کۆمەڵگەی هەرەوەزیی ڕەنگین لە گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


لاپەڕەی 586

شیرەمەڕ

ساڵی ١٩٧٠ لە باشوری گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر بە شارۆچکەی خورماڵ بەئامانجی پێشخستنی کشتوکاڵ و توێژینەوە لەسەر کشتوکاڵ، دامەرزاوە. لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقەوە دامەرزاوە و سەرپەرشتیکراوە. چەند بینایەکی تایبەتیان بۆ تەرخانکردبوو، کە وەک سەنتەرێکی تویژینەوەی کشتوکاڵی بەکاردەهێنران و تایبەت بوو بە گوندەکانی (شیرەمەڕ، بانیشار، عاموورە، تەکێ، یاڵانپێ و هانەی قوڵ). لە دابینکردنی هەلیکار بۆ دانیشتوانی گوندی شیرەمەڕ و گوندەکانی دەوروبەریدا ڕۆڵی هەبووە و چەندین کەس وەک کارمەند لێی دامەرزاوە. (جماعە تعاونی الزراعیە ڕەنگین)یشی پێدەوترێت. هەتا ساڵی ٢٠١١ بیناکانی مابوون.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حاجی عەلی مارف عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، پیشە: جوتیار، لە ١٥ی ١٢ی ٢٠٢٣، لە شیرەمەڕ.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (مشیر عەلی حسێن)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، پیشە: خانەنشین، لە ١٣ی ٣ی ٢٠٢٣، لە شیرەمەڕ.

ئامادەکردنی: سەرچڵ یونس

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

باخەکانی حکومەت لە

کەوتووەتە گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر به ‌ناحیەی (خورماڵ) لە دەشتی کۆرژەی خۆرئاوای گوندەکە. ڕووبەرەکەی‌ ٨٠ دۆنمە. بەرهەمى (قەیسی، هەنجیر، ترێ، قۆخ) دەوڵەمەند بووه. لە سە‌رەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق دروستکراوە و سەرپەرشتیکراوه.‌ شەش کارمەندی هەبووە، کە لە دانیشتوانی گوندەکە بوون و هەتا ساڵی ١٩٨١ بەرهەمی هەبووە. ‌ساڵی ١٩٨٣ لە پاش نەمانی دەسەڵاتی حکومەت باخەکە وشکبووە.

سەردانی موتەسەریفی سلێمانی بۆ گوندی

(عومەر عەلی)ی موتەسەریفی پارێزگای سلێمانی ساڵی ١٩٥٦ بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئیجارەکردنی زەوییەکانی گوندەکە، که ‌پێشتر (حامیدبەگی جاف) موڵکانەی وەرگرتووە، سەردانی گوندی (شیرمەڕ)ی سەر بە ناحیە‌ی (خورماڵ) ی کردووە. دواتر بڕیارى داوە ئەو زەوییانە لەژێردەسەڵاتى حامید بەگدا نەمێنێت.

پڕۆژەی ئاوی گوندی

پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەیه. کەوتووەتە ‌گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن ڕێکخراوێکی خێرخوازییەوە جێبەجێکراوە. لە سەرچاوەی چاوگی گوندەکەوە حەوزێکی کۆنکرێتی دروستکراوە و بەبۆری و بە درێژیی کیلۆمەترێک ئاوەکە لێیەوە دەگوێزرێتەوە بۆ گردەگڕێش و سەر ئەو خەزانەی، کە دروستکراوە، لەوێشەوە بەسەر ماڵەکاندا دابەشکراوه،‌ کە نزیکەی ٩٠ ماڵ دەبێت. ‌ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن حکومەتەوە نۆژەنکراوەتەوە و بیرێکی ئیرتیوازی بۆ لێدراوە.