ئاوەدانیی دلێدەم
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە باشوری گوندی سەرگەت لە باکور و خۆرئاوای گوندی ئەحمەدئاوا، لە تەختایی بانی دەرەسولان لە خۆرهەڵاتی گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگ، بە دووریی (١٦کم) لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە. مێژووی دەیلەمستان: ابودلف الخزرجی (٣٤١ک) دەربارەى دەیلەمستان نوسیوویەتی (دەیلەمستان گوندێکە لە نزیک شارەزوور، ئەم گوندە لە شاری نیم ئەزڕاوە حەوت فرسەخ دوورە، کە ناوەندی شارەزووره. دەیلەمیيەکان لە ڕۆژگارى پادشاکانى ئێرانى لە ناوچەکانى خۆیانەوە بەئامانجى ڕێگری و چەتەیی هاتوون، بۆ هەرشوێنێک ڕۆشتبن لەوێ خێمەیان هەڵداوە، ماڵ و منداڵیان لەوێ داناوە، بۆ دابینکردنى پێداویستییەکانى ژیانیان لە دەوروبەرى خۆیان دەستیانکردوە بەڕێگری و چەتەیى، شەوانیش گەڕاونەتەوە خێوەتگاکانیان و خەریکى ڕێگری و خراپەکارى بوون، پاشانیش گەڕاونەتەوە شوێنى ڕەسەنى خۆیان، ئەم ناوچەیە تائێستاش لە شارەزوور هەربەناوی دەیلەمییەکانەوە ناودەبرێت؛ دەیلەمستان دانیشتوانەکەى بەراورد بە شارى پیر زۆر توڕە و بەهێزتر و ئازاترن).
سەرچاوەکان:
- ناو پێگەی شار و شوورا و قەڵاکانی شارەزوور لە سەدەکانی ناوەڕاست لەتۆمارە مێژوویی و شوێنەوارییەکان، شوان محمد صابر، تێزی دکتۆرای بلاونەکراوە، زانکۆی سلێمانی، ٢٠٢٣، ل٩٩.
- تەئریخی سلێمانی و وڵاتی لە دەوری زۆر قەدیمەوە هەتا ئەوەڵی ئیحتیلال، زەکی، محمد ئەمین زەکی، ١٩١٨ زاینی، چاپخانەی النجاح، چاپ یەکەم، شوێن بەغداد، ساڵ ١٩٣٩، ل١٨.
- الرسالة الثانية، ابودلف، مسعر بن المهلهل الخزرجي الينبوعي، الناشر مطبعة جامعة القاهرة، الطبة الاولي، مصر، قاهرة، ١٩٥٥، ص١١.
ئامادەکردنی: د. شوان محەممەد سابیر