بەری دێ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 249

گۆڕستان

گۆڕستانێکی دێرینە.‌ کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (عامووره)‌ی سەربە شارۆچکەی (خورماڵ) مێژووێکى کۆنى هەیە و لە نزیکەى ٢٠ گۆڕ پێکدێت، ئەم گۆڕستانە دەکەوێتە بەردەم گوندەکە، بۆیە ناسراوە بە گۆڕستانى بەردێ.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (ئیبراهیم حەمەمەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، پیشە: کاسب، لە ٨ی ٢ی ٢٠٢٤، لە عاموورە.
  2. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (مەهدى عوسمان محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ٨ی ٢ی ٢٠٢٤، لە عاموورە.
  3. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (جەمال کەریم محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٤٥، پیشە: جووتیار، لە ٨ی ٢ی ٢٠٢٤، لە عاموورە.

ئامادەکردنی: تيمى مەیدانى/ گوندى (عاموورە)

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

سیانيی سەروو

گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە ‌باکوری خۆرئاوای گوندی (عامووره)‌ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)، ڕووبەرەکەى نزیکەى یەک دۆنم دەبێت و سیاجى بۆ نەکراوە، مێژووى گۆڕستانەکەش بەتەواوى دیار نیە، بەڵام بە نزیکەیی بۆ ١٥٠ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و گۆڕەکانیش لەسەر شێوازى ئیسلام نێژراون. ناسراوە بە سیانیی سەروو.

شاقەدەم

بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە باشوری گوندی (خارگێڵان)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). لە نێوان خارگێڵان و خەرپانیدایە. مێژووەکەی بۆ ٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی سێ دۆنمە. لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە سیاجکراوە. هەتا ئێستاش خەڵکی گوندەکە مردوەکانیان لەو گۆڕستانە بەخاکدەسپێرن.

شاوەیس و باوەیس

کەوتووەتە بەشی باکوری خۆرئاوای گوندی (گردیگۆ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). مێژوویەکی دێرینی هەیە. هەتا حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان لێ بەخاکسپاردووە. ڕووبەرەکەی نزیکەی یەک دۆنم دەبێت.

شەخسە بچووک

گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە ناوەندی گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ)ی سەر به ‌شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی دۆنمێک دەبێت، مێژووەکەی لەگەڵ مێژووی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکەدایە. بە زۆرى منداڵان لەم گۆڕستانەدا بەحاکسپێرراون‌. هەتا حەفتاکانی سەدەی ڕابردووش مردوو لەم گۆڕستانەدا بەخاکسپێرراوە. وەک خەڵکی گوندەکە دەڵێن لە کۆندا کەسێکى پیاوچاکی باڵاکورت هەبووە، کە کۆچیدواییکردووە، لە‌و شوێنە بەخاکسپێرراوە و دواتر بووە گۆڕستان، هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەی لێنراوە.

شەخسەکە ١

کەوتووەتە باشوری گوندی (ئاوایی حاجی حەمەئەمین). مێژووەکەی بۆ ساڵى ١٩٦٠ دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی نیودۆنم دەبێت. هەتا ساڵى ١٩٧٨ و ڕاگواستنى گوندەکان، خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان لەوێ بەخاکسپاردووە.

شەخسەکە ٢

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (چواردارانی سەروو). بەهۆی ئەوەی گۆڕی پیاوچاکێکی لێیە، ئەو ناوەی لێنراوە. هەتا چەند ساڵێک پێش ئێستا خەڵکی گوندەکە مردوویان لێ بەخاکسپاردووه.