شانى کەڵەکەکه
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (ئيمامى زامن) و نزيکەى يەک کيلۆمەتر لە گوندەکەوەدوورە. کەڵەکێکى گەورەى تێدا بووه، کە لە تەنگەبەرێکى دەرياچەى دەربەنديخان لە سنورى گوندەکەدا دانراوە و بە حەبلێک، کە نزيکى(٥٠٠م) بووە ئەمبەروئەوبەرى دەرياچەکە بەيەکەوە بەستراوە و بەهۆى ڕاکێشانى دەستەوه، جوڵەى بە ئاڕاستەى ئەمبەروئەوبەرى دەرياچەکە پێکراوە. بۆ گواستنەوەى کاڵا و کەلوپەل و ئاژەڵ بۆ شارۆچکەى وارماوا و لەوێشەوە بۆ گەرميان و تەنانەت خوارووى عێراق و هەروەها بۆ هاتوچۆى گوندنشينانى قەراغى دەرياچەکەش بەکارهاتووە و خاوەنى ئەم کەڵەکە(کەريم عەبدوڵڵا خاسە) بووە و (نامیق مەحموود محەممەد، عەبدوڵا عەبدولڕەحمان، ساڵح محەممەد ئەحمەد، محەممەد عەبدوڵا خاڵە) کاريان بەم کەڵەکەدا کردووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (ساڵح کەريم مەحموود)، لەدايکبوو: ١٩٦١، پیشه: جوتیار، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (فاروق حەمەسەعید عەبدوڵڵا)ی ئەنجومەنی گوندی (ئیمامی زامن)، لەدايکبوو: ١٩٧٧، ئاستی خوێندن: سەرەتايى، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / گوندی ئیمامی زامن