بەرگی سێیەم
مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
بەرگی سێیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (عامووره)ی سەربە شارۆچکەی (خورماڵ) مێژووێکى کۆنى هەیە و لە نزیکەى ٢٠ گۆڕ پێکدێت، ئەم گۆڕستانە دەکەوێتە بەردەم گوندەکە، بۆیە ناسراوە بە گۆڕستانى بەردێ.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بەکراوا). بەپێی پشکنینی تیمێکی ئەڵمانی، کە لە گوندەکەدا کنەوپشکیان کردووە، مێژووەکەی بۆ ٣٥٠٠ ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی زیاتر لە ١٢دۆنم دەبێت. هەتا ساڵی ١٩٨٧خەڵکی ئەم گوندە مردوی لێ بەخاکسپاردووە.
کەوتووەتە بەشی خوارووی سنوری گوندی (هانەیدن). بنەونەرەى واتە (بنی داربەڕوو) واتە گۆڕستانی بنی داربەڕوو. ڕووبەرەکەی زیاتر لە دوو دۆنم دەبێت. مێژووەکەی بۆ زیاتر لە ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. دەوترێت سەرەتا لە گۆڕستانەکەدا تەنها دار بەڕووەیەک هەبووە، هەر بۆیە پێیانوتووە (قەبرسان و بنەونەرەی). لە ساڵانی شەستەکان بەدواوە گۆڕستانەکە پڕبووەتەوە و خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان بردووەتە گۆڕستانی (باباناوس).
گۆڕستانێکی دێرینه. کەوتووەتە باکوری گوندی (ڕیشێن)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). مێژووەکەی بۆ سەرەتاکانی ساڵى ١٩٠٠ دەگەڕێتەوه. ڕووبەرەکەی دوو دۆنم دەبێت. لەلایەن خەڵکى گوندەکەوە سیاجی بۆکراوە. هەتا ساڵی ١٩٥٨ مردووی لێ بەخاکسپێرراوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی (بیارە) و دامێنی چیای کڵاوەی ئاشور، بەرامبەر قوتابخانەی پیرشالیاری بنەڕەتی، بە بەرزیی (١١٧٣م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە و کەوتووەتە سەر ڕێگای سەرەکیی بیارە و چەندین درەختی تێدا نێژراوە، دەڕوانێتە سەر دۆڵی بیارە، لە باشورەوە دۆڵی بیارە و لە باکورەوە چیای کڵاوەی ئاشور و لە خۆرهەڵاتەوە شارۆچکەی (بیارە) و لە خۆرئاواوە ملەی چنار و تەپی خاتوو ئامینە دەورەیانداوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بێژاوا)ی سەر بە شارۆچکەی (سیروان). لە گوێی چەم و ئاوێکدایە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (٣٠٠٠م٢) دەبێت. یەکێکە لە گۆڕستانە دێرینەکان و چەند گوندێکی ناوچەکە مردووەکانیان لێ بەخاکسپاردووە. وەک (بێلەنگە، چاڵگە، کەلەکی فەتاح، گورگەچیا و چەند گوندێکی ئیمامی، کانی توو). بوونی کێلی زیاتر لە دوو مەتر هەتا هەشتاکانی سەدەی ڕابردو لە گۆڕستانەکەدا، جێی سەرنج بووە. دەوترێت گۆڕی دایکی (مەولەوی) لەم گۆڕستانەدایە.
گۆڕستانێکە کەوتووەتەپشت گوندی (عاموره)ی سەر به شارۆچکەی (خورماڵ)، هەربۆیە بە گۆڕستانى (پشت دێ) ناودەبرێت، ڕووبەرەکەی دۆنمێک دەبێت، گۆڕستانەکە هی سەردەمی ئیسلامییە. بەهۆى کۆنیى گۆڕستانەکە، هەندێک لە گۆڕەکان شوێنەواریان نەماوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی) و بە قەدپاڵی بەرزاییەکەوەیە. مێژوویەکی دێرینی هەیە. چەندین گۆڕی تێدایە. لە کۆندا لەنێوان هەردوو دیوی هەوراماندا، ڕاگوزەرێک بووە بۆ کاروانچییەکان. ناوەکەی بەواتای (پیاوە کوژراو) دێت، کە دەڵێن کەسێکی نەناسراوی بە کوژراوی تێدا دۆزراوەتەوە و هەر لەو شوێنەدا بەخاکسپێرراوە و دواتر شوێنەکە بووە بە گۆڕستان. لە ئێستادا وەک لەوەڕگایەک بەکاردێت و چەند دارێکی سروشتی بەتەمەنی لێیە.
کەوتووەتە نزیک چاوگی پیرەمەگرون و ئەشکەوتی پیرەمەگرون. مێژووەکەی زۆر کۆنە و گۆڕستانی ئاوایی زێروونی کۆن بووە.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی(گردەناوێ). مێژووەکەی بۆ سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانییەکان دەگەڕێتەوە لە کوردستان. کەسێکی پیاوچاک بەناوی (پیرداود)، لەوێ بەخاکسپێرراوە و هۆکارە بۆ ئەوەی گۆڕستانەکە بە ناویەوە ناوبنرێت. ڕووبەرەکەی زیاتر لە (٥٠٠م٢) دەبێت. هەتا ئێستا سیاجی بۆنەکراوە و لە ئێستادا پڕبووەتەوە و مردووی لێ بەخاکناسپیررێت.
کەوتووەتە گوندى (بانيشار)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لە بەشى باکورى خۆرهەڵاتى گوندى بانيشارى کۆن، لە قەدپاڵى زنجيرە شاخى سورێندایە. بانيشارى کۆن پاش ئەوەى لە ساڵى ١٩٨٧ لەلايەن ڕژێمى بەعسەوە چۆڵ دەکرێت و دانيشتوانەکەى دەگوازرێنەوە بۆ ئۆردوگاى شانەدەرى نزيک سەيدسادق، جارێکى تر ئاوەدانناکرێتەوە و پاش ڕاپەڕينى ساڵى ١٩٩١ دانيشتوانەکەى دەگەڕێنەوە، بەڵام لە شوێنى بانيشارى ئێستا نيشتەجێدەبن. مێژووى گۆڕستانەکە: بە پشت بەستن بە مێژووى تۆمارکراوى سەر کێلى گۆڕەکان، مێژووى ئەم گۆڕستانە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەى دوازدەی کۆچی.
کەوتووەتە باشوری گوندی (گریانە). مێژوویەکی ٣٠٠ ساڵەی هەیە. بەناوی ئەو پیاوچاکەوە ناونراوە، کە گۆڕەکەی لە گۆڕستانەکەدایه و یەکێکە لە حەوت سوارە. دوای ئەوە وردە وردە خەڵکی مردووەکانیان لە تەنیشتیەوە بەخاکسپاردووە. خەڵکی گوندەکە و گوندەکانی چواردەوری، چونەتە سەرگۆڕەکەی و باوەڕیانوابووه، کە کاریگەری لەسەر چاکبوونەوەی نەخۆشەکانیان هەیە. ڕووبەی گۆڕستانەکە نزیکەی نیو دۆنم دەبێت و ١٠٠٠ گۆڕی لێیە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (تریفە). هەتا پێش ڕاگواستنی گوندەکە زیاتر منداڵى تێدا بەخاکسپێرراوە. بەناوی ئەو داربەڕووەوە ناونراوه، لەکاتی خۆیدا لەو شوێنەدا هەبووە و لە ئێستادا نەماوه، کە گۆڕی پیاوچاکێک لە نزیکیدا هەبووە. کێلى گۆڕەکان بەگشتى بەردى ئاسايين. ڕووبەرەکەى نزيکەى يەک دۆنمە.
گۆڕستانێکی کۆنە لە ناوەڕاستی گوندی (جەلیلە)یە. مەزاری پیر محەممەدی تێدایە. کە ئەم مەزارە جیاوازە لە مەزاری پیر محەممەدی نێو هەڵەبجە. زۆر کۆنە و لە بیرەوەریی گوندەکەدا کەسی تێدا نەنێژراوە. دار توویەکی بەتەمەنی تێدابووە. بەڵام لە ساڵی ١٩٨٩ سوتێنراوە. خەڵکی گوندەکە لە ژێر سێبەرەکەیدا توتنیان بە دەرزییەوە کردووە.
کەوتووەتە نێوان گوندی دوانزە ئیمامی سەروو و ڕەنگاڵ. گۆڕستانێکی لە تەنیشتدایە. کەسایەتییەکی دیاری ناوچەکە بووە. لەسەر گردێک بە خڕی هەڵکەوتووە و ئاڵایەکی سەوز و بەچەند بەردێک دەورەدراوە. بەڵام خەڵک سەردانینەکردووە.
کەوتووەتە گوندی (مۆردین). هەتا ساڵی ١٩٧٨ گۆڕستانی گوندەکە بووە. مەزارگەیەکی بەناوبانگی تێدایە. پەڕۆی پێوەکراوە و خەڵک سەردانیکردووە. لە ئێستادا شوێنەواری ماوە و دیواری بۆ کراوە. سەربازانی عێراقی وەک کۆگا مەزارگەکەیان بەکارهێناوە. لە تەنیشتیدا بەردێکی گەورە بوونی هەیە، کە بە بەردی پیر میکائیل (مکائیڵ) ناودەبرێت و سنوری گوندی مۆردین و چنار لەیەک جیادەکاتەوە.
کەوتووەتە ناو گوندی (تەپەسەرقوڵە). مێژووەکەی بۆ زیاتر لە ١٥٠ ساڵ بەر لەئێستا دەگەڕێتەوە. لە لاپاڵ گردێکدایە و ڕووبەرەکەی نزیکەی یەک دۆنم دەبێت. لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە تەرمی لێ بەخاکدەسپێررێت. لە پێشتریشدا تەنها گۆڕی منداڵی لێبووە. دەڵێت گۆڕی پیاوچاکێک بە ناوی (پیر یونس) لەسەر ئەو گردە بووە و ئیتر دواتر بووە بە گۆڕستانی گوندەکە.
کەوتووەتە گوندی (سەرگەت)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). ڕووبەرەکەی نیو دۆنم دەبێت. وەک دەوترێت مێژووەکەی بۆ ١٥٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.
بە دووریی (٣٠٠م) کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (تەپەکوڕە)ەوە. ساڵی ١٩٩٤ دروستکراوە و لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە سیاجی بۆ کراوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی دوو دۆنم دەبێت. لە ئێستاشدا مردووی لێ بە خاکدەسپێرن.
گۆڕستانێکی دێرینە، کەوتووەتە باکوری گوندی (دەرەشیشی سەروو)، لەسەر تەپەمارانە، واتە لەسەر ئەو تەپۆڵکەیە گۆڕەکان نێژراون. ڕووبەرەی نیودۆنم دەبێت و لەناو خەڵکی گوندەکە بەگۆڕستانی تەپەمارانێ ناوبانگی دەکردووە، بەپێی قسەی دانیشتوانی گوندەکە بێت، گۆڕستانەکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش هاتنی ئاینی ئیسلام.