پير غەيب
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10
کەوتووەتە گوندى (بانيشار)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لە بەشى باکورى خۆرهەڵاتى گوندى بانيشارى کۆن، لە قەدپاڵى زنجيرە شاخى سورێندایە. بانيشارى کۆن پاش ئەوەى لە ساڵى ١٩٨٧ لەلايەن ڕژێمى بەعسەوە چۆڵ دەکرێت و دانيشتوانەکەى دەگوازرێنەوە بۆ ئۆردوگاى شانەدەرى نزيک سەيدسادق، جارێکى تر ئاوەدانناکرێتەوە و پاش ڕاپەڕينى ساڵى ١٩٩١ دانيشتوانەکەى دەگەڕێنەوە، بەڵام لە شوێنى بانيشارى ئێستا نيشتەجێدەبن. مێژووى گۆڕستانەکە: بە پشت بەستن بە مێژووى تۆمارکراوى سەر کێلى گۆڕەکان، مێژووى ئەم گۆڕستانە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەى دوازدەی کۆچی.
سەرچاوەکان:
- أصول أسماء المدن والمواقع العراقيە، جمال بابان، الجزء الأول، ١٩٨٩.
- گۆڤارى ئەکاديمياى کوردى، کێلە نەخشێندراوەکانى گۆڕستانى پير غەيب (بانيشار) لە شارۆچکەى خورماڵ، زێدان ڕەشيد خان ئاودەل برادۆستی، عەلى عەبدولڕەحمان بانيشارى (توێژينەوەيەکى مەيدانييە)، ژمارە٣٣، ٢٠١٥.
- پەيامى هەورامان، هادى ڕەشيد، بەهمەنی، چاپى يەکەم، ٢٠١١.
- خورماڵ لێکۆڵينەوەيەکى سۆسيۆئەنثرۆپۆلۆجييە، ئيبراهيم حاجی زەڵمی، سلێمانى، ٢٠٠٨.
ئامادەکردنی: یوسف باقی عەبدولقادر,ئیکرام محەممەد زەڵمی