بەرگی سێیەم
مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
بەرگی سێیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
ساڵی ١٨٦٩ عەلی ئەکبەرخانی شرف المولک بە فەرمانی فەرهاد میرزای حاکمی سنە لە سەردەمی قاجاریدا هاتووە بۆ سلێمانی. ئامانجی سەردانەکە بۆ ئاشتکردنەوە و هەوڵی گەڕانەوەی ئەو هەورامیانە بووه، کە دوای پێکدادانەکانی ١٨٦٥ بۆ ١٨٦٩ ی نێوان تفەنگچیانی هەورامی و لەشکری قاجار ڕوویانداوە و زیانی زۆر بەر لەشکری قاجار کەوتووە. یوسف پاشای موتەسەریفی سلێمانی هەوڵی ڕەوانەکردنی هەورامییەکانی داوە بۆ حەڵەب و دیاربەکر، بەڵام هەندێکیان هەڵهاتوون و ڕۆسەم سان و پێنج لە هاوڕێکانی چوونەتە دیاربەکر و عەباس قولی سان و عەزیزخان چوونەتە کەرکووک و محەممەد سەعیدسان بە هاوکاری مەحەممەد پاشای جاف و شێخ عەلی عەبابەیلێ ماوەتەوە و چووەتە هانەگەرمەڵە. پاش ساڵێک لەڕێگەی گفتوگۆوە بە پیلانێکی فەرهاد میرزا و ئەمرێکی شاهانە گەڕاندوویاننەتەوە و کوشتوویانن.
ساڵی ١٩٥٢ کۆمەڵیک کەسایەتیی هۆزی یاروەیس لەوانە (حاجی عوسمانی یاروەیس، حاجی مستەفا، حاجی حەیدەر، حاجی غالی بەشارەت، حاجی مشیر) له دیوەخانی (حاجی عوسمانی یاروەیس)، کە یەکێک بووە لە کەسایەتییە دیارەکانی هۆزی یاروەیس لە گوندی (تەپی سەفای خواروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)، بە ئامادەبوونی پیاوماقوڵ و میوانێکی زۆر کۆبوونەتەوە و بڕیاریان لەسەر دەستنیشانکردنی چەند سەرۆک عەشیرەتێک داوە. (میرزا حەسەنی خێڵی حەمە بۆ سەرۆکی عەشیرەتی نەوڕۆڵی، ئەفراوسیاو بەگی ڕۆستەم سان، کە ناسراویشە بە سالار یاخود ئەفراسیاوبەگی سەرگەت بۆ سەرۆکایەتیی هەورامانی لهۆن، کوێخا حەمەڕەشیدی گردیگۆ بۆ سەرۆک عەشیرەتی سەدانی، فەتاحی حەمەفەرەجی ئاخە بۆ سەرۆک عەشیرەتی میروەیسی، قادری ساڵح بۆ سەرۆک عەشیرەتی شێخ سمایلی، حەمەئاغای گەڵاڵی بۆ سەرۆک عەشیرەتی گەڵاڵی، داودبەگی جاف بۆ سەرۆکی هەموو جاف و بەگزادەی جاف)
هەڵدانەوەی گۆڕی شێخانی نەقشەبەندیی هەورامان و بردنی ڕوفاتەکانیان بوو لەلایەن چەند کەسێک لە هێزەکانی جوند و ئەنساری ئیسلام لە ناوەڕاستی ئابی ٢٠٠٢ لە شارۆچکەی بیارە، کە لە بەیاننامەکانیاندا پشتیوانیان لە کارەکە کردووە. ڕووداوەکە کاردانەوەی جۆراوجۆری لە ڕاگەیاندنەکاندا لێکەوتووتەوە. لە ناوکۆمەڵی کوردەورای وەک دیاردەیەکی نامۆ بە دابونەریت سەیرکراوە و ناڕەزایی زۆری لێکەوتووەتەوە.
کە شێخ مەحموود لە ناوچەی ڕیشێن و ڕێگەی هەڵەبجە - سلێمانی هێزی جێگیرکردووە و لە ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٣١ بەرەو هەڵەبجە جوڵەیکردووە، بۆ پاراستنی ناوچەکە لە شەڕ و پێکدادان، ژمارەیەک لە خەڵکی تاوەگۆزی لە شارۆچکەی عەربەت سەردانی شێخ مەحموودیان کردووە و داوایانلێکردووه، کە پەیوەندی لەگەڵ بەگزادەکانی هەڵەبجەدا ئاساییبکاتەوە و هێرشنەکاتە سەر هەڵەبجە. شێخ داوای لە تاوگۆزییەکان کردووە لایەنگریی بکەن و بەرانبەر حامید بەگ و حەسەن بەگ بووەستنەوە، بەڵام تاوگۆزییەکان ئەوەیان نەکردووە و پاساویان بەوە بۆ هێناوەتەوە کە تێکەڵاوی و خزمایەتییان لەگەڵ جافەکاندا هەیە. سەرەنجام هەڵەبجەیان لە شەڕی ناوخۆیی دوور خستووەتەوە.
سەردانکردنی شاندێک لە خەڵکانی هەڵەبجەیە. لە دانیشتوانی ئاوارەی ئۆردوگاکانی ئێران لە ٢٠ی ٧ی ١٩٨٨ پێکهێنراوە. بەمەبەستی سەردانی حزبە کوردستانییەکان سەبارەت بە داواکاریی ئێران بۆ چەکهەڵگرتنی هەڵەبجەییەکان و پرسی دەرچوونی بڕیاری لێبوردنی حکومەتی عێراقی. ئەندامانی وەفدەکە لە (مەلا لەتیف بامۆکی، سەلاح حەمەنووری، حەمەی عەبدوڵای دەڵەمەڕی، حاجی ئەوڕەحیم، ئەنوەر حەمەئەمین بەگ، تەهای شێخ عابد) پێکهاتبوون. سەردانی (مەسعود بارزانی، مەلا عوسمان عەبدولعەزیز، د. کەمال خۆشناو، مەلا ناسیح و ڕەسوڵ مامەند و محەمەد شاکەلی)یان کردووە.
سەردانکردنی شاندێک لە خەڵکانی هەڵەبجەیە بۆ لای عەلی حەسەن مەجید (کیمیاوی)، ئەمەیش بەمەبەستی دیاریکردنی چارەنوسی ئەو هەڵەبجەییانەبوو، کە چوونەتە ئێران و پاش لێبوردنی سەددام لە ئێران گەڕابوونەوە. سەرەتا (مەلا لەتیف بامۆکی، عبدوڵڵا عەبدولعەزیز، مامۆستا ڕەحیم، قادری سۆفی سەعید)، سەردانی شێخ جەعفەر عەبدولکەریمی پارێزگاری سلێمانی دەکەن و هیچیان بۆ ناکات. پاشان مەلا لەتیف و مەلا غەفوور دەچنە بەغداد و بە ڕاوێژی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس دەچنە ماڵی شێخ عوسمان و بە لیوا موهەند تکریتیدا نامەیەک ئاڕاستەی عەلی کیمیاوی دەکەن و ناوی عەبدولکەریمی مودەڕیس و شێخ عوسمان لە نوسراوەکەدا دەنوسن و سێ داواکاریان دەبێت. یەکەم: گەڕانەوە بۆ سەر وەزیفە، دووەم: ڕێگرینەکردن لە هەڵەبجەییەکان لە مانەوە و ژیانکردن لەناو شارەکان و سێیەم: وەرگرتنەوەی قوتابیان بۆ خوێندن. دوای مانگێک لە ڕێگەی شێخ نووری شێخ ڕەشیدی عەبابەیلێیەوە عەلی کیمیاوی داوای بینینی وەفدی هەڵەبجەییەکان دەکات و هەر یەک لە (شێخ نووری شێخ ڕەشیدی عەبابەیلێ، مەلا لەتیفی بامۆکی، شێخ خالیدی موفتی، شێخ موحسینی موفتی، شێخ نورەدینی موفتی، مەلا محەممەدی دارۆغا، مەلا محەممەدی سەوڵێ، مەلا کەریمی مۆردێنی، عەلی سۆفی ساڵح، حاجی محەممەدی بامۆکی، فەیسەڵی حاجی کەریم) چاویان بە عەلی کیمیاوی دەکەوێت و باری ژیانی هەڵەبجەییەکان چارەسەردەکەن.
لە ئەنجامی ڕودانی شەڕ و پەلامارەکانی ڕژێمی پێشووی عیراقەوە چەندین کەس شوێن بزر بوون و لە خێزانەکانیان دابڕاون. لە ڕووپێوی ونبوانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەدا: لە شەڕی عێراق و ئێراندا ١٦ کەس، ئەنفال: ٦١ کەس، کۆڕەو: ٤ کەس، شەڕی ناوخۆ: ٤ کەس، هۆکاری تر: ٤١ کەس. زۆرترین ژمارەی ونبوو، دەکەونە دوای کارەساتی کیمیابارانی ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ەوە. کە ژمارەیەکی کەمیان بە کەسوکاریان شاد بوونەوتەوە. ئەوانیش لەم خشتەیەدا خراونەتە ڕوو: ژ ناوی ونبوو لە دایکبوو باری خێزان ارکان رشید احمد ١٦/٣/١٩٨٨ منداڵ ئامانج احمد محمد حمەویس ٥/١/١٩٨٧ منداڵ تارق احمد محمد حمەویس ١/١/١٩٨٠ منداڵ خلیل صالح محمد ٢٢/٧/١٩٨٧ منداڵ کارزان محمد عبداللە قهرمان ٣٠/٦/١٩٨٧ منداڵ فریدە عبدالکریم عبداللە محمد ٢٥/٢/١٩٨٨ منداڵ هەناو صباح کریم نجیب ١/٥/١٩٨٨ منداڵ وریا کریم محمد عبداللە ٧/١/١٩٨٧ منداڵ ئەڤین تۆفیق نادر ٧/١/١٩٨٧ منداڵ ئاودێر جەمال مستەفا احمد ١٤/١٠/١٩٨٧ منداڵ نیاز کمال صالح ٣/١٠/١٩٨٨ منداڵ شادان احمد عبداللە احمد ٢/١/١٩٨٨ منداڵ هنا نصرالدین محمد ٧/١/١٩٨٧ منداڵ سەرهنگ فخرالدین عبدالعزیز ٢/٤/١٩٨٨ منداڵ شیلان حمەوەیس محمد ٧/١/١٩٨٧ منداڵ کارزان محمد صالح رشید ١/٨/١٩٨٨ منداڵ تارق اسکندر عبداللە عبدالکریم ١٥/١/١٩٨٧ منداڵ شیما حمەعلی فتاح سعید ١٩/١/١٩٨٧ منداڵ نشمیل مستەفا فرج سعید ٢/٧/١٩٨٧ منداڵ یاسین مستەفا فرج سعید ٢/٧/١٩٨٧ منداڵ پەیمان محمود مستەفا محمد ٧/١/١٩٨٦ منداڵ هەرمێ حمەرشید شریف امین ١/١/١٩٨٧ منداڵ سارا محمد عبداللە قهرمان ١١/٢/١٩٨٦ منداڵ شکار صباح کریم نجیب ١٢/١/١٩٨٦ منداڵ چیا تەیب على محمود ١/٤/١٩٨٧ منداڵ ئاوات خەسرەو رەحمان محمد ٢/١/١٩٨٧ منداڵ تانیا عبداللە علی رحیم ١١/١٢/١٩٨٦ منداڵ دانا عوسمان محمد محمدامین ١/١/١٩٨٧ منداڵ دڵکەش حمەرشید قادر احمد ٢٠/١٠/١٩٨٦ منداڵ دلگەش رشید محمد قادر ٧/١/١٩٨٦ منداڵ تانیا عبداللە على کریم ١١/١٢/١٩٨٦ منداڵ ناز کمال صالح ٣/٦/١٩٨٧ منداڵ رفیق اسکندر عبداللە عبدالکریم ١٤/٦/١٩٨٥ منداڵ هیوا على محمد احمد ٢٧/١٢/١٩٨٥ منداڵ بهجت معروف فتاح ٣/١/١٩٨٦ منداڵ گۆران عبداللە علی رحیم ٢٠/٣/١٩٨٥ منداڵ بەهار مجید احمد محمد ١/١/١٩٨٦ منداڵ شارا احمد تۆفیق ٧/١/١٩٨٥ منداڵ گۆران عبداللە على رحیم ٣/٢٠/١٩٨٥ منداڵ مصعب حمەنجیب زین الدین ١/١/١٩٨٦ منداڵ دابان محمد صدیق ٢/٧/١٩٨٦ منداڵ بەناز على محمود ١/١/١٩٨٦ منداڵ گشاو سلام على کریم ١١/٣/١٩٨٤ منداڵ شلێر حمەعلی فتاح سعید ٣٠/٧/١٩٨٤ منداڵ ئەوزاد عبداللە حمە محمد ١/١/١٩٨٥ منداڵ عیرفان محمود مستەفا محمد ٧/١/١٩٨٤ منداڵ ئەنجومەن خلیل عزیز حمەرشید ١/١/١٩٨٥ منداڵ گۆنا فتح اللە حیدر فتح اللە ١/١/١٩٨٥ منداڵ چیمەن تەیب على محمد ٧/١/١٩٨٤ منداڵ ستار احمد تۆفیق ٧/١/١٩٨٤ منداڵ دیار على محمود ٧/١/١٩٨٤ منداڵ گۆران احمد محمد حمەویس ٢٠/١/١٩٨٤ منداڵ کاروان جزا کریم عبدالقادر ٢٣/١١/١٩٨٣ منداڵ فریشته فائق تۆفیق میران ١/٢٠/١٩٨٤ منداڵ زانا خلیل عزیز حمەرەشید ١/١/١٩٨٤ منداڵ مریم احمد على مستەفا ٥/٥/١٩٨٣ منداڵ عیرفان فتح اللە حیدر فەتحاللە ٢٦/٧/١٩٨٣ منداڵ هێرۆ عبدالکریم عبداللە محمد ٢٠/٩/١٩٨٣ منداڵ رۆشنا کریم محمد عبداللە ٧/١/١٩٨٣ منداڵ پشتوان محمد صدیق ٩/١٢/١٩٨٣ منداڵ عفان ابراهیم احمد فتاح ١/١/١٩٨٣ منداڵ نخشین مستەفا فرج سعید ٨/١/١٩٨٢ منداڵ سامان فتاح جافر احمد ٧/١/١٩٨٢ منداڵ ژیان احمد محمد ٥/١/١٩٨٢ منداڵ جوان عبداللە محمد حاجی عبداللە ١/٧/١٩٨٣ منداڵ شیلان محمد عبداللە احمد ٢٠/١١/١٩٨٢ منداڵ مسعود عبداللە علی رحیم ٤/١١/١٩٨٢ منداڵ تارا احمد تۆفیق ١/١/١٩٨٣ منداڵ کەیوان عبداللە على رحیم ٨/٦/١٩٨٢ منداڵ سەردەشت احمد عبداللە احمد ١٩/٩/١٩٨٢ منداڵ ریبوار محمد صالح ١٩٨٣-٠٣-١٠ منداڵ سازان تۆفیق حمە على ١٧/٨/١٩٨١ منداڵ صباح فائق تۆفیق میران ٧/١/١٩٨١ منداڵ ژیان عبداللە محمد حاجی عبداللە ٢٥/٣/١٩٨١ منداڵ یاسر فتح اللە حیدر فتحاللە ١٣/١١/١٩٨١ منداڵ بەرهەم حسین تۆفیق نادر ١/١/١٩٨٢ منداڵ هێمن عبدالکریم عبداللە محمد ٢٨/٦/١٩٨١ منداڵ سنا عثمان محمد محمدامین ١/١/١٩٨٢ منداڵ ریبوار احمد تۆفیق ١/١/١٩٨٢ منداڵ مسعود عبداللە على رحیم ٤/١١/١٩٨١ منداڵ شیلان احمد عبداللە احمد ٧/١/١٩٨١ منداڵ فریاد لیتف شیخ حسن ١/١/١٩٨٢ منداڵ جوان فرید مستەفا ٧/١/١٩٨١ منداڵ اسماعیل محمد صالح ١٧/٣/١٩٨١ منداڵ کارزان محمد صدیق ١/١/١٩٨٢ منداڵ اشنا احمد رحمان ١/١/١٩٨١ منداڵ نیگار حمەعلی فتاح سعید ١/١٠/١٩٨١ منداڵ ڕێزان احمد محمد حمەویس ١/١/١٩٨١ منداڵ بەناز محمود مصطفی محمد ٧/١/١٩٨٠ منداڵ ئالان علی عبدالکریم کریم ٢٢/١١/١٩٨٠ منداڵ فریح غفار شریف ٢٨/١/١٩٨١ منداڵ چرۆ ناجی حمەلطیف سلێمان ٢٦/٢/١٩٨١ منداڵ محمد شوکت مصطفی امین ٢٢/١/١٩٨١ منداڵ زانا صباح کریم نجیب ٥/١/١٩٨٠ منداڵ اسماعیل کریم محمد عبداللە ٧/١/١٩٨٠ منداڵ چنور حسین تۆفیق نادر ٧/١/١٩٨٠ منداڵ دڵسۆز عبداللە علی رحیم ٤/٢/١٩٨٠ منداڵ مەریوان مجید احمد محمد ١٦/٣/١٩٨١ منداڵ دلسۆز عبداللە على رحیم ٤/٢/١٩٨٠ منداڵ کۆسار نصرالدین محم ٧/١/١٩٨٠ منداڵ ئارام حمەویس محمد یوسف ١/١/١٩٨١ منداڵ نیان فرید مستەفا ٧/١/١٩٨٠ منداڵ چنوور اسکندر عبداللە عبدالکریم ١/١/١٩٨٠ منداڵ عثمان ابراهیم احمد فتاح ٧/١/١٩٧٩ منداڵ هەورامان حمەعلی فتاح سعید ١٥/١١/١٩٧٩ منداڵ تحسین مستەفا فرج سعید ٢٧/٩/١٩٧٩ منداڵ امیرە فتح اللە حیدر فتحاللە ٢٥/١١/١٩٧٩ منداڵ محسومە عبدالکریم عبداللە محمد ٧/١/١٩٧٩ منداڵ ئاواز عوسمان عزیز حمەرشید ٧/١/١٩٧٩ منداڵ وریا لتیف شیخ حسن ٧/١/١٩٧٩ منداڵ ئەڤین محەمەد سدیق ١/١/١٩٨٠ منداڵ بختیار رشید احمد رحمان ١/١/١٩٧٩ منداڵ رەنگین احمد محمد حمەوەیس ١/١/١٩٧٩ منداڵ ئاودێر تۆفیق حمە على ٧/١/١٩٧٨ منداڵ مهاباد محمود مصطفی محمد ٧/١/١٩٧٨ منداڵ بەناز تۆفیق میران مستەفا ٧/١/١٩٧٨ منداڵ نیان عبداللە محمد حاجی عبداللە ٢٦/٩/١٩٧٨ منداڵ ئاشنا فتح اللە حیدر فتح اللە ٥/١/١٩٧٨ منداڵ اسماعیل محمد عبداللە احمد ٣/٣/١٩٧٩ منداڵ ابراهیم کریم محمد عبداللە ٧/١/١٩٧٨ منداڵ نەورۆز عبداللە علی رحیم ١٢/٥/١٩٧٨ منداڵ گۆنا عثمان محمج محمداین ١/١/١٩٧٩ منداڵ کاروان فرید مستەفا مولود ٤/١/١٩٧٨ منداڵ نجم الدین محمد صالح ٧/١/١٩٧٨ منداڵ ڕۆشنا رشید احمد رحمان ٧/١/١٩٧٧ منداڵ فەریدە اسکندر عبداللە عبدالکریم ٧/١/١٩٧٧ منداڵ محسن مستەفا فرج سعید ٥/٣/١٩٧٧ منداڵ ڤیان حسین تۆفیق نادر ٧/١/١٩٧٧ منداڵ پەروێز عبداللە على رحیم ٨/١/١٩٧٧ منداڵ گوڵناز مجید احمد محمد ١/١/١٩٧٨ منداڵ پەرویز عبداللە على رەحیم ٨/١/١٩٧٧ منداڵ کەویار حسین تۆفیق نادر ٧/١/١٩٧٧ منداڵ رسول محمد صالح رشید ٧/١/١٩٧٧ منداڵ مختار على محمود ٧/١/١٩٧٧ منداڵ شیلان تۆفیق حمە على ٧/١/١٩٧٦ منداڵ بێخاڵ محمود مصطفی محمد ٧/١/١٩٧٦ منداڵ صلاح فائق تۆفیق ٧/١/١٩٧٦ منداڵ دانا کمال رەشید ٧/١/١٩٧٦ منداڵ اسعد حبیباللە معروف محمود ٧/١/١٩٧٦ منداڵ خلیل عبداللە سۆفی علی ١٠/١/١٩٧٦ منداڵ کاروان رشید محمد قادر ٧/١/١٩٧٦ منداڵ شاخەوان حسین تۆفیق نادرچ ٧/١/١٩٧٦ منداڵ کویستان لیتف شیخ حسن ٧/١/١٩٧٦ منداڵ نگین احمد محمدوەیس ١/١/١٩٧٦ منداڵ یحی محمود مصطفی محمد ١٤/٧/١٩٧٥ منداڵ شەهلا علی عبدالکریم کریم ١/١/١٩٧٦ منداڵ عامر عبداللە محمد حاجی عبداللە ١/١/١٩٧٦ منداڵ عبدالرحمن کریم محمد عبداللە ٧/١/١٩٧٥ منداڵ ئازاد لتیف شیخ حسن ٧/١/١٩٧٥ منداڵ ابوبکر محمد صاڵح ٧/١/١٩٧٥ منداڵ جوان تۆفیق حمە على ٧/١/١٩٧٤ سەڵت شیرین احمد حمەامین پیرویس ٧/١/١٩٧٤ سەڵت حمیدە حسین حمەصاڵح ٧/١/١٩٧٤ سەڵت ابراهیم محمد عبداللە احمد ٧/١/١٩٧٤ سەڵت گەلاوێژ عبدالکریم عبداللە محمد ٧/١/١٩٧٤ سەڵت مهاباد کریم محمد عبداللە ٧/١/١٩٧٤ سەڵت رقیە محمود مصطفی محمد ٧/١/١٩٧٣ سەڵت کەژاڵ احمد حمەامین پیرویس ٧/١/١٩٧٣ سەڵت بەیان عبداللە محمد حاجی عبداللە ١٢/١/١٩٧٣ سەڵت رحمن رحیم کریم وەسمان ٧/١/١٩٧٣ سەڵت کاروان حمەڕشید قادر محمد ٢/١/١٩٧٤ سەڵت ئاوات تۆفیق حمە على ٧/١/١٩٧٢ سەڵت شهلا محمد عبداللە احمد ٥/١/١٩٧٢ سەڵت جیران محمد صالح ٧/١/١٩٧٢ سەڵت زەهرا حمەرەحیم حمەحسین حمەعزیز ٦/١/١٩٧١ سەڵت فلاح فائق تۆفیق ٧/١/١٩٧١ سەڵت شهلا حمەباقى محمود اولقادر ١/١/١٩٧٢ سەڵت گولباخ کریم نجیب بارام ١/١/١٩٧٢ سەڵت عمر على عباس احمد ٧/١/١٩٧١ سەڵت غفار محمود احمد ٧/١/١٩٧٠ سەڵت بەهار فائق تۆفیق میران ٧/١/١٩٧٠ خێزاندار گیلاس على محمد سعید ٧/١/١٩٧٠ سەڵت طە على شریف محمود ٧/١/١٩٧٠ سەڵت بەرزان حسین حکیم صادق ٣٠/٨/١٩٦٩ سەڵت بدیعە احمد محمد ٧/١/١٩٦٩ سەڵت عمر کریم محجمد عبداللە ٧/١/١٩٦٩ سەڵت عمر على قادر ٢/١/١٩٧٠ سەڵت سارا محمود مصطفى محمد ٧/١/١٩٦٨ سەڵت صالح محمد محمدامین ٧/١/١٩٦٧ سەڵت زارا مشیر مصطفی ٧/١/١٩٦٦ خێزاندار کەژان محمد صالح ٧/١/١٩٦٤ خێزاندار فهیمە فرج محمود ٧/١/١٩٦٤ خێزاندار کەیوان حمەامین صالح محمد ٧/١/١٩٧٥ سەڵت اقباڵ حمەخان کریم مصطفی ٧/١/١٩٦٣ خێزاندار پەروین محمود نادر علی ٧/١/١٩٦١ خێزاندار حمەنجیب زین الدین حبیب محمود ٧/١/١٩٦١ سەڵت ڕوناک فرج کریم رحیم ٢/١/١٩٦٠ خێزاندار رابعە محمد مولود مجید ٧/١/١٩٥٩ خێزاندار توبا شفیع اللە کرم ٧/١/١٩٥٨ خێزاندار محمود غفرو على مهدى ١/١/١٩٥٨ سەڵت لتیف سعید محمد عبدالرحمن ٧/١/١٩٥٧ سەڵت پیرۆزە حسین سعید ٧/١/١٩٥٤ خێزاندار حمەعلى فتاح سعید احمد ٧/١/١٩٥٣ خێزاندار امین احمد مرادخان ٧/١/١٩٥٣ خێزاندار خدیجە محمد عبداللە خوامراد ٧/١/١٩٥١ خێزاندار حسین تۆفیق نادر احمد ٧/١/١٩٤٩ خێزاندار احمد حمەامین پیرویس خیرویس ٧/١/١٩٤٦ خێزاندار عبدالکریم عبداللە محمد ٧/١/١٩٤٦ خێزاندار تۆفیق حمە على عبداللە ٧/١/١٩٤٣ خێزاندار فهیمە صاڵح محمد امین ٧/١/١٩٤١ خێزاندار محمد صالح رشید ٧/١/١٩٤٠ خێزاندار محمود مصطفی محمد رحمن ٧/١/١٩٣٨ خێزاندار نهیە مۆمن اسحاق ٧/١/١٩٣٤ خێزاندار کریم محمد عبداللە ٧/١/١٩٣٤ خێزاندار مجید احمد محمد حمەحسین ٧/١/١٩٣٤ خێزاندار فائق تۆفیق میران مصطفی ٧/١/١٩٣٣ خێزاندار احمد حمەسعید رەزا مرادخان ٧/١/١٩٣٢ خێزاندار حمەصاڵح حسین کریم حمەڕەزا ٧/١/١٩٣١ خێزاندار امینە میراحمد عزیز ٧/١/١٩٢٨ خێزاندار هواس تۆفیق بارام مصطفی ٧/١/١٩٢٤ خێزاندار
شوێنی ئاینیی زەردەشتییەکانە. کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای شارۆچکەی (بیارە) و دامێنی تەپی خاتوو ئامینە و نەخۆشخانەی هەورامان. (١٠٣٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
دراوێکە لە ناوچەی هەورامان دۆزراوەتەوە. دیوێکی وێنەی ئافرەتێکی فەرمانڕەوای لەسەرە و دیوەکەی تری بە ئەلفوبێی ئارامی وشەی ئاداد بە دەستەوە دەدات. هەندێک لە سەرچاوەکان مێژووی لێدانی ئەم سکەیە دەگەڕێننەوە بۆ دەمی ئەشکانی، یان کەمێک پێشتر. وشەکە ئاڤێستاییە. داد، واتە باوک و ئامڕازی (ئا) دژە واتا دروستدەکات. ئاداد واتە دایک. هەردوو وشەکە لە هەوراماندا واتای دایک و باوک ئێستاش بە کەمێک گۆڕانکاریی دەنگییەوە گۆدەکرێن.
کەوتووەتە باشوری گوندی سەرگەت لە باکور و خۆرئاوای گوندی ئەحمەدئاوا، لە تەختایی بانی دەرەسولان لە خۆرهەڵاتی گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگ، بە دووریی (١٦کم) لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە. مێژووی دەیلەمستان: ابودلف الخزرجی (٣٤١ک) دەربارەى دەیلەمستان نوسیوویەتی (دەیلەمستان گوندێکە لە نزیک شارەزوور، ئەم گوندە لە شاری نیم ئەزڕاوە حەوت فرسەخ دوورە، کە ناوەندی شارەزووره. دەیلەمیيەکان لە ڕۆژگارى پادشاکانى ئێرانى لە ناوچەکانى خۆیانەوە بەئامانجى ڕێگری و چەتەیی هاتوون، بۆ هەرشوێنێک ڕۆشتبن لەوێ خێمەیان هەڵداوە، ماڵ و منداڵیان لەوێ داناوە، بۆ دابینکردنى پێداویستییەکانى ژیانیان لە دەوروبەرى خۆیان دەستیانکردوە بەڕێگری و چەتەیى، شەوانیش گەڕاونەتەوە خێوەتگاکانیان و خەریکى ڕێگری و خراپەکارى بوون، پاشانیش گەڕاونەتەوە شوێنى ڕەسەنى خۆیان، ئەم ناوچەیە تائێستاش لە شارەزوور هەربەناوی دەیلەمییەکانەوە ناودەبرێت؛ دەیلەمستان دانیشتوانەکەى بەراورد بە شارى پیر زۆر توڕە و بەهێزتر و ئازاترن).
ئەشکەوتێکی دەستکردە. بە دووریی (٤٠٠م) کەوتووەتە باشوری گوندی (عاموورە)وە و هەڵکەندراوە، مێژووەکەی بۆ زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. دەرگەکەی نزیکەی (٧٠سم) پان و (٧٠سم) درێژە. درێژییەکەشی نزیکەی (٢٠م) و بەرزییەکەی نزیکەی مەترێکە. لە کۆتاییەکەیدا کونێکی هەیه، کە ڕووناکی و هەوای لێوە دێتەناوەوە.
کەوتووەتە گوندی (هەوارەکۆن)ی هاوار و بە دووریی دوو کیلۆمەتر لێیەوە دوورە. ناولێنانەکە لە (بەڵخی)یەوە هاتووە بەناوی ئەو ئاوەی لە بەرزایی (١٢م) لە سەرووی ئەشکەوتەکەوە بەدرێژایی کات هاتووەتەوە خوارەوە و بەڵخی دروستکردووە بووە بە بەرد، سروشتی بەردەکان و تاریکییەکەی شێوەی جنۆکەی لەلای خەڵکی گوندەکە دروستکردووە. ساڵانە خەڵکێکی زۆر بە مەبەستی شاخڕەوی و گەشتیاری سەردانیدەکەن.
بە دووریی (٢٠٠م) کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (گریانە). دەنگۆی شاردنەوەی پەیکەری کەڵەشێرێکی ئاڵتونیی سەردەمی ساسانییەکان لە دەوروبەری گریانە و لەناو خەڵکیدا، گومان دەکرێت یەکیک لە شوێنەکانی پەیکەرە ئاڵتونییەکە، ئەشکەوتی کونیل بێت. ئەو زانیارییەی، کە ٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا ژیانی تێدا کراوە، دەماودەم هاتووە. لەناو دۆڵێکدا هەڵکەوتووە. دەگای ئەشکەوتەکە ڕوو لە قیبلەیە و یەک مەتر بەرزە. لە دیوی ناوەوە چوار مەتر پان و ١٠ مەتر درێژە.
شوێنەواری ئاشە. کەوتووەتە سنوری گوندی (ئەحمەدئاوا) و لە خوار پیرە غەریبەوەیە. مەزەندەدەکرێت شارێکی ئاوەدان بووبێت. (٣٠٠م) لە دەوروبەریدا خشتی سوور بەدەرکەوتووە و هەندێک کەرەستەی ناو ماڵی تیدا دۆزراوەتەوە. لە نزیکییەوە شوێنەواری تر و ئەشکەوت و ئاشەکۆنی لێیە.
چەند سەد مەترێک کەوتووەتە باکوری گوندی (گڵێجاڵ). چەند پارچەیەکی شوێنەواری لێ دۆزراوەتەوە، کە مێژووەکەیان بۆ سەردەمی چاخی بەردینی کۆن دەگەڕێتەوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (عامووره). لەو شوێنەدا و لە ساڵانى ڕابردوو ئاسەواری تێدا دۆزاوەتەوه. لەوێ گۆڕێکى تێدایە، کە پێدەچێت گۆڕى پاشایەک بێت. بەپێی بەڵگەکان و ئەو کەرەستانەی دۆزرانەتەوه، مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئیسلام.
کەوتووەتە بناری چیای خۆشک لە خۆرئاوای گوندی (گڵێجاڵ)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ). بە شوورەیەکی درێژی بەردین، سێ لای گیراوە و شێوە سەنگەرێکی وەرگرتووە. مێژووی شوێنەواری شوورە بەردینەکە بە نادیاری ماوەتەوە. دەوترێت لە کۆندا لەم بانەدا شەڕی ڕم و شمشێر کراوە و ئەم بەردانەش وەک سەنگەر بەکارهێنراون، بۆیە بەو ناوەوە بانەکە ناونراوە.
شوێنەوارێکی ئایینیی یارسانەکانە. کەوتووەتە باکوری گوندی (هاوار) و لە گابەردێک پێکدێت، کە پێش هەزاران ساڵ لەوەوپێش، شوێنی خەڵوەتی پیرێکی یارسانی بووە و شایانی باسە مەزاری باواکانی کەوتۆتە گەڕەکی باواکانی (کانیبا) لەشاری سلیمانی.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (خارگێڵان) و باکوری گوندی (خەرپانی). (٧٧٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێت بەسەر گوندی خارگێڵاندا. لە باکورەوە گوندی خارگێڵان و لە خۆرهەڵاتەوە گوندی زەردەهاڵ و لە خۆرئاواوە چەمی خڕی بیارە و دەشتی شارەزوور و لە باشورەوە چەمی ڕاوی و کانی سۆفی عەلی و گورزاڵ و سپی، دەورەیانداوە. شوێنەوارێکی دێرینە و تاوەکو ئێستا مێژووی نەزانراوە و هیچ کنەو پشکنینێکی شوێنەواری لەڕووی زانستیەوە بۆ نەکراوە.
کەوتوونەتە گوندی (پاڵانیا)ی هەورامان. دوو بەردن بە ئەندازەی (١٠٠ بە ٥٠سم). بە شێوەی هەڵکۆڵین نوسینیان لەسەر تۆمارکراوە. شوێنەواری کێلی گۆڕبوون لە زیارەتان دۆزراونەتەوە. بەپێی قسەی خەڵکی گوندەکە براونەتە ئێران و نوسینەکە شتیکی ئەوتۆی لێ هەڵنەکڕاوە بۆیە گەڕێنراونەتەوە و پاش دروستکردنەوەی مزگەوتەکە، لە دیواری مزگەوتەکە نراون.