ئەنجومەنەکانی گوندی سازان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
١- عەزیز ڕەشید سەلام: ساڵیی ١٩٦٣ لە گوندی (سازان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ بە هاوبەشی لەگەڵ (کەمال محەممەد کەریم، حەمە شەریف و عەلی عەبدولقادر)، تا ساڵی ١٩٩٧، کە کۆچیدوایی کردووە، ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٢- کەمال محەممەد کەریم: ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی (سازان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. قوناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵی ١٩٩٢ بە هاوبەشی لەگەڵ (عەزیز ڕەشید، حەمە شەریف، عەلی عەبدولقادر)، تا ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٣- حەمەشەریف فەرەج حسەین: لە ساڵی ١٩٤٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ناوبراو قۆناغی سەرەتایی لە گوندی سازان خوێندوە و دواتر قۆناغی ناوەندی لە هەڵەبجە تەواوکردوە. ساڵی ١٩٩٢ بە هاوبەشی لەگەڵ (عەزیز ڕەشید، کەمال محەممەد کەریم، عەلی عەبدولقادر)، تا ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٤ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە.
٤- عەلی عەبدولقادر (عەلی خاڵە ئۆلقار): ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی (سازان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٢ بە هاوبەشی لەگەڵ (عەزیز ڕەشید، کەمال محەممەد کەریم، حەمەشەریف فەرەج حسەین) تا ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٥ کۆچیدواییکردووە.
٥- ناسر حەمەساڵح زۆراب: لەساڵی ١٩٦٦ لە گوندی (سازان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. قۆناغی سەرەتایی لە سازان و هەڵەبجە و خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە. ساڵی ٢٠٠١ بە هاوبەشی لەگەڵ (کەمال محەممەد، فایق عەلی سڵێمان، مستەفا محەممەد) تا ئیستا ئەنجومەنی گوندەکەن.
٦- مستەفا کوێخا محەممەد ئۆلمحەممەد : ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی (سازان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. کوڕی کوێخای محەممەد بووە، کە ساڵانێک کوێخای گوندەکە بووە. قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵی ٢٠٠١ بە هاوبەشی لەگەڵ (کەمال محەممەد، فایق عەلی سڵێمان، ناسر حەمەساڵح) تا ئیستا ئەنجومەنی گوندەکەن.
٧- کەمال محەممەد کەریم: ساڵی ٢٠٠١ بە هاوبەشی لەگەڵ (فایق عەلی سڵێمان، مستەفا محەممەد، ناسر حەمەساڵح) تا ئیستا ئەنجومەنی گوندەکەن.
٨- فایق عەلی سڵێمان: ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (سازان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی سەرەتایی لە گوندەکەی خوێندووە. درێژە بە خوێندن داوە و ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. ساڵی ٢٠٠١ بە هاوبەشی لەگەڵ (کەمال محەممەد، فایق عەلی، مستەفا محەممەد، ناسر حەمەساڵح) تا ئیستا ئەنجومەنی گوندەکەن.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (سادق عوسمان عارف)، لەدایکبوو: ١٩٥١، بروانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ٢ی ١ی ٢٠٢٤، لە سلێمانى.
- چاوپێکەوتنى ئاماجەکار لەگەڵ (کەمال محەممەد کەریم) لە دایکبوو: ١٩٥٠، پیشە: کاسب، لە ١٢ی ١ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی,هومایون ساحیب کەریم