سەنگەرەکە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 577

شوێن

کەوتووەتە باشوری گوندی (پریسی خواروو). سەردەمانی کۆن بۆ شەڕی هۆز و میرنشینەکان جێگە سەنگەری عەشرەت و ئاوایی بوو و لەبەر ئەوەیە ئەو ناوەیان لێناوە. ڕووبەرەکەی ١٠٠ دۆنم دەبێت.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد عەلی محەممەد کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٣٩، ئاستی خوێندن: سەرەتايى، پیشە: کاسب، لە ٢٦ی ٣ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (بورهان عەلی محەممەد)ی ئەنجومەنی گوندی (پریسی خواروو)، لەدایکبوو: ١٩٦٩، ئاستی خوێندن: ناوەندی، لە ٤ی ٩ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

تاوڵەی سوارە

شوێنی ڕاگرتن و وەستانی تایبەت بووە و بۆ ئەسپەکانی پۆلیسی سوارە لە سەرای هەڵەبجەدا. ئەو پۆلیسانەی سوارە بوون و ئەرکەکەکانیان لە نێوان شار و شارۆچکەکاندا ڕاپەڕاندووە و بێجگە موچەی خۆیان، موچەی تایبەت بە ئەسپەکانیشیان پێدراوە و شەوانە لە تاوڵ –یان تاوڵەی سوارەدا ڕایانگرتوون. موچەی پۆلیسێکی سوارە بە خۆی ئەسپەکەییەوە لە موچەی قایمقام زیاتر بووە.

ڕەزە دەیمەکەی سۆفی مەحموود

کەوتووەتە باشورى گوندی (تریفە) و بەناوی (سۆفی مەحموود)ەوە ناونراوه،‌ کە کاتی خۆی ڕەزە دێمی لەم شوێنەدا ناشتووە و خزمەتیکردووە. ڕووبەرەکەی بەگشتی ١٢ دۆنمە تەنها دوو دۆنمی کراوە بە ڕەزەدێم (ترێ)، ئەو ڕووبەرەکەی تری داربەڕوو و هەندێک داربەن یان قەزوانی تێدايە.