شەوە ڕووناکەکانی هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
بیرۆکە و سینۆگرافیای: بەکر ڕەشید. سەرپەرشتیاری گشتی: فواد ساڵح ڕەزا. بەشدارانی: (بەهادین هەڵەبجەیی، محەممەد کەساس، ئاڵا عومەر، فواد جەلال، مەریوان عەلی، عوسمان محەممەد، مەروە محەممەد، عەبدوڵای خەیات، سەمیعە محەممەد، کەمال ئەحمەد، دێرین) و خوێنکارانی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە: (ڕێبین نامیق، زانست پەیام، گەشاو سەعید، مەریوان کەریم، ستار حەبیب، ڤیان ڕزگار، جوانڕۆ ئەحمەد، وەلید حەمە، چنار تۆفیق، سوهەیب مەهدی حەسەن مەروان، جیهاد جەلال، کەیوان تاهر، فەرهاد فایەق، هاوسەر جەلال، سەربەست میرزا، هاوکار دلێر، ڕەنج ئومێد، کەوان عومەر، ڕێبین فریاد، ئاری ئەمین، شیروان ئەحمەد، ئاریس نەورۆز، بڕیار عەبدوڵا، ئەمین نووری، خەڵات باقی، مەسعوود وەهاب، ئاراس جەمال، بڕیار فاتیح، دڵپاک عەلی، ولیان ڕەمەزان کۆساری، پەیمان عەزیز، نیاز عەزیز، شنەخان) بوون. جلوبەرگ و ئێکسسوار: ئەڤین غەریب. بەڕێوەبەری بەرهەم: فواد جەلال. یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەرهەم: بەهادین هەڵەبجەیی. فۆتۆگراف: یونس حەمەد. لە ١٥ی ٣ی ٢٠٠٧ لە مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە نمایشکراوە.
سەرچاوەکان:
- بیبلۆگرافیای بڵاوکراوە و بەڵگەنامەی هونەری شانۆی شاری سلێمانی، بەرگی سێیەم، چالاکیی تیپەکانی شانۆ (١٩٩١-٢٠١٨) ئامادەکردن: بوار نورەدین، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٢٠، ل٤٤٩.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ بەهادین هەڵەبجەیی، لە دایکبووی ١٩٥٦، دبلۆم، خانەنشین، ٢٧ی ١٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم