جێ شەڕى عەرەبەکان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11


لاپەڕەی 572

شوێنی جەنگ

کەوتووەتە‌ باکورى گوندى (کانی توو)، لە ڕابردوويەکى دووردا و بەر لە ١٠٠ ساڵ کۆمەڵێک عەرەب لە باشورەوە هاتوونەتە ئەم گوندە و ئاژەڵداربوون و ويستويانە بۆ هەميشەيى جێگيربن و ببێتە شوێنى خۆيان، بەڵام خەڵکى گوندەکە لەگەڵيان بەشەڕهاتوون و دەريانکردوون، لەوکاتەوە بەو شوێنەى، کە ئەو شەڕەى تێداکراوە، دەوترێت: جێ شەڕى عەرەبەکان.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (ئیبراهیم عەبدولقادر ئەحمەد)، لەدايکبوو: ١٩٦٠، پیشە: جوتیار، لە ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (جەمال سەيد ئەحمەد سەید عەبدولڕەحمان)ی ئەنجومەنی گوندی (کانی توو)، لەدايکبوو: ١٩٧٥، ئاستی خوێندن: ناوەنديى، ئەنجومەنى گوند، لە ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / گوندی کانی توو

6

هاوبەشی پێبکە