دارى پير مەحموود

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-16


لاپەڕەی 575

شوێنی پیرۆز

شوێنێکى پيرۆزە و دارێکى لێيه،‌ کە بەپيرۆز سەيرکراوە و کەوتووەتە‌ خۆرئاواى گوندى (ئيمامى زامن) و کيلۆمەترێک لە گوندەکەوە دوورە. ئەم دارە ئاوى سيروان(دەرياچەى دەربەنديخان) هێناویەتى و لە نزيک گوندى (ئيمامى زامن) و له ‌کەنارى دەرياچەکە، ئۆقرەیگرتووە و بەهۆى گەورەيى و هێنانى ئاوەکە بۆ گوندەکەيان، بەپيرۆز سەيريانکردووە و پێيانوابووە فەڕ و خێرى بۆ گوندەکەيان هێناوە و کەس دەستى بۆ نەبردووە و بووە بە شوێنێکى ديارى گوندەکە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (ساڵح کەريم مەحموود)، لەدايکبوو: ١٩٦١، پیشه:‌ جوتیار، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (فاروق حەمەسەعید عەبدوڵا)ی ئەنجومەنی گوندی (ئیمامی زامن)‌، لەدايکبوو: ١٩٧٧، ئاستی خوێندن: سەرەتايى، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / گوندی ئیمامی زامن

5

هاوبەشی پێبکە