بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە دامێنی باشوری خۆرهەڵاتی (شاخی نەوەر) بەڕووی ڕوباری سیرواندا، ناوچەیەکی تەنگەڵانی ڕوباری سیروانە و بەری ناوچەی نەورۆڵی و ناوچەی تاوگۆزی لەیەک نزیکدەکاتەوە. بۆ پێکگەیاندنی ئەو دوو ناوچەیە گونجاوترین شوێنی ڕوباری سیروانە. سەید محەممەد هاوەڵێکی پێغەمبەر(دروودی خوای لەسەر بێت)دەبێت، کە پێدەچێت لە شەڕی دژی فارسەکان لەوێدا شەهیدبووبێت و هەر لەوێدا نێژراوە. گۆڕی هاوەڵێکی تری لە تەنیشتدایە، بەناوی(سید سوجاح). دوای دروستکردنی بەنداوی دەربەندیخان ئەم گۆڕانە ئاو دایاندەپۆشێت. شەوێک سەید محەممەد دەچێتە خەوی یەکێک لە خەڵکی ئاوایی و داوای بەهاناچوونەوە دەکات لەوەی، کە ئاو گۆڕەکەی تێکداوە، پاشان خەڵکی ئاوایی و ناوچەی نەورۆڵی کۆدەبنەوە و بە هاوکاری بنەماڵەی (مەلا عەبدولعەزیزی پریس) گۆڕەکە دەگوازنەوە شوێنێکی بەرزتر و مەزارگەی بۆ دروستدەکرێت، تەنانەت موستیلەیەکیشی لەدەستدا دەبێت، کە ناوی(محەممەد بخارا)ی لێ نوسراوە، دواتر ئەو موستیلەیە کەوتووەتە لای (حاجی عەبدولڕەحمان محەممەد فەرەج)ی باوکی مامۆستا جەمیلی قائیمقامی پێشووی هەڵەبجە، تا لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا وندەبێت. خەڵکی ناوچەکە بە چاوێکی پیرۆز سەیری ئەم گۆڕەیان کردوووە و لە زۆر کاتدا هانایان بۆ بردووە. لە کاتی وشکەساڵیدا پەنایان بۆ بردووە تاوەکو خودا بارانیان بۆ ببارێنێت. نەخۆشیان بردووەتە سەری و جێیانهێشتووە، تا چاک ببێتەوە، بۆ داواکردنی منداڵ قوربانییان بۆ کردووە.
بەردێکی شێوە لاکێشەییە. کەوتووەتە بەشى باشورى خۆرهەڵاتى گوندی (هانەیدن). (تەوەنى) بە هەورامى واتە (بەرد). تەوەنەو زەڕنگەرا پێکەوە واتە (بەردى زەڕنگەرەکان). دەوترێت کاتی خۆی لەم شوێنەدا ئاوەدانی هەبووه و لەسەر بەردەکە کڕین و فرۆشتنى زێڕ و مس و زیو کراوە. لە دەوروپشتى بەردەکەدا شوێنەوارى دێرینی وەکو کوپەڵە و چارچەى شکاو دۆزراوەتەوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی باخەکۆن و باکوری خۆرهەڵاتی گوندی گوڵپ، (١٠٠٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر گوندی باخەکۆن و گوڵپ، کەوتووەتە نێو دۆڵی باخەکۆن و لە کۆندا لێوانلێوبووە لە داری توو، هەر ئەمەش هۆکاری ناولێنانی بووە. واتە ڕیزە توویەکی زۆر. لە باکورەوە چیای ملەی قڕاڵ و دۆڵی نساری پیر وەساڵ و ئەشکەوتی حاجی شەهاب و لوتکەی تاقو زەردی و هەربەدۆڵ و گوندی سەرگەت و هانەیدن، لە باشورەوە هەنارەکۆڵە و دۆڵی نەیجەکۆڵە و شەوگای و لارەدەر و لە خۆرهەڵاتەوە مەرقەدی باخەکۆن و شوێنەواری کەنعان و لە خۆرئاواوە و دۆڵی کۆڵیت و دەرە فێڵان و کانی ژنان و گوندی گوڵپ دەورەیانداوە. لە بەرانبەریدا کانەبەردێک هەیە و سروشتی ناوچەکەی شێواندووە و زەرەرو زیانێکی زۆریان لە ڕووپۆشی ڕووەکی شوێنەکە داوە.
تاکە توویەکە، کەوتووەتە گوندی (عەبابەیلێ) و لە زەوییەکانی (بەری باخەتازە)یە. ناونیشانێکی دیاری گوندەکەیە.
کەوتووەتە نزیک زەوییەکانی (دەشتی توڕک) لە ڕۆژئاوای گوندی (پریسی سەروو)، بە دووریی دوو کیلۆمەتر، کە کانی و ئاوی هەبووە بۆ پشودانی جوتیار و شوانەکان.
کەوتووەتە باکورى گوندى (کانی توو)، لە ڕابردوويەکى دووردا و بەر لە ١٠٠ ساڵ کۆمەڵێک عەرەب لە باشورەوە هاتوونەتە ئەم گوندە و ئاژەڵداربوون و ويستويانە بۆ هەميشەيى جێگيربن و ببێتە شوێنى خۆيان، بەڵام خەڵکى گوندەکە لەگەڵيان بەشەڕهاتوون و دەريانکردوون، لەوکاتەوە بەو شوێنەى، کە ئەو شەڕەى تێداکراوە، دەوترێت: جێ شەڕى عەرەبەکان.
کەوتووەتە سنورى (گوندى هانەیدن) لە پشتی (خڕەبەرده). چاڕییەکی داپۆشراوه بە گەون و تەڕینە. بەهۆی ئەوەی شوێنەکە لە کۆندا مۆڵگەى (کەو) بووە، ئەو ناوەی لێنراوە. (ژەرەژ) واتە (کەو)، هەردوو وشەکە پێکەوە، واتە(چاڵى کەوەکان). ڕاوچییەکان کەویان لێ ڕأوکردووە. لە ساڵانى پەنجا تا حەفتای سەدەی ڕابردوو، چەند ماڵێک هەواریان لێ خستووە و کاری ئاژەڵدارییان لێکردووە.
چەند چاڵێکی تایبەتە بە هەڵگرتنی بەروبوومی دانەوێڵە. کەوتووەتە ناو گوندی (گڵێجاڵ)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ). لە کۆندا جوتیارانی گوندەکە هەڵیانکەندووه. هەر جوتیارێک بەپێی بەرهەمەکەی، چاڵی تایبەتی خۆی هەبووە و ساڵانە پاش کۆکردنەوەی بەرووبوومی دانەوێڵەکانیان، بۆ پاراستنیان لە گەرمای هاوین، کردویانەتە ئەو چاڵانەوە. ساڵانە دوای بارانبڕان چاڵەکان خاوێنکراونەتەوە و بە قوڕی خۆشەکراو سواغدراون و ئامادەکراون بۆ کۆگاکردن و لە سەرەتای وەرزی پایز و بارانباریندا چاڵەکان بەتاڵکراون.
کەوتووەتە بەشی نزاری گوندی گریانە. هۆکاری ناونانی بۆ هاتنی خەڵکی ئیمامی شارەزوور دەگەڕێتەوە. بەهۆی ناکۆکیەوە لەوێ گیرساونەتەوە. ئاژەڵداریان کردووە و کێڵگەی کشتوکاڵی بووە، دەیمە. بەڵام کانییەکی تێدایە پێیوتراوە (میرەبەگ). لەو کانیە سوودیانوەرگرتووە. ئەو کانییە وشکی کردووە. دواتر حاجی (محەممەدی بۆینی) بوژاندویەتییەوە و بەناوی خۆیەوە ناونراوە، کەژە بنێشتە. خەڵکی (گریانە و بۆین) بە گا جوتیان تێدا کردووە.
چاڵێکی قوڵ و گەورەیە. کەوتووەتە سنوری گوندی (ڕیشێن) و لە نزیک چاوگی (ڕیشێن)ە. بەهۆی هەورەبروسکەوە دروستبووە. مێژووی ڕووداوەکە دیارنییە. لە وەرزی باراندا ئاوێکی زۆری تێدا کۆدەبێتەوە.
ڕوبارى سيروان هۆکارى دروستبوونيەتى و کەوتووەتە نێوان (گوندى بۆين) و (گوندى کۆساوا)وە و درێژيیەکەى نزيکەى (٢.٥کم) دەبێت. بەوه ناسراوە لايەکانى سەخت و گۆشە وەستاون. لە ڕوى لێژييەوە و بەرزيیان (٣٥م)ە، (٦٢٧م) لە ئاستى ڕووى دەرياوه بەرزە.
دارێکى بەتەمەنه. کەوتووەتە ناوەڕاستى گوندى (غوڵامی). بە دارێکى پيرۆز سەيرکراوە و بەمەبەستى شيفاى نەخۆشى و نەبوونى منداڵ چوونەتە زيارەتى، تەنانەت (مێلو)يان هەڵخستوه، کە بريتیيە لەو جۆرە جۆلانەيەى، کە بە حەبل و ڕاخەرێک هەڵدەواسرێت لەنێوان دوو داردا، هەر گەڵا ياخود بەرى ئەو درەختە کەوتبێتە ناو (مێلو)ەکه، دەياندا بە ئەو خاتونەى منداڵى نابێت، بۆئەوەى بيخوات لەپێناو ئەوەى خودا منداڵى پێببەخشێت.
کەوتووەتە گوندی (هاوارەکۆن)ە. لەسەر ڕێگەی چەمی (زەوار)ە. لە کۆندا دارێکی بەڕووی بەناوبانگبووە. بەرەکەی شیرین بووە. بۆیە ئەوناوەی لێنراوە. دار بەڕووەکە زۆر گەورەبووە. بەڵام وشکبووە. شوێنەواری نەماوە و هەر بەو ناوەوە ماوەتەوە. وەک ناونیشانێکی دیاری گوندەکە بەکاردێت.
دارێکی بەناوبانگی سنوری گوندی سازان بووە. لە خواروی ملەی سازانەوە هەڵکەوتووە. بەهۆی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا دارەکە وشکبووە. بەڵام ناوەکەی هەر ماوە و وەک ناونیشانێکی دیار لەسەر زار ماوەتەوە.
شوێنێکى پيرۆزە و دارێکى لێيه، کە بەپيرۆز سەيرکراوە و کەوتووەتە خۆرئاواى گوندى (ئيمامى زامن) و کيلۆمەترێک لە گوندەکەوە دوورە. ئەم دارە ئاوى سيروان(دەرياچەى دەربەنديخان) هێناویەتى و لە نزيک گوندى (ئيمامى زامن) و له کەنارى دەرياچەکە، ئۆقرەیگرتووە و بەهۆى گەورەيى و هێنانى ئاوەکە بۆ گوندەکەيان، بەپيرۆز سەيريانکردووە و پێيانوابووە فەڕ و خێرى بۆ گوندەکەيان هێناوە و کەس دەستى بۆ نەبردووە و بووە بە شوێنێکى ديارى گوندەکە.
کەوتووەتە باشورى گوندی (تریفە) و بەناوی (سۆفی مەحموود)ەوە ناونراوه، کە کاتی خۆی ڕەزە دێمی لەم شوێنەدا ناشتووە و خزمەتیکردووە. ڕووبەرەکەی بەگشتی ١٢ دۆنمە تەنها دوو دۆنمی کراوە بە ڕەزەدێم (ترێ)، ئەو ڕووبەرەکەی تری داربەڕوو و هەندێک داربەن یان قەزوانی تێدايە.
کەوتووەتە سنوری گوندەکانی (زەردەهاڵ) و (بنجۆی دڕە). بەرەو شارۆچکەی خورماڵ، تا بەردەم گوندی (گوڵپ) و (تەپی تلەوەر) درێژبووەتەوە و لە ئەمبەرەوبەری جادەی خورماڵ -بیارە دەگرنەوە. نزیکەی ٥٠٠ دۆنم دەبن. بە زەوییەکانی (حەمەسەعید سانی ١٨١٠-١٨٧٣)ی باپیرەی ئەفراسیاو بەگ ناسراوە. لە کۆندا کراوە بە: گەنم و جۆ و توتن، لۆکە و بەرووبوومی دانەوێڵە و تەرەکاڵ.
کەوتووەتە باشوری گوندی (پریسی خواروو). سەردەمانی کۆن بۆ شەڕی هۆز و میرنشینەکان جێگە سەنگەری عەشرەت و ئاوایی بوو و لەبەر ئەوەیە ئەو ناوەیان لێناوە. ڕووبەرەکەی ١٠٠ دۆنم دەبێت.
کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (ئيمامى زامن) و نزيکەى يەک کيلۆمەتر لە گوندەکەوەدوورە. کەڵەکێکى گەورەى تێدا بووه، کە لە تەنگەبەرێکى دەرياچەى دەربەنديخان لە سنورى گوندەکەدا دانراوە و بە حەبلێک، کە نزيکى(٥٠٠م) بووە ئەمبەروئەوبەرى دەرياچەکە بەيەکەوە بەستراوە و بەهۆى ڕاکێشانى دەستەوه، جوڵەى بە ئاڕاستەى ئەمبەروئەوبەرى دەرياچەکە پێکراوە. بۆ گواستنەوەى کاڵا و کەلوپەل و ئاژەڵ بۆ شارۆچکەى وارماوا و لەوێشەوە بۆ گەرميان و تەنانەت خوارووى عێراق و هەروەها بۆ هاتوچۆى گوندنشينانى قەراغى دەرياچەکەش بەکارهاتووە و خاوەنى ئەم کەڵەکە(کەريم عەبدوڵڵا خاسە) بووە و (نامیق مەحموود محەممەد، عەبدوڵا عەبدولڕەحمان، ساڵح محەممەد ئەحمەد، محەممەد عەبدوڵا خاڵە) کاريان بەم کەڵەکەدا کردووە.
شوێنی خۆحەشاردانە. بە دووریی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندى (هانەیدن)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە لاپاڵی شاخێکدایە و لە بنى تاشەبەردێکى گەورە، کە وەک ئەشکەوت وایە، هەڵکەوتووە. ڕووبەرەکەی دوو مەتر بە چوار مەترە. کاتی خۆی (ئەفراسیاوبەگ)ی ناسراو بە (سالار)، کە ساڵانێکى زۆر حوکمڕانى ناوچەکەی کردووە، لەکاتی ڕاووشکاردا شەوان لێی ماوەتەوە، هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەی لێنراوە.