کەرتی ٢٨ی دەلێنی خورماڵ کەرتی کشتوکاڵی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 364

خواروو

کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای ناحیەی خورماڵ و باکوری پارێزگای هەڵەبجە. لە ناوچەی دەشتی شارەزوور هەڵکەوتووە و تۆبۆگرافیاکەی تەختە. بەرزییەکەی لە ئاستی ڕووی دەریا لەنێوان (٦٠٠ بۆ ٦٥٠م)ە. جگە لە ناوەندی ناحیەکە سنوری جوگرافیی گوندەکانی (ئاواییی ڕۆستەم بەگ و دێکۆن) دەگرێتەوە. ١٦٣ خێزان و ٢٧٠ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٦٠١ لە ١٩ى ٤ى ١٩٤٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٢٧٠٥ دۆنمە. زەوییەکانی تەواوی بۆ میری تۆمارکراوە. دەربارەی جۆری زەوییەکانی، زۆربەی زەویی بەراوە، کە بریتییە لە ٢١٠٨ دۆنمە و زەویی پشتاو دێم و دارستانی دەستکردی نیە. لەوەڕگای سروشتی زیاتر لە ٣٤ دۆنمە ڕووبەری گشتی زەویی نا_کشتوکاڵی لەم کەرتەدا زیاتر لە ٥٢٤ دۆنمە و باخی بەراو زیاتر لە ٣٨ دۆنم دەبێت.

سەرچاوەکان:

  1. وەرگرتنی زانیاری لە (بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری خانووبەرەی هەڵەبجە)، داتای بڵاونەکراوە، ٢٠٢٣.
  2. وەرگرتنی زانیاری لە (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە)، بەشی موڵکایەتی، ٢٠٢٣.
  3. وەرگرتنی زانیاری لە ڕێکخراوی (VNG) هۆڵەندی، داتای کۆکراوە بۆ پڕۆژەی هەڵسەنگاندنی پلانی پەرەپێدانی پارێزگای هەڵەبجە، ٢٠٢٣.
  4. ArcMap ١٠ Version> using Dem & Autodesk > Autocad ٢٠١٩> Agricultural Sector.

ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید

3

هاوبەشی پێبکە