ئەنجومەنەکانی گوندی زەڵم
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
١- حەمە کەریم محەممەد سەعید: بە (نەریمان زەڵمی) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٨ لە شارۆچکەی خورماڵ کۆچیدواییکردووە.
٢- فاروق عەبدوڵا ئەحمەد: ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٩٨ بووە بە ئەنجومەن، تاوەکو ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجومەن بووە، لە ئێستادا لەژیاندایە و لە گوندی زەڵم نیشتەجێیە.
٣- محەممەد حەمەلاو قادر: ساڵی ١٩٤٦ لە زەڵم لەدایکبووە ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٥ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٤- ئادەم محەممەد کەریم: ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. پەیمانگای مامۆستایانی تەواوکردووە. ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٨ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٧ بووە بە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای جەماوەریی خورماڵ.
٥- ئەحمەد محەممەد عەبدولڕەحمان: ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٥ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٦- عومەر مەحموود زەڵمی: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. قۆناغی سەرەتایی لە شارۆچکەی سیروان و ئامادەیی لە هەڵەبجەی تازە و پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی لە سلێمانی و کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆی هەڵەبجە تەواوکردووە. ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠١٩ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٧- ڕەیان عوسمان عەلی: ساڵی ١٩٨٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سلیمانی بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٨- ئیبراهیم عەبدولکەریم حەمەکەریم: بە (ئیبراهیم حاجی زەڵمی) ناسراوە. ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. لە بواری کۆمەڵناسیدا بڕوانامەی دکتۆرای هەیە. ساڵی ٢٠٢٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئیبراهیم عەبدولکەریم حەمەکەریم)، لە ٢٠ی ١ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئادەم محەممەد کەریم)، لە ٢٠ی ١ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ڕەیان عوسمان عەلی)، لە ٢٠ی ١ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی