بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. نوسینی: سامۆیل بیکێت. داڕشتن و دەرهێنانی: ڕاڤیار نەوزاد. ئەکتەرەکان: (خەڵات نەوزاد، هاوکار دلێر، محەممەد جەزا). ٢٧ی ٣ی ٢٠١١ لە هۆڵی پەیمانگا نمایشکراوە. هەر ئەم بەرهەمە وەک بەرهەمی بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە بۆ دیداری شانۆیی قەزاکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بەشداریکردووە. لە ئەکتەرەکان (بەرزی حسێن) لەجێی (محەممەد جەزا) ڕۆڵی بینیوە. کارە هونەرییەکانیشی بەم جۆرە بووە. یاریدەدەری دەرهێنەر: وەرزێر مەنسور محەممەد. بەڕێوەبەری شانۆ: وەزگێڵ جیهانگیر عەلی. بەڕێوەبەری بەرهەم: حاسڵ قاسم حاسڵ. سینۆگرافیا: محەممەد جەزا غەفور. جلوبەرگ: ڕەهێڵ سەیفەدین عەزیز. نەخشەسازیی ڕووناکی: تەها ئەڵڵاکەرەم. دیزاینەری دیکۆر و پۆستەر: عەلا ڕەمەزان. ئارایشت: شەتاو نورەڵڵا. سەرپەرشتیاری گشتی: کامەران ئەحمەد. لە ٢٧ بۆ ٣٠ی ٩ی ٢٠١١ لە چەمچەماڵ پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی میللیی وەفایی. شانۆگەرییەکی کۆمیدی بووە. بیرۆکەکەی وەرگیراوە، ئامادەکردن و دەرهێنانی (عەبدوڵڵا حەمەلاو). دەرهێنانی (فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل). لە هۆڵی ئامادەیی هەڵەبجەی کچان ساڵی ١٩٧٦ پێشکەشکراوە. بڕاوەتە سەیدسادق و دوو ڕۆژیش لەوێ نمایشکراوە. هەمان بەرهەم، لە یادی جەژنی مامۆستادا لەسەر شانۆی قوتابخانەی شارەزوور پێشکەشکراوەتەوە. لەگەڵ ئەم بەرهەمانەدا گروپێکی گۆرانی لە کوڕان و کچان بەشداری چالاکییەکانیان کردووە. لەوانە (ڕزگار عەبدوڵا، باستی مەلا جەلال، نەشمیلی حاجی شێخ غەفور) و کچانی کۆرسەکانیش (تاراو چرۆ برهانی موزەمید، چنوور ئەحمەد فەرەج، نەزیهە شێخ حەسەن، بەیان شێخ عوسمان) بوون.
بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: ڕزگار ئەمین. ئەکتەرەکان: (پەروین خانەقینی، عەباس جەمیل، ئیدریس عەلی، کۆچەر نووری، دەشنێ والی، سەلمان عەبدولڕەحمان، جەلیل سەعید، تارا نووری، نەبەز حەمەسەعید کەلاری، وریا شەمێرانی) بوون. بەڕێوەبەری شانۆ: نەژاد شێخ کامیل. دیکۆر: دەرهێنەر. لە ١٧ی ٣ی ١٩٩٦ لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف نمایشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی تەوێڵەیە. ساڵی ١٩٧١ لە تەوێڵە نمایشکراوە. نوسین و دەرهێنانی ئەیوب ڕۆستەم بووە. ئەکتەرەکانی: (مامۆستا عوسمان کەریم فەیزوڵڵا، ئەیوب ڕۆستەم، ئادەم محەمەد، حەمەساڵح تۆفیق، عەدنان شەفیع حاجی محەمەد، عوسمان عەبدوڵڵا حەمەسەعید، مالک حەمە عەلی، سۆران ئیسماعیل، ڕزگار کوێخا ڕۆستەم) بوون. داهاتی ئەم شانۆییە ٣٢٦ دیناربووە.
بەرهەمی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان/ئۆفیسی خورماڵە. نوسین و دەرهێنانی: سەنعان فایەق. ئەکتەرەکان، لایق ئەنوەر، هێمن مەولود، ڕوەیدا کەریم، هینەر سەنعان، ڕابەر ڕەشید، سامان کەریم. بەڕێوەبەری بەرهەم: تیپی هونەریی پێشەنگ. میکیاج: نورس عەبدولڕەحمان. بەڕێوەبەری شانۆ: سامان کەریم، مۆسیقا کارزان مەولەود. لە ١٦ی ٣ی ٢٠٠٩ لە ٢١مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و دەوروبەریدا لە یاریگای خورماڵ پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی هونەریی هەورامانە. ئامادەکردنی: موەفەق عارف لهۆنی. دەرهێنانی: ئەیوب ڕۆستەم. ئەکتەرەکان: (ئەیوب ڕۆستەم، هەڵاڵە عەبدوڵڵا، ڕێبین تەوێڵەیی، جەلال بابالە، سەرکەوت حەمەحسێن، نەریمان فەیزوڵڵا، ماکوان عەبدولخالق، ئەرسەلان ڕەزا، غالب عەبدولقادر، دانا حەمەمین عەزیز، ئەکبەر سدیق ساڵح) بوون. لە چەندین شوێن نمایشکراوە.
بەرهەمی لقی هەڵەبجەی شەهیدی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردییە. داڕشتنی دەق: نامیق هەورامی. دەرهێنانی: ڕزگار سدیق. ئەکتەرەکان: (کۆچەر نووری، جەلیل سەعید، ناسیح فایەق، ڕزگار سەلیم، یاسین سەعید، عومەر عەبدوڵلا، سەرکەوت مارف، نەوزاد خەیاڵ، سەنگەر مەولود، ڕزگار عەبدوڵا، سائب محەممەد حەمەسەعید، هونەر حەمەزەمان، محەممەد عەبدوڵا، شادان ئەکرەم، شەنگەر ساڵح، ئاوێزان محەممەد) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: نەژاد شێخ کامیل. گۆرانیبێژ: دیلمان محەممەد. مۆسیقا: عەباس جەمیل. ڕووناکی: دلاوەر عومەر. دیکۆر: لوقمان حەمەڕەیم. کۆمپیوتەر: شاخەوان حەمەشەوکەت. لە ١٦ی ٣ی ١٩٩٩ لە هۆڵی ڕۆشنبیری پێشکەشکراوە.
بەرهەمی (قوتابخانەی شەهید عەبدولڕەحمان)ـە. نوسین و دەرهێنانی: بەهار ڕەئووف. بەڕێوەبەری بەرهەم: شەرمین غەریب. ئەکتەرەکان: (چاوان عادل، دیە عومەر، وێژە عەبدوڵا، لۆنا سەلیم، ساڤۆ عەبدوڵا، نەشما عومەر) بوون. لە سێیەمی خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە ڕۆژی ٨ی ٣ی ٢٠٢٣ کات (١١ و ٣٠ خولەک)ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان پێشکەشکراوە. خەڵاتی باشترین بەرهەم و خەڵاتی دووەمی باشترین دەرهێنان و خەڵاتی باشترینی پێشکەشکردنی بە کۆمەڵی بردووە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی هەڵەبجەیە. نوسین و دەرهێنانی: سدیق عەزیز. هۆنراوەکان: شێرکۆ بێکەس، خوسرەوی گوڵسورخی. ئاواز: نیاز لەتیف، عادل کەریم. ئەکتەرەکان: (مەی عەبدولکەریم، ئاڵا محەممەد ئیسماعیل، نەوزاد محەممەد عەبدوڵا، شاخەوان عەبدوڵا، دیلمان سەڵاح، داستان کاوە، ئیبراهیم محەممەد عەلی، هونەر عەلی ڕەزا، شۆڕش جەلال، ماکوان کەمال، ئاوات عوسمان، بێباک سەڵاح، هێمن قادر) بوون. لیژنەی بەرهەم: سەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل. شێرکۆ محەممەد سەعید، نبەز محەممەد ڕەشید. بەڕێوەبەری شانۆ: شەماڵ موحسین. دیکۆر: نەبەز محەممەد. جێبەجێکردنی مۆسیقا: عادل کەریم، نەورۆز. ڕووناکی: سەرهەنگ محەممەد، شێرکۆ محەممەد. خۆشنوس: شەماڵ کەریم. ئێکسسوار: بەشداران. ٢٠ی ٣ی ١٩٩٦لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی پێشکەشکراوە.
بەرهەمێکی شانۆییە. درامانۆرگی: ڕاڤیار نەوزاد. دراماسازی: هێدی ئیسماعیل و ڕاڤیار نەوزاد. سینۆگرافی: تەها ئەڵاکەرەم. ئەکتەرەکان: (شیلان عەبدوڵا، زریان حەکیم، عوسمان جەمیل، خەڵات نەوزاد، سۆزیار حەمید، لوقمان عومەر، کاڵێ سەباح، بابان عومەر، کۆژین جوانڕۆ) بوون. ٢٧ بۆ ٣١ی ١٠ی ٢٠٢٢ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە. بەشداری خولی حەوتەمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێری بۆ شانۆ کردووە و خەڵاتی باشترین دەرهێنانی بەدەستهێناوە. هەمان بەرهەم لە سلێمانیش نمایشکراوە.
نوسەری دیار نییە. دەرهێنەر (تەها خەلیل) ئەکتەرەکان (تەها خەلیل، نەژاد شێخ عارف، نیهاد شێخ عارف، قادر عەلی، عوسمان سەعید جەواهێر، سلاح حاجی غەریب، ئەنوەر ناجی) بوون. ئەمانە قوتابیی ئامادەیی هەڵەبجە بوون. لەسەر شانۆی قوتابخانەی (فتح الجدید)، کە دواتر بوویە (قوتابخانەی حەمدوون)، لە ساڵی ١٩٦٥ پێشکەشکراوە.
یەکەم بەرهەمی لیژنەی هەورامانی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستانە. ئامادەکردنی: ئەیوب ڕۆستەم. دەرهێنانی: لوقمان عەزیز. ئەکتەرەکان: (حەیدەرە سوورـ ئەختیار عەزیز، دانا حەمەمین عەزیز، حەمەمین نەسروڵڵا، کۆسار ئیسماعیل...). لە ١ی ٥ی ١٩٩٤ لە تەوێڵە نمایشکراوە.
بەرهەمی ناوەندی ڕوناکبیریی خورماڵە. نوسین و دەرهێنانی: دارا خالد. بەشداران: (ڕووەیدا کەریم، نیڤا ئازاد، ئاورنگ نەوشیروان، میلانۆ محەممەد، مریم کەریم، شەنگە عوسمان، ئایدیا نەوشیروان، سۆما محەممەد، زریان ڕزگار، کەوسەر تاجەدین، ماریا بەهادین، باخان محەممەد، دیدار ئیبراهیم، دیدار غفار، بێریڤان ڕافع، ساکار غفار، شنیا ڕەحمان، شەنگەر ڕەحمان، ڕونیا عوسمان، ئەڤین حەیدەر، خەیاڵ ئەحمەد) بوون. سەرپەرشتیاری گشتی: ڕەحمان حەمەلاو. جلوبەرگ و میکیاج: حەبیب ئەمین. مۆسیقا: ڕەحیم حەمەلاو. دیکۆر: سامان کەریم، دیزاین، گوڵان ئەحمەد. لە ٢٧ی ١ی ٣٠١١ لە قوتابخانەی ئاوێسەر لە خورماڵ پێشکەشکراوە.
نمایشێکی شانۆیی و شێوەکارییە. سیناریۆ و دەق و نواندن: عوسمان محەممەد. شێوەکاری و مۆنۆمێنت: ئاودێر عوسمان. مەقامبێژ: کاوە نووری. هاوکاران (کاروان عەبدوڵا، هاوژین عەبدولواحید، هەردی مەهدی، ڕەسول ئەحمەد). لەیادی مەرگەساتی هەڵەبجەدا، لە ١٦ی ٣ی ٢٠٠٥ لە زانکۆی سێمانی و ١٧ی ٣ی ٢٠٠٥ لە هەڵەبجە نمایشکراوە.
بەرهەمی منداڵپارێزی کوردستانە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (سەریاس عەلی). بەشداران: (ئارام عەبدوڵا، تەلار ئیبراهیم، کانیاو ئیبراهیم، بورهان عەلی، تارق تۆفیق، بنار عوسمان، ڕاژان عومەر، کوێستان عەلی، شەرمین فاروق، فەرەیدون عەلی، ڕزگار عەلی، شازاد محەممەد) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد کەریم. دیکۆر: یاسین حەسەن. مۆسیقا: ئیحسان کەریم. جلوبەرگ: بەشداران. ئێکسسوار: دەرهێنەر. ٣٠ی ٨ی ١٩٩٩ لە هۆڵی قوتابخانەی نەوجەوانانی هەڵەبجە پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی هەورامانە لە (بیارە). نوسین و دەرهێنانی: ستار ئەحمەد سەعید. ئەکتەرەکان: (خالید ڕەحیم، عەلی محەممەد نەسروڵڵا، جەمال حاجی حەمەوەیس، ستار ئەحمەد سەعید، محەممەد ئەمین، فەلاح مەحموود، هەورامان حەبیب، فەیەق جەعفەر) بوون. یەکەم بەرهەمە لە شارۆچکەی بیارە پاش ڕاپەڕین ساڵی ١٩٩١ بە هەورامی پێشکەشکرابێت.
نوسینی: اسماعيل عبدالحافظ. وەرگێڕانی: تارق ڕەئووف. ئامادەکردن و دەرهێنانی: ئاشتی عەبدوڵا. ئەکتەرەکان: (ئاشتی عەبدوڵا، ئەیوب ئەمین، موفق جەزا، ئەسوەد وسێن، مەهدی سان ئەحمە، ڕزگار حەمەسەلیم، دلێر جەمال، ئەرکان عەلی، جەلال کەمال، ئومێد شەوکەت، شەماڵ ڕەحمان) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: گۆران حەمەئەمین. بەڕێوەبەری شانۆ: ئەسوەد وسێن. یاریدەدەری دەرهێنەر: مەریوان مەحیەدین. دیکۆر: دەرهێنەر. جێبەجێکردنی: بەشداران. ڕووناکی: شازاد غازی. مۆسیقا: ئومێد شەوکەت. ئارایشت: بەشداران. چاودێری هۆڵ: حەیدەر ڕەسوڵ. بلیت: بەهادین جەزا. ڕۆژی ٢٠ی ٦ی ١٩٩٥و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆی ئەزموونگەرییە. نوسین و بەرجەستەکردنی: نیهاد جامی. لە ١٧ی ٣ی ٢٠٠٩ لە بیست و یەکەمین یادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، لە کۆشکی وەسمان پاشای جاف لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی زریانە. نوسینی: عەزیز نەسین. ئامادەکردنی: گۆران حەمەئەمین. دەرهێنانی: محەممەد عەبدوڵا (ئاشتی). ئەکتەرەکان: (ئامانج مەحموود، موەفەق جەزا، ئاشتی عەبدوڵا، شاخەوان مەعروف، ناسیح فایەق، مەهدی سان ئەحمەد، ئەرکان عەلی، ڕزگار حەمەسەلیم، ئاسۆ مەحموود، شادان تۆفیق) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: گۆران حەمەئەمین. بەڕێوەبەری شانۆ: ئامانج مەحموود. یاریدەدەری دەرهێنەر: مەریوان مەحیەدین. دیکۆر: دەرهێنەر: جێبەجێکردن: بەشداران. ڕووناکی و جێبەجێکردنی: بەکر ساڵح. مۆسیقا: شازاد غازی. ئارایشت: بەشداران. چاودێری هۆڵ: بەهادین جەزا. ٧ی ٨ی ١٩٩٤و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی شەهیدانی هەڵەبجەیە. لە شیعری شاعیران ئامادەکراوە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: ڕزگار ئەمین. ئەکتەرەکانی: (ئومێد ئیقباڵ، نەژاد شێخ کامیل، مریەم محەممەد، بێخاڵ ئەحمەد حسێن. ئارام محەممەد، ئەرسەلان مەحموود، فواد حەسەن) بوون. بەڕێوەبەری شانۆ: عوسمان عەلی: دیکۆر و مۆسیقا: دەرهێنەر. ١٤ی ٢ی ١٩٩٣ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکرا.