بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
١- ئەحمەد عەلی محەممەد: ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ بە هاوبەشی لەگەڵ (ئەحمەدی عەلی حسێن، غەریب عەبدولقادر حسێن) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- ئەحمەدی عەلی حسێن: ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ بە هاوبەشی لەگەڵ (ئەحمەد عەلی محەممەد، غەریب عەبدولقادر حسێن) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- غەریب عەبدولقادر حسێن: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ بە هاوبەشی لەگەڵ (ئەحمەد عەلی محەممەد، ئەحمەدی عەلی حسێن) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- عەزیز مەحموود حەسەن: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵى ٢٠٢٢ کۆچیدواییکردووە. ساڵی ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ بە هاوبەشی لەگەڵ (محەممەد موشیر ئەحمەد، ناجی مەحموود پیروەیس) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٥- ناجی مەحموود پیروەیس: ساڵی ١٩٦١ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ بە هاوبەشی لەگەڵ (عەزیز مەحموود حەسەن، محەممەد موشیر ئەحمەد) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٦- محەممەد موشیر ئەحمەد: ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ بە هاوبەشی لەگەڵ (عەزیز مەحموود حەسەن، ناجی مەحموود پیروەیس) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. پاش ساڵی ١٩٩٦، محەممەد موشیر ئەحمەد، بەتەنها وەک ئەنجومەن ماوەتەوە.
عومەر محەممەد خواکەرەم: ساڵی ١٩٥٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. لە ساڵی ١٩٩٢ەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندی تەپەسەرەقوڵەیە.
فازیل محەممەد میر ئەحمەد: ساڵی ١٩٦٨ لە (تەپەکوڕە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی سەرەتایی لە گوندی خێڵی حەمە و قۆناغى ئامادەیی لە هەڵەبجە تەواوکردووە.، ساڵی ١٩٩٤ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
مەعروف عوسمان عومەر: ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی (تەپی سەفای خواروو) لەدایکبووە. تا پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. ساڵی ١٩٩٦ بە هەڵبژاردن کراوەتە ئەنجوومەنە گوندەکە و تا ئێستا بەردەوامە لەکارەکەی و جێدەستی دیاری هەبووە.
١- محەممەد حاجی موشیر محەممەد: ساڵی ١٩٣٩ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتايی لە (خورماڵ و بیارە) خوێندوە. قۆناغى ناوەندی لە (هەڵەبجه) تەواوکردوە سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١١ منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ لەگەڵ (حەسەن سۆفی حەمەومین و عەلی قادر عەلی) بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٣ کۆچیدواییکردووە. ٢- حەسەن سۆفی حەمەومین عەلی: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ لەگەڵ (محەممەد حاجی موشیر و عەلی قادر عەلی) بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- عەلی قادر عەلی: ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ لەگەڵ (محەممەد حاجی موشیر و حەسەن سۆفی حەمەومین) بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندەکە بووە. تا ئێستا ئەجومەنی گوندەگەیە
حەمەسدیق محەممەد موراد: ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی١٩٩٢ بە هەڵبژاردن بووە بە ئەنجومەنی گوندەکە و تا ئێستا بەردەوامە.
١- کەریم حەسەن عەبدولقادر: ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. لە پاش ڕاپەڕینەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- نەجمەدین عارف عەبدولکەریم: ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی (جەلیلە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠١٥ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- فاروق ڕەسوڵ ساڵح: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (جەلیلە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٧ ئەنجومەنی گوندەکەبووە. ٣- عەتا مەحموود محەممەد: ساڵی ١٩٨٧ لە گوندی (جەلیلە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. تا قۆناغی ئامادەیی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. ساڵی ٢٠١٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئابوری لە زانکۆی سەڵاحەدین بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- ئەحمەد قادر عەلی: ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (جەلیلە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ٢٠٢٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- غازى حەمەئەمین ساڵح: ناوبراو ساڵى ١٩٦٧ لە گوندى (چنارە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. لەگەڵ (عەبدوڵا حەمەعەزیز) ساڵى ١٩٩٣ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی گوندەکەیە. ٢- عەبدوڵا حەمەعەزیز جەبار: ساڵى ١٩٦٥ لە گوندى (چنارە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. لەگەڵ (غازى حەمەئەمین) لە ساڵى ١٩٩٣ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی گوندەکەیە. ٣- لوقمان ئەحمەد مەحموود: ساڵى ١٩٦٩ لە گوندى (چنارە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. تا قۆناغى ناوەندى تەواوکردووە. لە سەرەتای ساڵى ٢٠٢٣وە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- موحسین حسەین ئەمین: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (چواردارانی سەروو) لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- فەیرۆز عیزەت حەمەیوسف: ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ئێستاش ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- عومەر سەعید ئەحمەد: ساڵی ١٩٥٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵه. ساڵى ١٩٩١ تا ٢٠٠١ بە هاوبەشی لەگەڵ (بەکر عەلی عەبدولقادر، نوری حاجی حەسەن ئەڵڵا) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- نوری حاجی حەسەن ئەڵڵا موراد: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵه. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵى ١٩٩١ تا ٢٠٠١ بە هاوبەشی لەگەڵ (عومەر سەعید ئەحمەد، بەکر عەلی عەبدولقادر) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- بەکر عەلی عەبدولقادر: ساڵی ١٩٦٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵه. ساڵى ١٩٩١ تا ٢٠٠١ بە هاوبەشی لەگەڵ (عومەر سەعید ئەحمەد، نوری حاجی حەسەن ئەڵڵا) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- عومەر سەعید ئەحمەد: بۆ جاری دووەم و ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠١٠ بە هاوبەشی لەگەڵ (ساڵح حسێن حەمەئەمین) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٥- ساڵح حسێن حەمەئەمین: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵه. ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠١٠ بە هاوبەشی لەگەڵ (عومەر سەعید ئەحمەد) و دواتریش بە تەنها و تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
عەبدولقادر مەحموود ڕەحیم: بە (قادری ئەنجومەن) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. لە ساڵی ١٩٩٢ەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندی (خاکوخۆڵ)ـە.
یەکەم ئەنجومەنی هەڵبژێرراوی تایبەت بە ئیش و کارەکانی گوندی (خەرپانی)یە. (عوسمان عەبدوڵا، شێخ ساحب حەمەغەریب، کەمال محەممەد) هەڵبژێرراون. مۆری ئەنجومەن بە شێوەیەکی کاتی لای (جەمال حسێن)ـە.
١- عەلی محەمەد سلێمان: ساڵی ١٩٣٠ لەدایکبووە. خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٩١-٢٠٠٠ ئەنجومەن بووە. ساڵی ٢٠٠٤ کۆچیدواییکردووە. ٢-حەسەن مەجید قازی: ساڵی ١٩٥٠ لەدایکبووە. خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە. ٢٠٠٠-٢٠١٧ ئەنجومەن بووە. لە ژیاندایە. ٣- لەتیف سلێمان قازی: ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبووە. خاوەنی حەوت منداڵە. ٢٠١٧ تا ئێستا ئەنجومەنە.
١- ڕۆبیتن حاتەم حەمزە: ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی (دەرەتفێ) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠١٠ بە هاوبەشی لەگەڵ (جەبار سوڵتان مراد ناوخاس) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٤ کۆچیدواییکردووە. ٢- جەبار سوڵتان مراد ناوخاس: ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (دەرەتفێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠١٠ بە هاوبەشی لەگەڵ (ڕۆبیتن حاتەم حەمزە) ئەنجومەنی گوندەکە بووه. ٣- شارەمین ڕەزا حاتەم: ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (دەرەتفێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ٢٠١٠ تا ٢٠١٦ بە هاوبەشی لەگەڵ (ئەکبەر کەریم و حەبیب مستەفا زۆراب) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- حەبیب مستەفا زۆراب: ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ئامادەیی پیشەسازی تەواوکردووە. ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٦ بە هاوبەشی لەگەڵ (شارەمین و ئەکبەر) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٥- ئەکبەر کەریم دەرەتفێ: ساڵی ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (دەرەتفێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. بڕوانامەی دبلۆمی هەیە، ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٦ بە هاوبەشی لەگەڵ (حەبیب زۆراب و شارەمین) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٦- دلێر حەمەحسەین حەمەسەلیم: ساڵی ١٩٧٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٧- سوبحان عەبدولخالق غەفور: لەساڵی ١٩٧٧ لە گوندی (هاوارەکۆن) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٩٣ قۆناغی ناوەندی لە هەڵەبجە تەواوکردوە، ساڵی ٢٠٢٢ تا ئیستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- یاسین فەرەج محەممەد: ساڵی ١٩٦٧ لەدایکبووە. بڕوانامەی دبلۆمی هەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠١٤ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- لەتیف حەسەن وەیس موراد: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠٢٠، کە کۆچیدواییکردووە، ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- ڕەئووف حەسەن وەیس موراد: ساڵی ١٩٥٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. دوای براکەی، لە ساڵی ٢٠٢٠ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- کەریم محەممەد ساڵح: کە پێشتر کوێخا بووە وەک ئەنجومەن دیاریکراوەتەوە. ٢- ئەحمەد عەبدولقادر: ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. لە ئێستادا لە ژیاندا ماوە. ٣- شادمان سەباح محەممەد: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. تا ئێستادا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
عەباس عەبدوڵا تۆفیق: ساڵی ١٩٨١ لە گوندی (دەرەقەیسەر) لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لە ئێستادا مامۆستایە. ساڵی ٢٠٢١ بە هەڵبژاردن بووە بە ئەنجومەنی گوندی (دەرەقەیسەر) و تا ئێستا بەردەوامە.
محەممەد کەریم زۆراب: ١٩٧٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.