شەوگەوسالاری
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
شوێنی خۆحەشاردانە. بە دووریی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندى (هانەیدن)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە لاپاڵی شاخێکدایە و لە بنى تاشەبەردێکى گەورە، کە وەک ئەشکەوت وایە، هەڵکەوتووە. ڕووبەرەکەی دوو مەتر بە چوار مەترە. کاتی خۆی (ئەفراسیاوبەگ)ی ناسراو بە (سالار)، کە ساڵانێکى زۆر حوکمڕانى ناوچەکەی کردووە، لەکاتی ڕاووشکاردا شەوان لێی ماوەتەوە، هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەی لێنراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (یونس ڕەحیم محەممەد)ی ئەنجومەنی گوندی (هانەی دن)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٦ى٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (سەعید حەمەعەلى عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٥٢، پیشە: کاسب، لە ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدنی/ گوندی هانەی دن