون. ساڵی ١٩٥٨ لە شارۆچکەی بیارە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

شینە - لەشیندام

بەرهەمی (ز. بۆ شانۆ)یە. بە هاوکاریی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە. نوسین و دەرهێنانی: ڕاڤیار نەوزاد. ئاواز دانەر: شاد حەیدەر. ئەکتەرەکان: (خەڵات نەوزاد، شنیا هوشیار، ڕاویەر هوشیار، زریان حەکیم، ئاسۆ ڕەفیق، سۆزیار حامید) بوون. دەرهێنەری یاریدەدەر: هێدی ئیسماعیل، محەممەد جەزا. جێبەجێکاری تەکنیکی: تەها ئەڵڵاکەرەم، ڕاویەر ئەحمەد. دیکۆر و ڕووناکی: تەها ئەڵڵاکەرەم. پۆستەر و دەلیل و دیزاین: عەلا ڕەمەزن. ڕیکلامی ڤیدیۆیی: ڕێگا ئەحمەد. ٢١ی ١٠ی ٢٠٢٠ و ڕۆژانی دوایی لە شەقامی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە و دواناوەندیی کیمیاباران پێشکەشکراوە. بەهەمان ستافەوە لە ڕۆژانی ٢٣ بۆ ٢٨ی ١١ی ٢٠٢٠ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی پێشکەشکراوەتەوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

شینێک بۆ هەڵەبجە

بەرهەمێکی شانۆییە. بەرهەمی بەشی شانۆی دەزگای هونەریی پەیامە. نوسینی: حەیدەر حەمەساڵح. سیناریۆ و دەرهێنانی: موختار حەمە. ئەکتەرەکان: (سەیوان محەممەد، موختار حەمە، عیرفان ئەحمەد، سەعید سابر، محەممەد جبار، ماریا عەرەب، بیخال خان، شاناز خان) بوون. گۆرانیبێژەکان: نەوشیروان هەورامی، جەواد جەمیل، پێشەنگ موستەفا. مۆسیقا: خالید فەتاح. دەنگ و کۆمپیوتەر: عومەر عیزەت، موحسین جەلال. ئاواز و هۆنراوەی: بەختیار عەبدوڵا. سەرپەرشتیاری هونەری: حەیدەر حەمەساڵح. لەسەر بانگهێشتی سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین ١٦ بۆ ١٨ ی ٣ ی ٢٠٠٦ لە بەشە ناوخۆییەکانی شەوکەتی شێخ یەزدین لە هۆڵی زانکۆی سەڵاحەدین پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

شێتەکانی ئەم ڕۆژگارە

بەرهەمی تیپی شانۆیی شارەزوورە. نوسینی: دیمتری باساناس. وەرگێڕنی: ئازاد حەمەشەریف، دەرهێنانی بەدەسکاریەوە: جەمال محەممەد (م. ئازاد) سەوزە. ئەکتەرەکان: (ئازاد سەوزە، بەرزان حامید، ئیسماعیل سەعید فەرەج، جەمال حەمەعەلی، ئیدریس ئەحمەد، برهان نجیب ڕۆبیتان) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: بورهان نەجیب. بەڕێوەبەری شانۆ: جەلیل حەمەساڵح. نەخشەی دیکۆر: دەرهێنەر. ئێکسسوار: بەشداران. ئارایشت: جەمال حەمەعەلی. ئاوازی هۆنراوە: بورهان نەجیب. هۆنراوە: دەرهێنەر. چاودێری هۆڵ: ئەحممەد شارەزووری. هاوینی ١٩٩٣ لە حەوشەی قوتابخانەی مەرزەبۆتۆ پێشکەشکرا.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

شێتی نیشتمان

بەرهەمی تیپی شانۆیی وەفاییە، ئامادەکردن و دەرهێنانی (جەلال میرزا). یەکەم بەرهەمی تیپەکەیە، کە لەسەر تەختەی شانۆی سانەویی هەڵەبجەی کوڕان، هاوینی ساڵی ١٩٧٦ پێشکەشکراوە. لەم شانۆیەدا بێجگە لە ئەکتەرەکانی تیپەکە، کۆمەڵێک ئەندامی تازە ڕۆڵیانبینیووە. لەوانە: (کاوە حەمەفەرج، عومەر حەمەئەمین، فواد حاجی ئەمین، کاوە عومەر، سۆران حەمەفەرەج، سەردار حەمەفەرەج)، تا پێشکەشکردنی ئەم شانۆیە؛ ژن و پیا و بەجیا سەیری شانۆکانیان کردووە. ئەم بەرهەمە سەرنجی کۆمەڵێک هونەرمەند بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

عەرشی سکاڵا

بەرهەمی بەشی نواندنی قوتابخانەی هونەریی هاوکارە. نوسین: ڕێناس عەلی. دەرهێنانی: ئومێد حسێن. سەرپەرشتیاری گشتی: مەحموود مەلاعەلی. بەڕێوەبەری بەرهەم: کەمال نووری. کارە هونەرییەکان (خەبات عەلی، سالار کوردستانی، سیروان جەمیل، کاروان حەمەئەمین). ڕووناکی و دەنگ: ڕێناس عەلی، ڕێبوار ئەحمەد. ڕووناکی و دەنگ: حەسەن حەمەئەمین. دیکۆر: مەهدی هەورامی. ئێکسسوار و جلوبەرگ : بەشداران. ئاریشت: هەژار. ب.هۆڵ: کەمال نووری. ئەکتەرەکان: (حەیدەر عەلی، ئومێد حسێن، فریاد عارف، کمال نووری، موحسین مەحموود، بێسون عومر، ڕزگار حەمەکەریم، هەورامان عەزیز، ئیسماعیل حەمەئەمین، ئیدریس لەتیف، جەلال حسێن، ئاراس محەممەد، بەختیار محەممەد، کاروان حەمەئەمین، هونەر محەممەد عارف، ڕێباز قادر، بەهجەت بەکر، بو‌شرا سەعدەدین، ئەڤین محەممە‌د، ئاشتی محەممەد، ئاواز محەممەد، سەلوە ڕزگار، بەمۆ نەبەز) بوون. لە ١٦ى ٣ى ١٩٩٨ لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

عەول فیرارە

بەرهەمی تیپی شانۆیی زریانە. نوسینی: تەیمور ڕەئوف. ئامادەکردن و دەرهێنانی: گۆران حەمەئەمین. ئەکتەرەکان: (ئاشتی عەبدوڵا، جومعە حەمەحسێن، سۆران هەیاس، موەفەق جەزا، شاخەوان مەعروف، جەلال کەمال، ڕێبوار سابیر) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: دەرهێنەر. بەڕێوەبەری شانۆ و یاریدەدەری دەرهێنەر: ئاشتی عەبدوڵا. دیکۆر و جێبەجێکردنی: بەشداران. ڕووناکی و مۆسیقا و جێبەجێکردنی: دەرهێنەر. ئارایشت: موەفەق جەزا. پۆستەر: غەریب خەتات. خۆشنوس: جومعە حەمەحسێن. بلیت: شاخەوان مەعروف. ١٦ی ١٠ی ١٩٩٣ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

غاز

بەرهەمی بەشی هونەریی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان/ئۆفیسی خورماڵە. نوسین: عومەر عەزیز عەلی. دەرهێنان: کارزان مەولود، ئەکتەرەکان: نورس عەبدولڕەحمان، کارزان مەولود، لایەق ئەنوەر، هۆشمەند حەمەکەریم، هەورامان محەممەد، سامان کەریم. سەرپەرشتی بەرهەم: عومەر عەزیز. بەڕێوەبەری شانۆ: سامان کەریم، میکیاج: لایەق ئەنوەر. دیکۆر: هۆشمەند حەمەکەریم. مۆسیقا: محەممەد ئەحمەد. جلوبەرگ: هەورامان محەممەد. ڕۆژی ٤ی ١ی ٢٠٠٧ لە هۆڵی ناوەندی ڕوناکبیریی خورماڵ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

فاڵچی

بەرهەمی قوتابخانەی هونەریی هاوکارە. نوسینی: موحسن مەحموود، دەرهێنانی: نزار حەمەسەعید، ئەکتەرەکان: (سەرخێڵ حەمەئەمین، بەختیار محەممەد، موحسن مەحموود، نزار حەمەسەعید، ئاراس محەممەد، عەدنان عەلی) بوون. سەرپەرشتیاری گشتی: ڕێناس عەلی، بەرێوەبەری بەرهەم: کەمال شێخ نووری، جلوبەرگ: ئاراس محەممەد، بەختیار محەممەد، میکیاج: بێستوون عومەر، بەرێوەبەری کارە هونەرییەکان: ئیدریس حەمەئەمین، ڕووناکی: کاروان حەمەئەمین، دەنگ: حەسەن حەمەئەمین. دیکۆر: بەشداران. ڕۆژی ١١ی ٢ی ٢٠٠٥ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

فایلی ٦٧

یەکێکە لە بەرهەمەکانی تیپی پێشڕەوی شانۆی هەڵەبجە. نوسینی (ئیسماعیل فەهد ئیسماعیل) وەرگێڕانی (عوسمان چێوار) و دەرهێنانی (سەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل). ئەکتەرەکان: (سەڵاحەڕەش، فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل، ڕێبوار حەمەفەرەج، مستەفا محەممەد، دڵزار تۆفیق، بەکر فەرەج، فاتیح عەزیز، مەحموود حەمەئەمین، محەممەد باقی حسین، عومەر نووری، کاوە عومەر، یاسین ئەحمەد، سامان ئەنوەر) بوون. بە فلاشباک، فلیمی سوتانی گوندەکان بەکارهێنراوە. دیکۆر: ئەسغەر ڕەشید، ڕووناکی: حەمەڕەشید حەمەلاو. لە ٢١ى ٢ى ١٩٨٦ لە سەرشانۆی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

فرمێسکی دایکە هەڵەبجە

نمایشی شانۆییە. بەرهەمی گروپێکە لە ئاوارەکانی هەڵەبجە لە ئۆردوگای سەراوی خۆرهەڵاتی کوردستان. نوسین و دەرهێنانی: هەژار هەڵەبجەیی. ئەکتەرەکان: بەڕێوەبەری شانۆ: جێبەجێکاری موزیک و ڕووناکی: لە ڕۆژانی: ١٦و ١٧و ١٨ی ٣ی ١٩٨٩ لەئۆردوگای سەراو بۆماوەی ٢دوو ڕۆژ نمایشکراوە و لە شاری سەقزی خۆرهەڵاتی کوردستانیش لەهۆڵی (کانون فکری کودک و نوجوانان) نمایشکرایەوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

فریودان

شانۆییەکە، لە نوسین و دەرهێنانی (فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل)ە. لەسەر شانۆی ئامادەیی هەڵەبجەی کوڕان، ساڵی ١٩٧٦ پێشکەشکراوە. باس لە فریودانی کەسە لاوازەکان دەکات. ئەکتەرەکان: (فەرهەنک محەممەد ئیسماعیل: حکایەتخوان، حەسەنی سەید باقی، سەعید سەید قادر، کامەران ئەحمەد، سەردار عەبدوڵا، سەرۆک عەلی حاجی فەرەج)بوون.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

قارەمانی باوەگەورە

بەرهەمی تیپی هونەریی پێشەنگە. لە نوسینی: عوسمان حەمەکەریم، دەرهێنانى: عومەر عەزیز. ساڵی ٢٠٠١ نمایشکراوە. ئەکتەرەکان (عومەر عەزیز وسامان عەبدوڵا) بوون.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

قاسم دەبێت بکوژرێت

بەرهەمی تیپی شانۆیی فرمێسکە، نوسنی (موعتەسەم ڕەشید)ە. ساڵی ١٩٥٩ لە سەرشانۆی خوێندنگەی ئامادەیی هەڵەبجە پێشکەشکراوە. ڕۆژانە بۆ پیاوان و شەوان بۆ ژنان. لەبەرئەوەی شانۆکە تەقەکردن و شەڕی تیابووە؛ تیپەکە بۆ مەشق و پرۆڤە و فێرکردنی ئەکتەرەکان، پەنای بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بردووە، تا بەبێ زیان دەنگی تەقەکە دروستبکەن. ئەکتەرەکان: (عەبدولڕەحمانی حسێن نانەوا، مەهدی غەفور شەریف، فاروق ئەحمەد موتەلیب، تەهای حاجی شێخ حەمەمین، جەمالی مەلا قادر، موعتەسەم شێخ ڕەشید) بوون.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

قەل و ڕووتە

بەرهەمی تیپی شانۆیی زریانە. نوسینی: تەلعەت سامان. ئامادەکردن و دەرهێنانی: گۆران حەمەئەمین. ئەکتەرەکان: (شادان عەزیز، ئاشتی عەبدوڵا، ئامانج مەحموود، ڕزگار حەمەسەلیم، نەزیر حەمەخان، کاوە حەمەئەمین، مەریوان مەحیەدین، مەهدی سان ئەحمەد، ئەرکان عەلی، شیرین سان ئەحمەد، بەهادین حسێن، ئیحسان کەریم، کۆسار محەممەد، عەمار نەجمەدین، ڕێبوار محمود، ئاری حەمەسەعید، عەباس محەممەد، هاوبیر ئەحمەد، موەفق جەزا) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: ئاشتی عەبدوڵا. بەڕێوەبەری بەرهەم: ئیدارەی تیپ. بەڕێوەبری شانۆ: ڕزگار حەمەسەلیم. یاریدەدەری بەڕێوەبەری شانۆ: کاوە حەمەئەمین. دیکۆر: ناسیح فایەق. جلوبەرگ و ڕووناکی و مۆسیقا: دەرهێنەر. میکیاج: ڕزگار حەمەسەلیم، مەریوان مەحیەدین. دەلیل و خۆشنوس: سیروان عوسمان. لە ٢٩ی ١٠ی ١٩٩٥ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

قەوانە شکاوەکان

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەی شەهیدە. نوسینی: محەممەد ڕەشید فەتاح. دەرهێنانی جەلیل سەعید. نمایشکاران: (کۆچەر نووری، گەشاو نووری، تارا نووری، ڕێبوار فەرەج، ئاشتی عەبدوڵا، کاوان عەلوان، عومەر عەبدوڵا، هاوار نەجمەدین) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: هیوا سوعاد. یاریدەدەری دەرهێنەر: نەژاد شێخ کامیل. بەڕێوەبەری شانۆ: شوان نووری. نەخشەی دیکۆر: سیروان عوسمان، نەژاد شێخ کامیل. جێبەجێکردنی: هاوار نەجمەدین، کاوان عەلوان، بۆکان خەلیل. نەخشەی ڕووناکی: دەرهێنەر، ئەردەڵان ڕەمەزان. جێبەجێکردنی: هێمن هاش، ناسیح فایەق. مۆسیقا: سەلامی تۆمارگای ڕوئیا. جێبەجێکردنی: نەژاد شێخ کامیل. میکیاج: شارا ساڵح، کۆچەر نووری. جلوبەرگ: شیلان عوسمان، ڕەنگین عەبدوڵا. فەزای شانۆ: شەنگەر ساڵح، پەرێز سەعید، تەلار نووری، بۆکان خەلیل، ڕۆشنا نووری. لە ڕۆژی ١٨ی ٧ی ٢٠٠٤ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری
پێشتر 1
...
10 11 12
...
17 دواتر