بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
دوو ئەشکەوتن، بە دووریی یەک کیلۆمەتر لە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (بۆین) هەڵکەوتوون. درێژییەکەیان زیاتر لە ٢٠ مەتر دەبێت و پانتاییەکی فراوانیان هەیە. ناو ئەشکەوتەکە بە باڵندەی کێوی دەوڵەمەندە، بەهۆی ئەوەی ڕاوچییەکان ئەو نێچیرەی، کە گرتویانە یان کوشتویانن، لەم ئەشکەوتەدا خواردویانن، یان ئەگەر هاتبنە ئەم ئەشکەوتە بە دەستی بەتاڵ نەگەڕاونەتەوە و دەمیان چەور بووە، ناونراوە ئەشکـەوتی کـونە چـەور.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (بەلەسۆ). لە ژێر تاوێرەبەردێکی زەبەلاح هەڵکەوتووە. نزیکەی دوو مەتر بەرزە و پانییەکەی پێنج مەتر دەبێت. بەهۆی ئەوەی لە ڕابردوودا پڵنگی تێدا بینراوە، بەو ناوەوە ناوی دەرکردووە.
لە چەمی بەڵخییە لە گوندی هاوارەکۆن. بەهۆی کارلێکی ئاوی کانییەک، کە کەوتووەتە پشتیەوە، لەگەڵ تاوێرە بەردەکانی کارلێکی کردووە. چەند کونێکی سەرنجڕاکێشی بە قەدپاڵی دۆڵەکەوە دروستکردووە. کونەکان یەک لەسەر یەکن و قەبارەیان جیاوازە. بەهۆی جوانیی پێکهاتەکـەیـەوە، سـاڵانـە ژمـارەیـەکـی زۆر شاخڕەو سـەردانـی دەکەن.
به دووریی (٢٠٠م) لە گوندی (ڕیشێن)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ) دوورە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (٤ بە ٤م) دەبێت. سەرچاوەی ئاوێکی گەرمی تیدایە. دانیشتوانی گوندەکە (بەتایبەت ژنان)، تا پێش داگیرانی گوندەکە و ساڵی ١٩٧٨ وەک گەرماو بەکاریانهێناوە.
کەوتووەتە نێوان گوندەکانی وڵەسمت و بەردەبەل لە دۆڵی دەرەقوڵە هەڵکەوتووە. بەشی سەرەوەی زەوییەکی تەختە. نێو ئەشکەوتەکە تاریکە و تەسکە. بەڵام لە دەرگاکەیەوە تەنها کەسێک دەتوانێت بڕواتە ناوی. دەربارەی ناونانەکەی دەڵێن: لەسەردەمی کوێخا فەرەجدا، پیاوانی بەردەبەل ڕۆشتونەتە ئەو کونەکەمتیارە بۆ ئەوەی کەمتیار دەربێنن. کوێخا فەرەج خۆی بە گوریسێکەوە چووەتە ناو ئەشکەوتەکەوە. وتویەتی کەمتیار کوێرە کەس ناخوات. گوریس لە کەمتیارەکە دەبەستێت. هێناویانەتە دەرەوە و کوشتویانە. بۆیە بە کونە کەمتیار ناونراوە.
کەوتووەتە باشورى خۆرئاواى گوندى (ئيمامى زامن) و کيلۆمەترێک لە گوندەکە دوورە و کەمتيارى تێدا بينراوە و بەوناوەوە ناونراوە.
دوو ئەشکەوتن. به دووریی کیلۆمەترێک کەوتوونەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (ڕیشێن)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەری ئەشکەوتەکە هەریەکەیان (٣ بە ٤م) دەبێت. دەرگاکەی ڕووە و قیبلەیە. ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی کەمتیار لە ئەشکەوتەکەدا. جاران خاوەن ئاژەڵەکان بەکاریانهێناوە.
سێ ئەشکەوتن لە تەنیشت یەکترن و لە قەدپاڵی شاخی شنروێ هەڵکەوتوون. لەنێوان هەردوو گوندی دەڵەمەڕ و عەبابەیلێن. بەهۆی بوونی چەند کونێک، کە کۆتریان تێدابووە، بە ئەشکەوتی کونەکۆترەکان ناودەبرێن. ڕاوچیەکی زۆر بۆ مەبەستی ڕاوکردنی کۆترەکان سەردانیاندەکەن.
کەوتووەتە بەشی خۆرئاوای زنجیرە کێوەکانی کەوتێ لە گریانە. ناوەکەی بۆ بوونی چەند (کون)ێک دەگەڕێتەوە، کە لەناو ئەشکەوتەکەدا بوونیان هەیە. یەک لەو کونانە دوو مەتر درێژە و بەرەو دەستەچەپ لار دەبێتەوە و پانی و بەرزیەکەی لەنێوان (٤٠ بۆ ٤٥سم) دەبێت. یەکێک لە دانیشتوانی گوندەکە ویستویەتی ئەم کونە فراوان بکات. لە پاش دوو مەتر گەیشتووە بە خۆڵەکەوە، کە سەلمێنەری ئەوەیە، کە ژیان لەم ئەشکەوتەدا بوونی هەبووە.
کەوتووەتە سنوری گوندی دەڵەمەڕ لە بناری شاخی شنروێ. لە نزیک شاخی بەرکەورگان هەڵکەوتووە. گەورەیە و جێگەی مەڕوماڵاتی تێدا دەبێتەوە. لەکاتی کیمیاباران شاری هەڵەبجە و دەوروبەری، خەڵکی ناوچەکە تێیدا ماونەتەوە. لە زۆر کاتیش وەک پەناگە بەکارهاتووە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (میری سوور). لە ناوەوەی زۆر فراوانە و زیاتر بۆ ئاژەڵداری و حەوانەوەی ڕێبوار و ڕاوچییەکان بەکاردێت. کۆزمە: لە زمانی کوردیدا بەو شوێنە دەوترێت، کە ئاژەڵی وردەی بۆ حەوانەوە تێدەکرێت.
کەوتووەتە ناوەڕاستی شیوی زەڵمەوە، شوێنیکی بەرز و دیاری هەیە، دەڕوانێت بەسەر سێڕیانی وشکەناو و زەڵم و ئەحمەدئاوادا. لەبەشی باکوری خۆرهەڵاتی شیوەکە، کە پشتەوەی بانی زەڵمە، لە قوڵایی شیوەکەوە بۆ سەرەوە زیاتر لە ٦٠٠م بە ستونی بەرزە. ڕێی سەرکەوتنی زەحمەت و دژوارە، مرۆڤ دەتوانێت لە ناویدا ڕاوەستێت و چوار کەس لە ناویدا دەخەون. لە هەرچوارلاوە بەشێوەیەکی جوان و ڕێک بە قوڵەنگ تاشراوە. لە ناویدا حەوز و ئاوی هەبووە، سەرەتا وەک گۆڕ و دەخمە بە کارهاتووە، لە پەلاماری ئاشوورییەکاندا کراوەتە حەشارگەی خێزانی پاشاکان. خەڵکی ناوچەکە باوەڕیانوایە: تایبەتبووە بە کچی پاشای گاورەکان و لە بەرانبەریدا کۆشکی کوڕی پاشای گاورانیش هەبووە. لە لاشانی ئەشکەوتەکەوە کۆمەڵە ئەشکەوتیکی تری بە قسڵ سواقدراو هەن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (ئەحمەدئاوا). دەڕوانێت بەسەر شیوی زەڵمدا، لەپشت بنی پەڵگ و لاشانی ئەشکەوتی عەبداڵان هەڵکەوتووە. مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێت بڕواتە ناوی.
کەوتووەتە نزیک گوندی (نەیجەڵە). بۆ حەواندنەوەی ئاژەڵ بەکارهاتووە. لە ناوەوە گەورەیە. سروشتییە و لە دۆڵی زەیتێ و لە قەدپاڵیدا هەڵکەوتووە.
دوو ئەشکەوتن لەتەنیشت یەکەوە. کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بۆین)ەوە. بەهۆی نزیکییانەوە لە گوندەکە بە زستاناندا مەڕوماڵات و گاگەلیان تێدەکرێت و هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەیان لێنراوە. ڕووبەرەکەیان گەورەیە و زیاتر لە ٥٠٠ سەر ئاژەڵی تێدا جێگە دەبێتەوە.
ئەشکەوتێکی گەورە و بەردەم فراوانە. کەوتووتە قەراخی چۆمی خوارین لە شارەدێی (تەوێڵە) لە نزیک بنەوانی جۆگەی ئاودێری باخەکانی سۆسەکان، لەناو باخی (عەلی حاجی خدر)ەوە بۆی دەچیت. لە کۆنەوە ڕێگەی هاتوچۆی لەسەر بووە، زۆربەی جار ئەو وڵاخدار و هاتوچۆکەرانەی نێوان مەرز، تێیدا حەواونەتەوە.
کیلۆمەترێک لە باکورى گوندى (سەرگەت)تەوە دوورە. لەناو دۆڵى (دەرەى مەڕ)ە و دەڕوانێت بە سەر دۆڵەکەدا بە دیوى خۆرهەڵاتدا. کانیاوى کلکەى ئەسپ کەوتووەتە دوورى (١٠٠م) لە ئەشکەوتەکەوە. لە شوێنکی سەختدا هەڵکەوتووە و بە هەڵکۆڵین نزیکەى ٤٠ پێپلیکانەى بۆ کراوە. ئەشکەوتەکە لە ژوورێک و بەرهەیوان و هەیوانێک پێکهاتووە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (دەرەیمەڕ). (١٤٦٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لەناو دۆڵێکی قوڵ و پڕ لە دارستانی سروشتی بەڕوو گۆیژ و بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات و باشور دەرگاکەی هەڵکەوتووە. پەناگەیەکە بۆ ئاژەڵە کێوییەکانی ناوچەکە، لە باکورەوە بەرزانە دۆڵ و دۆڵی وەنە ناو و ملەکەوچێ و بنەوگڵوەی و لوتکەی بەخشە و لە باشورەوە دۆڵی پەچەو سێ قادری و دەشتڵێ و چیای بەرزەڵنگ و لە خۆرهەڵاتەوە دۆڵی چاڵاوا و مرۆدۆڵە و چیای لاسەو فاتەخانێ و لە خۆرئاواوە بانی دەرەیمەڕ و ئەشکەوتەکانی نێو دۆڵی دەرەیمەڕ و گوندەکە دەوریانداوە، هەندێک گروپی شاخڕەویی بۆ وەرزش و کات بەسەربردن سەردانیدەکەن.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی سەنتەری شارۆچکەی (بیاره) و لە گوندی دەرەی مەڕ و چیای هەورامان.(١١٧٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئاڕاستەی بەره و ئەشکەوتەکە ڕووه و خۆرئاوایە، زیاتر بۆ ئاژەڵداری بەکاردێت.
کەوتووەتە سنوری گوندەکانی (نەیجەڵە) و (کوڵی متکان). گەورەیە و قەبارەکەی فراوانە. لە شاخەکەوە وەک لوت شۆڕبووەتەوە بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە.